YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
21
شوبات

گۆڕانكاری‮ ‬و نوێبوونەوە

Written by 
Published in ووتار

سولحی مەجید
گۆڕانكارییەكانی نێو پارتی كارێكی سرووشتی حزبایەتی تەندروستە كە لە سەر فەرمان و بە راسپاردەی راستەوخۆی جەنابی سەرۆك گۆڕانكارییەكان دەستیانپێكردوە و زۆرێك لە ئۆرگانەكانی حزب بڕیاری گۆڕانكارییان بۆ دەرچووە. بەشێكی تری ماوە كە چاوەڕێ دەكرێ ئەم گۆڕانكارییانە بەردەوام بن لە پێناو نوێبوونەوە و پەرەپێدانی زیاتری رێكخستنەكانی پارتیمان و تێكەڵی بوونی كادیری پارتی لە هەموو ئاستە جیاوازەكان لە گەڵ جەماوەری خۆشەویستی كوردستان.
پارتی حزبێكی مێژوویی و گەورەی كوردستانە بە درێژایی تەمەنی خۆی زۆر كۆنگرە و كۆنفرانسی بەستووە لە پێناوی نوێبوونەوە و هێنانە پێشی هەڤاڵانی تر بە ئامانجی باشتر بەرێوەچوونی كارو باری حزبایەتی. ئەم گۆڕانكارییانەی لە ئێستادا ئەنجام دەدرێ مایەی دڵخۆشی و ئومێدی كادیرانی پارتییە و لای تەواوی ئۆرگانەكان كارێكی سرووشتی حزبایەتی تەندروستە. ئەوەی پارتی لە زۆربەی حزبەكانی تر جیا دەكاتەوە ئەوەیە كە كادیرانی پارتی هەمیشە تەواو پەیوەستن بە سیاسەت و بریاری سەرووی خۆیان هەر كات بریاری گۆڕانكاری یا ئاڵوگۆركردن بە بەرپرسانی حزبی درابێ ئەوە بە گیانێكی پارتایەتی زۆر ئاسایی لای هەمووان وەرگیراوە بۆ ئەوەی پارتی سودمەندی یەكەم بێت. لەم بارودۆخەی ئێستای كوردستان و ناوچەكەش پێی گوزەر دەكات و لە بەر نەبوونی دەرفەتی گونجاو بۆ بەستنی كۆنگرە و كۆنفرانس ئەم بڕیار و راسپاردەی جەنابی سەرۆك لە شوێنی خۆیدا بوو بۆ ئەوەی جارێكی تر ئۆرگانەكانی پارتی نوێبوونە بە خۆیانەوە ببینن. بەڵام گرنگە گۆڕانكارییەكان لە هەموو ئاستەكان بێت بۆ ئەوەی گۆڕانكارییەكان كاریگەری لە سەر تەواوی كادیران و ئەندامان پارتیمان هەبێت. زۆرێك لەو هەڤاڵانەی بەپرسیاریەتیان وەرگرتووە ماوەیەكی زۆر تێپەر بووە بە سەر وەرگرتنی ئەم ئەركە حزبیە بۆیە پێویستە خەڵكانی ترلە شوێنیان دابنرێت من دڵنیام دووربینی و حیكمەتی جەنابی سەرۆك مسعود بارزانی بۆ گۆڕانكارییەكان لە بەرژەوەندی پارتی و رێكخستنەكانی دایە. كە لە داهاتوو دەرنجامی ئەو گۆڕانكاریانە بە روونی بەدیار دەكەوێت كە چەندە گرنگە بە پێی گونجانی زەمەن ئەرك و بەرپرسیاریەتی بە هەموو ئەو هەڤاڵانە بدرێ كە توانا ی باشیان هەیە بۆ وەرگرتنی ئەركی حزبایەتی. لە پاڵ ئەوەش رەنگە كادیری زۆر باش و بە توانا لە نێو رێكخستنەكانی پارتیمان هەبێت، بەڵام دەرفەتیان بۆ نەڕەخساوە تا زیاتر توانا و رۆڵی ئەوان ببینرێ، بۆیە بە پێویستی دەزانم لە داهاتوو لە كاتی هەر گۆڕانكاری و پێدانی پلە هەموو ئەو هەڤاڵانەی لە ناو رێكخستنەكانی پارتیمان رۆڵ و ئەركیان هەیە بە باشی هەڵسەنگاندنیان بۆ بكرێت بۆ ئەوەی لە ئایندە هەموومان پێشبڕكێ لە سەر خزمەت كردنی زیاتر و باشتر راییكردنی كارەكانمان بكەین دڵنیام ئەوكات هەموو ئەو هەڤاڵانەی ئەركیان پێ دەسپێردرێ بە باشی و بە ووردی كارەكانیان ئەنجام دەدەن. وەك كادیرێكی پارتی زۆر دڵخۆش و گەشبینم بەم گۆڕانكاریانەی كە لە ناو حزبەكەم بە فەرمان و لە ژێر چاودێری سەرۆك ئەنجام دەدرێت بە گەشبینیەوە دەڵێم لە داهاتوو پارتیمان سودمەندی یەكەم دەبێت. كە پارتیش سودمەندبوو كەواتە هەموومان سەركەوتوو دەبین. بە هیوام گۆڕانكارییەكان ببنە هەوێنی زیاتر گەشە كردن و پێشكەوتنی ڕێكخستنەكانی پارتیمان. 

Read 691 times
Rate this item
(0 votes)