YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
23
تشرینی یەکەم

ئەوانەی خیانەتیان کرد

Written by 
Published in ووتار

 

 

 

کاکەمین نەجار

 

ڕووداوە نەخوازرەوکانی ئەم دواییەی کەرکوک و داگیرکردنی ئەم شارە کوردستانییە لە لایەن حەشدی شەعبی بە پشتیوانی گروپێکی دیاری کراو لەناو لایەنێکی سیاسی . کارەساتی گەورەی لە دووز خورماتوو کەرکوک لێکەوتەوە بەشێکی زۆری هاوڵاتیان لە ئەنجامی ئەم خیانەتە گەورەیە تووشی دەربەدەری و ماڵ سووتان و کوشتن و بڕین بوونەوە . کەچی تازە بە تازە خیانەتکاران بێ شەرمانە داوا لە هاوڵاتیان دەکەن بگەڕێنەوە کەرکوک و شار ئارامە . دەپرسین گەر شار ئارامە ئەو بەرپرسانەی ئێستا لە کەرکوکن وەکو جاران خاوەن هێز و پاسەوانی خۆیانن یا بە جۆرێک لە جۆرەکان چەک کراون . خەڵکی سەربەرزی کەرکوک دەزانن شارەکەیان بە مانای ووشە داگیرکراوە ئیتر چۆن بڕوا بەوانە دەکەن کە بوونە هۆکاری فرۆشتنی شارەکەیان تا بگەڕێنەوە. خەڵکی سەربەرزی کەرکوک دەپرسن گەر شار داگیر نەکراوە کوا ئاڵای کوردستان ئەو ئاڵایەی هەزاران پێشمەرگە گیانی خۆیان لە پێناو بەخشی . خەڵکی کەرکوک ئەوکاتە دەگەڕێتەوە کە حەشد و داگیرکەران لە شارەکەیان نەمابن ...

 

 

 

Read 52 times Last modified on دوو شەممە, 23 تشرینی یەکەم 2017 10:24
Rate this item
(0 votes)