YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
21
ئایار

سه‌نگ و پێگه‌ی كورد له‌ ناوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان

Written by 
Published in ووتار

سولحی مه‌جید

 

گه‌ر چاوخشاندنێكی خێرا به‌ رۆڵ و پێگه‌ی هه‌رێمی كودستان وه‌ك هه‌رێمێك له‌ چوار چێوه‌ی ده‌وڵه‌تێك بخشێنینه‌وه‌ ، زوو ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه‌ كورد له‌ سه‌ر ئاستی ده‌ولی خاوه‌ن پێگه‌و سه‌نگێكی یه‌كجا به‌رزه‌ . كه‌ رۆڵو پێگه‌كه‌ی له‌ زۆر وڵاتی تری دونیا به‌هێزتره‌ كه‌ئه‌وان خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت و ئاڵا و كیانی سه‌ربه‌خۆیی خۆیانن . له‌م دیدگایه‌وه‌ ده‌كرێت ئێمه‌ی كورد به‌هه‌موو ره‌نگ و ده‌نگه‌ جیاوازه‌كان له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌لی كوردستان و به‌ دیهێنانی خه‌ونی له‌ مێژینه‌مان كێشه‌ و گرفت و ئاریشه‌ ناوخۆییه‌كان هه‌ڵگرین بۆ دوای قۆناغی رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێویسته‌ هه‌موومان كۆده‌نگ و یه‌ك ره‌نگ بین بۆ به‌دیهێنانی ده‌ستكه‌وته‌ گه‌وره‌كه‌ به‌ڵام له‌ هه‌موو هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ به‌ ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی مه‌زن چ جای به‌ره‌و خۆری  سه‌ربه‌خۆیی هه‌نگاو بنێین بێگومان ئه‌م هه‌نگاوه‌ بێ گرفت و كێشه‌ نابێت . كێشه‌ ده‌ره‌كییه‌كان هه‌رچه‌نده‌ زۆر و گه‌وره‌بن گه‌ر گه‌لی كوردستان و حزبه‌ سیاسیه‌كان خاوه‌ن یه‌ك په‌یامی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی بن هه‌رگیز پیلان و هه‌ره‌شه‌ ده‌ره‌كی كاریگه‌ری له‌ سه‌ر په‌یامه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كان نابێ . به‌لأم به‌داخێكی زۆره‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئاوات و ئومێدی خواستی نیشتیمان په‌روه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی كورد هه‌مووی یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ره‌نگ بێت كه‌چی خه‌ڵكانێك هه‌ن ناراسته‌وخۆ دژی ده‌ستكه‌وته‌ نیشتیمانیه‌كان هه‌نگاو هه‌ڵدێنن به‌ ئامانجی په‌كخستن و له‌ باربردنی ده‌رفه‌تێكی زێرین كه‌ ئه‌مرۆ بۆ گه‌لی كوردستان هاتۆته‌ كایه‌وه‌. بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ونی ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ له‌ باربه‌ین ده‌بێت به‌ خێرایه‌كی زۆر بێ سله‌مینه‌وه‌ له‌ پیلانی دوژمنه‌ ده‌ره‌كی و ناوخۆییه‌كان هه‌نگاو بنێن بۆ ئه‌نجام دانی ریفراندۆم و دواتر سه‌ربه‌خۆیی كوردستان . گه‌ر له‌م قۆناغه‌ توانیمان به‌ سه‌ركه‌وتوویی ریفراندۆم ئه‌نجام بده‌ین ئه‌وه‌ نزیكتر ده‌بینه‌وه‌ له‌ ئامانجه‌ گه‌وره‌كه‌ كه‌ رۆژگارێكی دوور و دریژه‌ ئێمه‌ی كورد سه‌دان هه‌زار قوربانیمان له‌ پێناو داوه‌ . بار و دۆخه‌ نێو ده‌وڵه‌تیه‌كه‌ تا راده‌یه‌كی زۆر بۆ به‌رژه‌نوه‌ندی گه‌لی كوردستان له‌ باره‌ . سه‌نگ و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان هاوشێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكی گرنگ و به‌هێزی ناوچه‌كه‌ له‌ سه‌ر ئاستی ده‌ولی كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه‌ . ناكرێ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند كه‌سانێكی هه‌ڵپه‌رست و به‌رژه‌وه‌ندی خوازێك ئه‌م رۆڵ و پێگه‌ گه‌وره‌یه‌ بچووك بكه‌ینه‌وه‌ و  خۆمان خه‌ریكی كێشه ‌و گرفتێكی بچووكی ناوخۆیی بكه‌ین . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌ر توانیمان ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ زێرینه‌ بقۆزینه‌وه‌ و به‌ ئامانجه‌ مزنه‌كه‌ بگه‌ین ئه‌وكات ئاسایی و به‌ئاسانی كێشه‌ و گرفته‌ ناو خۆیه‌كان چه‌نده‌ گه‌ره‌ش بن ده‌توانین به‌سه‌ریدا زاڵبین و چاره‌سه‌ریان بكه‌ین . خه‌ڵكانێك هه‌ن له‌ قۆناغی ئێستادا له‌ جیاتی پشتیوانی حزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ست هێنانی پشتیوانی نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی بۆ سه‌ركه‌وتنی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی . كه‌چی خه‌ریكی مزایه‌داتی سیاسین و تا بۆیان بكرێ ده‌ستكه‌وته‌ نیشتیمانییه‌كان بچووك ده‌كه‌نه‌وه‌ و هه‌وڵی ناشیرین كردنی ئه‌و هه‌نگاوه‌ پیرۆزه ‌ده‌ده‌ن . ئه‌وانه‌ی پییان وایه‌ باسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی بۆ موزایه‌داتی سیاسیه‌ ده‌بێ ئه‌و راستیه‌ بزانن سه‌رۆك مسعود بارزانی له‌ كۆشكی سپی و له‌ كۆنگره‌ی میونشن و له‌ به‌غدا و له‌ هه‌موو ناوه‌نده‌ بریار به‌دسته‌كانی دوونیا به‌ئاشكرا و بێ دوودڵی وتویه‌تی گه‌لی كه‌وردستان مافی خۆیه‌تی بریار له‌ چاره‌نوسی خۆیی بدات و كاتی سه‌ربه‌خۆیی و رزگاری یه‌كجاری هاتووه‌ .                                  

بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كانمان به‌ ئاسوده‌یی و دوور له‌ ده‌ستی داگیركه‌ران و سته‌م كاران بژین و بۆ ئه‌وه‌ی خاكی كوردستان بۆ هه‌میشه‌ رزگار بكه‌ین ده‌بێ هه‌موو نیشتیمان په‌روه‌ران ئه‌وانه‌ی له‌ پێناو خاك و ئاڵای كوردستان باكیان به‌مردن نه‌بووه‌ ئه‌مرۆ پێكه‌وه‌ ده‌ست له‌ ناو ده‌ست پشتیوانی هه‌وڵه‌ نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی سه‌رۆك مسعود بارزانی بین بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان بگه‌ینێته‌ ئه‌و كه‌ناره‌ ئارامه‌ی كه‌ تا ئه‌به‌د كورد و هه‌موو كوردستانیه‌ك هه‌ست به‌ ئارامی و ئاسوده‌یی بكات...                                                                      

Read 97 times
Rate this item
(1 Vote)