YJ Dailynews - шаблон joomla Книги

Anjuman46

14
ئایار

 

جه‌ماوه‌رى خۆشه‌ويستى كوردستان به‌ گشتى و دانيشتيوانى سنورى پارێزگاى هه‌ولێر به‌ تايبه‌تى . 

ئه‌ندامان دۆستان لايه‌نگرانى پارتيمان هاووڵاتيانى خۆشه‌ويستى هه‌ولێر و ده‌ورووبه‌رى . له‌ ناخى دڵمه‌وه‌ سوپاسى يه‌كه‌به‌يه‌كه‌تان ده‌كه‌م بۆ رۆڵ و ماندوو بوونتان له‌ پشتيوانى كردن له‌ پارته‌كه‌ى خۆتان و تۆمار كردنى ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ مه‌زنه‌ . بێگومان ده‌نگى ئێوه‌ توانى وه‌ك هه‌ميشه‌ پارتى به‌ تاكه‌ حزبى بێ ركابه‌ر و خاوه‌نى ڕاسته‌قينه‌ى كوردستان له‌ گۆرِه‌پانى سياسى عێراق و كوردستان بهێلێته‌وه‌ . ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ مه‌زنه‌ سه‌ركه‌وتنى هه‌موومانه‌ و شانازى به‌ تاك به‌ تاكى كوردستان به‌ گشتى و دانيشتوانى سنورى پارێزگاى هه‌ولێر به‌ تايبه‌ت ده‌كه‌م . ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ سه‌ركه‌وتنى ئيراده‌ى راسته‌قينه‌ى كوردستانيان بوو به‌ سه‌ر پلانى نه‌يارانى گه‌له‌كه‌مان . 
جارێكى تر سه‌ركه‌وتنى پارتى حزبى شه‌هيدان حزبى به‌رگريكاران له‌ خاك و خه‌ڵكى كوردستانتان پيرۆزبێت . به‌ هيواين بتوانين له‌ داهاتوو هه‌موو حزب و لايه‌نه‌كان له‌ به‌غدا پێكه‌وه‌ خزمه‌تى خاك و خه‌ڵكى كوردستان بكه‌ين .

كاكه‌مين نه‌جار 
ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و 
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر

29
نیسان

 

شاندێكى مه‌كته‌بى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستان كه‌ پێكهاتبوون له‌ به‌رێزان زه‌عيم على و كاكه‌مين نه‌جار ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سياسى و سه‌فين دزه‌يى و كرمانج عبدالله‌ و به‌رپرسانى حزبى و حكومى له‌ شاره‌دێى مه‌لا قه‌ره‌ له‌ گه‌ڵ كه‌سايه‌تى و ريش سپى و پياو ماقوڵانى سنورى لقى 23 ى مخمور كۆبوونه‌وه‌ .
له‌ سه‌ره‌تادا زه‌عيم على ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى له‌ ووته‌يه‌كدا خۆشحاڵى خۆيى ده‌ربرى به‌ كۆبوونه‌وه‌يان له‌ گه‌ڵ خه‌ڵكى ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ و راگه‌ياند ئێمه‌ هاتووين تا له‌ نزيكه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ خه‌ڵكى تێكۆشه‌ر و شۆرشگێرى ئه‌م ناوچه‌يه‌ كۆببينه‌وه‌ و پێكه‌وه‌ پشتيوانى له‌ ليستى ژماره‌ 184 ى پارتى ديموكراتى كوردستان بكه‌ين . له‌ به‌شێكى ترى ووته‌كانى زه‌عيم على ئاماژه‌ى به‌ ده‌سكه‌وته‌كانى پارتى ديموكراتى كوردستان كرد له‌ خه‌باتى ره‌واى گه‌له‌كه‌مان و رايگه‌ياند پارتى به‌ درێژايى مێژوو خوێنى به‌خشيوه‌ به‌ خاكى كوردستان و هه‌رگيز له‌ سه‌ر بستێك خاكى كوردستان مساوه‌مه‌ى نه‌كردوه‌ و نايكا . ئه‌مرۆش كه‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌ قۆناغێكى هه‌ستيار گوزه‌ر ده‌كات له‌ سه‌ر هه‌موومان پێويسته‌ پشتيوانى پارتى ديموكراتى كوردستان بكه‌ين چونكه‌ پارتى به‌هێزبێت ئه‌وا ئيراده‌ى گه‌لى كوردستان له‌ سه‌ر ئاستى دوونيا و به‌غدا به‌هێزه‌ . 
دواتر كاكه‌مين نه‌جار له‌ ووته‌يه‌كدا تيشكى خسته‌ سه‌ر گرنگى ئه‌م ناوچه‌ و رايگه‌ياد ناوچه‌كانى ده‌شتى هه‌ولێر و شه‌مامك و كه‌ندێناوه‌ به‌ درێژايى مێژوو كانگاى خه‌بات و قوربانيدان بووه‌ و خه‌ڵكى ئه‌م ناوچه‌ قوربانى زۆريان داوه‌ بۆ به‌دى هاتنى ئازادى و پاراستنى كوردستانى بوونى ناوچه‌كه‌يان . ئه‌مرۆش له‌ هه‌موو كات زياتر پێويسته‌ هه‌موومان له‌ پشتيوانى كردن له‌ ليستى ژماره‌ 184 ى پارتى ديموكراتى كوردستان كه‌م ته‌رخه‌مى نه‌كه‌ين و كارى سه‌ره‌كيمان سه‌رخستنى كانديدانى پارتى بێت . كاكه‌مين نه‌جار رايگه‌ياند له‌ دواين رووداوه‌كانى ناوچه‌كه‌ و رووبه‌روو بوونه‌وه‌مان له‌ گه‌ڵ سوپاى عێراق ئێمه‌ ئه‌م ناوچه‌يه‌مان به‌ خوێن پاراست و رێگه‌مان نه‌دا جارێكى تر حكومه‌تى ناوه‌ندى بێته‌وه‌ ئێره‌ و خه‌ڵكه‌كه‌ى ئاواره‌ و ده‌ربه‌ده‌ربن . 

دواتر به‌شدار بووانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ راو سه‌رنجى خۆيان خسته‌ روو وه‌ پشتيوانى خۆيان بۆ ليستى ژماره‌ 184ى پارتى ديموكراتى كوردستان دووپاتكرده‌وه‌ . 

29
نیسان

 

شاندێكى بالاى پارتى ديموكراتى كوردستان كه‌ پێكهاتبوون له‌ به‌رێزان فازل ميرانى سكرتێرى مه‌كته‌بى سياسى و زه‌عيم على و كاكه‌مين نه‌جار ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سياسى و كرمانج عبدالله به‌رپرسى لقى 23 و به‌رپرسانى ترى حزبى و حكومى سنوره‌كه‌ شاره‌دێى گوێر و گونده‌كان ده‌وربه‌رييان به‌ سه‌ر كرده‌وه‌ و له‌ نزيكه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ سه‌رۆك هۆز و كه‌سايه‌تى و دانيشتوانى گونده‌كانى ده‌وربه‌رى كۆبوونه‌وه‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كى فراوانى جه‌ماوه‌رى فازل ميرانى سكرتێرى مه‌كته‌بى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستان . خۆشحالى خۆى ده‌ربرى بۆ ديدار و كۆبوونه‌وه‌ى له‌ گه‌ڵ خوشك و برايانى عه‌ره‌ب له‌ سنورى شاره‌دێى گوێر و رايگه‌ياند . ئێمه‌ و ئێوه‌ وه‌ك دوو نه‌ته‌وه‌ له‌ دێر زه‌مانه‌وه‌ لێره‌ پێكه‌وه‌ ده‌ژين و به‌شدارى خۆشى و ناخۆشيه‌كانى يه‌كترمان كرده‌وه‌ له‌ دواين رِووداو كاره‌ساته‌ ناخۆشه‌كان ئێمه‌ پشتيوانى خاك و خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ بووينه‌ له‌ هه‌ره‌شه‌ و مه‌ترسيه‌كانى تيرۆر و هه‌ستى تيفه‌گه‌رى ئه‌م ناوچه‌يمان پاراستووه‌ و ئه‌مرۆش ئێره‌ وه‌كو هه‌ولێر ئارامى ئاسوده‌يى هه‌يه‌ و ئه‌مه‌ مايه‌ى شانازى هه‌موومانه‌ . له‌ به‌شێكى ترى ووته‌كانى به‌رێز ميرانى رايگه‌ياند دڵنيام ئێوه‌ هاوكار و پشتيوانى كانديدانى پارتى و ليستى ژماره‌ 184 ده‌بن چونكه‌ ئه‌م ليسته‌ وه‌ك چۆن هى كوردێكه‌ ئاواش هى خوشك و برايانى عه‌ره‌ب و ته‌واوى پێكهاته‌كانى ترى ئه‌م وولاته‌يه‌ . بۆيه‌ گرنگه‌ به‌ هه‌موومان كار بۆ سه‌ركه‌وتنى ليستى پارتى بكه‌ين به‌ سه‌ركه‌وتنى ليستى پارتى ئارامى و ئاوه‌دانى و ئاسايشى زياتر بۆ ناوچه‌كه‌ به‌دى دێت . له‌ به‌شێكى ترى ووته‌كانى به‌رێز ميرانى ئاماژه‌ى به‌ گرنگى پێگه‌ و سه‌نگى پارتى كرد له‌ عێراقى داهاتوو كه‌ پارتى به‌هێز بێت نه‌ته‌وه‌كانى ترى ئه‌م وولاته‌ ژيان و ئاينده‌يان پارێزراوه‌ بۆيه‌ ده‌بێ پێكه‌وه‌ ده‌ست له‌ ناو ده‌ست كارى سه‌ره‌كيمان سه‌رخستنى ليستى پارتى ديموكراتى كوردستان بێت . 

دواتر به‌شێك له‌ سه‌رۆك هۆزه‌كان به‌ناوى خۆيان و هۆزه‌كانيان سوپاسى سه‌ركردايه‌تى پارتى ديموكراتى كوردستانيان كرد بۆ به‌ سه‌ر كردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه‌يان و به‌لێنى پشتيوانى و سه‌رخستنى ليستى ژماره‌ 184ى پارتى ديموكراتى كوردستان ياندا .

24
نیسان

 

له‌ باره‌گاى لقى 23ى مخمور به‌ ئاماده‌ بوونى كاكه‌مين نه‌جار ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر و كرمانج عبدالله به‌رپرسى لق و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن . كۆبوونه‌وه‌يه‌كى فراوان له‌ گه‌ل كارگێرى لق و به‌رپرسى ناوچه‌ و ته‌واوى كاديرانى سنوره‌كه‌ به‌رێوه‌چوو . له‌ ده‌سپێكدا كرمانج عبدالله به‌رپرسى لقى 23 له‌ ووته‌يه‌كدا ئامانجى ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ فراوانه‌ى شيكرده‌وه‌ و خۆشحاڵى خۆى و هه‌ڤاڵانى ده‌ربرى به‌ به‌شدارى كردنى هه‌ڤاڵ كاكه‌مين نه‌جار له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌يان . 

دواتر كاكه‌مين نه‌جار له‌ ووته‌يه‌كدا پرسه‌ گرنگه‌كانى رۆژى بۆ ئاماده‌بووان شيكرده‌وه‌ و رايگه‌ياند ئه‌مرۆ له‌ ناوچه‌كه‌ به‌ گشتى رووداوى خێرا و چاوه‌روان كراو له‌ ئارادايه‌ و پێويسته‌ ئێمه‌ كورد به‌ گشتى و پارتى ديموكراتى كوردستان به‌ تايبه‌ت خۆمان ئاماده‌ بكه‌ين بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ر و پێشهاتێكى چاوه‌روانكراو . له‌ به‌شێكى ترى ووته‌كانى كاكه‌مين نه‌جار گرنگى پێگه‌ى به‌هێزى پارتى له‌ خولى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ ئاماده‌بووان شيكرده‌ . كه‌ پێويسته‌ پارتى به‌ هێز و توانايه‌كى باش له‌ قۆناغى ئه‌مرۆ له‌ به‌غدا به‌رده‌وام بێت بۆ ئه‌وه‌ى پارتى وه‌ك هه‌ميشه‌ داكۆكى سه‌ر سه‌ختانه‌ له‌ ماف و ژيانى خه‌ڵكى كوردستان بكات . كاكه‌مين نه‌جار بۆ كاديرانى ئامادبووى كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئێوه‌ ده‌بێ شانازى به‌ خۆتان و حزبه‌كه‌تان بكه‌ن كه‌ ئێمه‌ به‌ خوێن كوردستانمان پاراستووه‌ و خاوه‌نى گه‌وره‌ترين شۆرش و به‌رخودانين له‌ مێژووى ميلله‌ته‌كه‌شمان وه‌ له‌ بوارى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و پێشخستنى ووڵات پشكى شێرمان به‌ركه‌وتووه‌ و ئه‌وه‌ ئێمه‌ين خاوه‌نى راسته‌قينه‌ى ووڵات هه‌ر بۆيه‌ ده‌بێ كاديرانى پارتى شانازى بكه‌ن كه‌ پارتى خاوه‌نى هه‌موو ده‌سكه‌وته‌ مه‌زنه‌كانى گه‌له‌كه‌مانه‌ و له‌ داهاتووش پارتى پارێزه‌رى ده‌سكه‌وته‌كان و به‌دى هێنه‌رى ئامانجه‌كانى تره‌ . 
دواتر كاديرانى به‌شدار بوو راو سه‌رنجى خۆيان خسته‌ روو .