YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
07
ئایار

دوور لە بیروبۆچوونی حزبی با هەموومان پشتیوانی سەرۆک بین

Written by 
Published in ووتار

عەبدوڵڵا حەمەد بەگ

شۆڕش و خەباتی‮ ‬درێژخایەنی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬رزگار خوازی‮ ‬نەتەوەكەمان دژ بە دوژمنانی‮ ‬كورد لە سەدەكانی‮ ‬رابردوو‮ ‬یەك هەڵوێستی‮ ‬و تێكەڵ كردنی‮ ‬رەنگە جیاوازەكان و سازش نەكردن لە سەر مافە رەواكانی‮ ‬گەلەكەمان بووە هەوێنی‮ ‬بەدەست هێنانی‮ ‬چەندین دەستكەوتی‮ ‬گرینگ بۆ ئەمرۆ،‮ ‬جێگای‮ ‬شانازی‮ ‬نەوەی‮ ‬نوێی‮ ‬گەلەكەمانە لە هەر كات و ساتێك لایەنە سیاسیەكانی‮ ‬كوردستان كەوتبێتنە سەر دوو رێڕەوی‮ ‬ئاڕاستە جیاواز و جیابونەوەی‮ ‬هەر لق و پۆپێك لەو درەختەی‮ ‬بۆتە سێبەری‮ ‬پاراستنی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬نەتەوەیمان،‮ ‬هەڵكشان بەرەو‮ ‬ڕووی‮ ‬رەشبینی‮ ‬و تاریك پەرستی‮ ‬دووژمنان و كۆنێكت كردنی‮ ‬عەقڵیەتی‮ ‬خۆیان لەگەڵ عەقڵیەتی‮ ‬ناحەزانی‮ ‬كورد، بەرژەوەندی‮ ‬و دەستكەوتە وەدەستهاتوەكان دەخاتە سەر‮ ‬ڕێڕەوێكی‮ ‬نادیار و ترسناك‮.‬
بارودۆخی‮ ‬ئەمرۆی‮ ‬كوردستان سەڕە‮ ‬ڕای‮ ‬قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬دوچاری‮ ‬قەیرانێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬تەم و مژاوی‮ ‬بۆتەوە زیاتر لە قەیرانی‮ ‬ئابوری‮ ‬هاوڵاتیانی‮ ‬ئەم هەرێمەی‮ ‬نیگەران كردوە‮ ‬، هەر وەكو پیشەی‮ ‬خۆی‮ ‬و لە ئاست بەرپرسیارییەتی‮ ‬بەرانبەر بە گەلەكەی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەست پێشخەری‮ ‬كرد و پەیامێكی‮ ‬دڵسۆزانەی‮ ‬لە پێناو هاوڵاتیانی‮ ‬كوردستان راگەیاند بۆ دووبارە رێكخستنەوەی‮ ‬ناو ماڵی‮ ‬كوردی‮ ‬و خەونی‮ ‬دوژمنان و ناحەزانی‮ ‬گەلەكەمان كە تێكدانی‮ ‬كوردستانە بخاتە گۆرەوە،‮ ‬ئەو كەشتیەی‮ ‬هەڵگری‮ ‬خەونی‮ ‬كوردە پەیتا پەیتا نزیك دەبێتەوە لە كەناری‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬بە رابەرایەتی‮ ‬كابتنێكی‮ ‬لێهاتوو كە جەنابی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬یە،‮ ‬پێویستە هەموو لایەنە سیاسەكانی‮ ‬كوردستان مەشخەڵی‮ ‬هیمەت لە ناخیاندا دابگیرسێن و ببنە هاوەڵێكی‮ ‬باش بۆ جەنابی‮ ‬سەرۆك تا بە هیواو ئاواتمان بگەینێت، خۆ ئەگەر هەرلایەنێك بیەوێ جیابێتەوە بێگومان وەك كورەكەی‮ ‬حەزرەتی‮ ‬نوح(د.خ‮) ‬نوقمی‮ ‬دەریایی‮ ‬خیانەت دەبێت و دەكەوێتە بەر نەفرەتی‮ ‬مێژوو‮. ‬لە ئێستادا دەرفەتێكی‮ ‬زێرین لە واقعی‮ ‬كوردستاندا بونی‮ ‬هەیە ئەگەر تا دوێنێ هەموو جیهان لە ئاست مەزلومیەتی‮ ‬كورد بێ دەنگ بوون،‮ ‬وەلی‮ ‬ئەمرۆ بەهۆی‮ ‬پێگەی‮ ‬بەهێزی‮ ‬كوردستان و سیاسەتە حەكیمانەی‮ ‬سەرۆك مسعوود بارزانی‮ ‬قونسولگەرەكانی‮ ‬وڵاتە زلهێزەكان بەجلی‮ ‬كوردی‮ ‬بەژداردەبن لە‮ ‬یادكردنەوەی‮ ‬جەژنی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬كورد بە زمانی‮ ‬شیرینی‮ ‬كوردی‮ ‬بیرۆزبایی‮ ‬لە گەلی‮ ‬كوردستان دەكەن لەوە گەیشتون كە گەلی‮ ‬كورد گەلێكی‮ ‬ئاشتیخواز و ئازادی‮ ‬خوازە خاوەنی‮ ‬سەركردەیەكی‮ ‬بەهێزە و سورە بۆ گەیشتن بە مافە رەواكانی‮ ‬خۆی‮.‬
ئەمرۆش‮ ‬برسی‮ ‬ریفراندۆم و دانوستان لەگەڵ بەغدا و وەرگرتنی‮ ‬رای‮ ‬كونسلی‮ ‬ووڵاتان و‮ ‬یەك دەنگی‮ ‬حزبەكان‮ ‬لە مەر سەربەخۆیی‮ ‬و ریفراندۆم ئاسۆی‮ ‬گەش لەبەردەم دۆزی‮ ‬رەوای‮ ‬گەلەكەمان دەكاتەوە،‮ ‬هەر بۆیە لە سەر هەموو كوردستانییەك پێویستە لەم قۆناغە هەستیار و مێژوویییە رۆڵ و كاریگەری‮ ‬خۆی‮ ‬ببینێ لە پشتیوانی‮ ‬كردنی‮ ‬ریفراندۆم و سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان‮. ‬ئەوەی‮ ‬بەلای‮ ‬منەوە گرنگ و جێگە تێڕامانە پیاوێكی‮ ‬وەك جەنابی‮ ‬سەرۆك وێرای‮ ‬ماندوو بوونی‮ ‬لە شەری‮ ‬تیرۆر و شكست پێهێنانی‮ ‬پیلانەی‮ ‬تیرۆریستان و ناحەزانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬لەهەمان كاتدا هەوڵ و كارە دبلۆماسیەكانی‮ ‬خستۆتە خزمەتی‮ ‬دۆزی‮ ‬ئازادی‮ ‬و سەربەخۆی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬شەو رۆژی‮ ‬خستنە سەریەك بە ئامانجی‮ ‬كۆدەنگی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬بۆ سەركەوتنی‮ ‬ریفراندۆم‮. ‬ئەو هەموو هەوڵەی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك جێگای‮ ‬شانازی‮ ‬ئێمەی‮ ‬لاوانی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬بۆیە بەهەموومان پشتیوانی‮ ‬دەكەین‮ . ‬ناكرێ سەرۆك ئەو هەموو هەوڵە بۆ ئایندەی‮ ‬ئێمە بدات و لە پێناوی‮ ‬ئاسودەیی‮ ‬و و بەختەوەری‮ ‬ئێمە و نەوەكانی‮ ‬داهاتوو شەڕی‮ ‬هەموو داگیركەران بكات،‮ ‬ئێمەی‮ ‬هاوڵاتی‮ ‬ئەم نیشتیمانە لە سەر ململانێی‮ ‬بەرتەسكی‮ ‬حزبایەتی‮ ‬بەدەست لە پشتدانی‮ ‬دەرەكی‮ ‬پشتیوانی‮ ‬ئەو هەوڵە نیشتیمانی‮ ‬و نەتەوەییە نەكەین‮ . ‬با هەموومان پێكەوە لە پێناوی‮ ‬داهاتوویەكی‮ ‬گەش بۆ كوردستان و نەوەكانی‮ ‬داهاتوو بڵێین‮: "‬بەڵێ بۆ ریفراندۆم و جیابوونەوە لە عێراق‮".‬

Read 123 times Last modified on یەک شەممە, 07 ئایار 2017 09:59
Rate this item
(0 votes)