YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
29
کانونی دووەم

د‮. ‬ا‮. ‬ع‮. ‬ش

Written by 
Published in ووتار

فارس قادر فەقێ عەولا
 لێكدانی ئەم چوار پیتە كەواتە "(داعش" پێموایە هیچ مانایكی نییە لە زمانی عەرەبی وەك كورتكراوەی ناوی هەر رێكخراوێك و یان پارتێك و یان هەر ناونیشانێكی دوور و درێژ، كە شتێكی ئاساییە و رۆژانە گوێبیستی دەبین. هەروەك گوتمان ئەم چوار پیتە مەبەست لە گوتنیان كورتكراوەی ناوی بە ناو دەوڵەتی ئیسلامییە وەك "دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام"، ئەمەشیان لە نەزەر خۆیان ئەو گرووپە توندڕەوە دژە مرۆڤاتییە گوایە خۆیان وەك دەوڵەت دەبینن! رەنگە ئەمەش لە لایەن تەنها ئەم عەقڵ وشك و بۆگەنانە وابێت، خەڵكیش رەنگە رای جیاوازی هەبێت، بەڵام هەموو دژی ئەم بۆچوونەی دەوڵەتن.  زۆرجار هەست دەكەم لە گوتنی ناوی (داعش) كەسانێك بە شێوازێك دەیڵێن و تەلەفوزی دەكەن، رەنگە هیچ مەبەستێكی نەبێت، بەڵام مانای لێ دروست دەبێت، بۆ نموونە گوتویانە و دەگوترێت "داعیش، دعاش، داعوش") منیش لەم شێوازە لە بەراوردكردنی دوو جۆریان وای دەبینم، وەك ئەسلی عەرەبیەكە (داءالعش، داءالعیش"ـەوە لە كوردییەكەی بە دوو مانای سەیر دێن، بۆیە من پێشنیار دەكەم ناوەكانیان بەم شێوازە بنووسرێت، لەمەوپاش بڵێین "داءالعش یان داءالعیش" كە دەگوترێت "داءالعش" پێموایە وشەیەكی پڕ مانایە، بۆ ئەم گرووپە هەمەج و خوانەناسەكان، بەڵێ وایە و مانای ئەم وشەیە واتا "نەخۆشی هێلانە" كەواتە "نەخۆشی ئاوەدانی، نەخۆشی بینا، نەخۆشی شارستانی، بە كورتی نەخۆشی الكون كە ئەویش هێلانە گەورەكەی مرۆڤە" بەڵێ وایە ئەم گرووپە دژی جوانین و هێلانەیان ناوێت و خۆشناوێ، حەز دەكەن هەرچی لەسەر زەویە تێكی بدەن مێژوو و شوێنەوار بسڕنەوە. حەز دەكەن لە ژێر زەوی بژین و نەفەق "تونێل" دروستبكەن لە هەموو شوێنێك، چونكە هێلانە لە ژێر زەوی ناكرێت، بۆیە دژی هێلانەن، كەواتە پڕ بە پێستییەتی گەر بڵێین ئەمانە "داءالعش"ن بە عەرەبییەكەی و بە كوردیش "نەخۆشی هێلانەن" بۆ مرۆڤایەتی و گشت گیانلەبەرێك.  سەبارەت بە ناوی دووەم "داءالعیش" ئەمە بە عەرەبییەكەیەتی بە كوردی مانایەكەی دەكات بە "نەخۆشی ژین" یان "ژیان" بەڵێ راستە ئەمانە نەخۆشی ژیانن بۆ خۆیان و بۆ گشت مرۆڤایەتی ژیانیان خۆش ناوێت و نەخۆشیشن بۆ ژیانی كەسانی تر و هەموو جیهان خۆیان كە نەخۆشن بە هەڵە لە ژیان تێگەیشتوون، بە هەڵەش ئایین تەرجەمە دەكەن بۆ خەڵك و كەسانێك و بەكاریان دێنن دژ بە ئایین و بە ناوی ئایینەوە فەتوایان پێدەدەن، دەكرێت بڵێین دووجۆرە نەخۆشن:  -1 نەخۆشێك دژە ئایین و ژیان  -2 نەخۆشێك تێنەگەیشتوونە لە ئایین و ژیان كە ئەمانەی دووەم دەكرێت بڵێین سووتەمەنی عەقڵییەتە نەخۆشەكەن، ژمارە یەكن.  بەهەرحاڵ "دژەكان و تێنەگەیشتووەكان" لە ئایین و ژیان لە یەك شوێن كۆبوونەتەوە بە كورتی بوونە بە نەخۆشی ژین، كەواتە "داءالعیش" جا هەموومان دەزانین خوای گەورە (دنیا و دینی) بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی داناوە و دروستكردووە، هێلانەش بۆ ژیان. جا دەكرێت بڵێین چ بگوترێ باشە؟ (نەخۆشی ژیان یان نەخۆشی هێلانە)؟، "داءالعش یان داءالعیش" هیچ جیاوازی نییە، بەڵام پێموایە جوانتر و پڕ بەهاترە بەو ناوە ناویان بنێین كە ئەم گرووپە هەیەتی، ئەویش "داعش"ـە كە خۆشی هیچ مانای نییە لە زمانی عەرەبی تەنها وەك چوار پیتی كورتكراوە، بۆ ئەم ناوە پیرۆزە دانراوە كە ئەویش (دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام)ە ئەویشیان زۆر هەڵەیە، هەموو شت بن، ئیسلام نین، وەك ئەوەیە مرۆڤ لە نێوان (شەیتان و رەحمان) بكەوێتە هەڵە و گومان، بۆیە من پێموایە ناوی داعش یان گەڕانەوە بۆ ناوە دوورودرێژەكەی هەڵەیە، لە ناوەڕۆك وانییە، تەنها نووسینە، گەر نووسینەكەش راستبكەینەوە تا لەگەڵ ناوەڕۆكدا بگونجێت، یەك لەم ناوانە شایستەیە بۆ داعش ئەویش چ "داءالعش یان داءالعیش" چونكە ناتوانین ناوەڕۆكی ئەم گرووپە دڵرەش و تیرۆریستە بگۆڕین، با ناویان بگۆڕین و ناوێكی شایستەیان بۆ دابنێین.  سەبارەت بە ناوی سێیەم كە بیستوبووم لە خوالێخوشبوو (پ. د. مستەفا زەڵمی) لە یەكێك لە كۆبوونەوەكان خۆم گوێبیستی بووم، گوتی ئەم (دەعاشانە) كەواتە (دعاش) نازانم قەصدی چی بوو و مانای چییە لە زمانی عەرەبی، بەڵام بە هەرحاڵ حەزم كرد ئاماژەی پێبكەم. لە كۆتاییدا دەڵێم خۆزگە وەك چۆنن وا ناومان دەبردن، بەڵێ ئەمانە نەخۆشین بۆ ژین و هێلانە، بۆیە شایستەیە و حەقە پێیان بڵێین ئێوە "داءالعش، داءالعیش"ـن خزمەتكاری بێگانەن و ئیسلام بەریئە لێیان، ئێوە مەبەستتانە رووی ئیسلام رەش بكەن لەم جیهانە، دڵنیام روورەشی هەر بۆ ئێوەیە، ئیسلام لە ئەنجامدا سەركەوتووە لەم پیلانە، مێژووش سەلماندی هەر كوردیش بوو لە مێژوودا خزمەتی ئەم دینەی كردووە، ئەمجارەش هەر كوردە سەلماندی ئێوە ئیسلام نین و رووتان رەشە و دەبن بە پەندی زەمانە.  

ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارێزگەی هەولێری (پ. د. ك)

Read 674 times
Rate this item
(0 votes)