YJ Dailynews - шаблон joomla Книги

Anjuman46

28
شوبات

 

له‌ به‌رده‌وامى به‌ سه‌ركردنه‌وه‌ و به‌ دواداچوونى بۆ ئاستى خزمه‌تگوزاريي و ره‌وشى ناوچه‌كان كاكه‌مين نه‌جار ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر به‌ ياوه‌رى كرمانج عبدالله به‌ر پرسى لقى 23 ى مخمور و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى هه‌ولێر له‌ شاره‌دێى يبه‌گه‌ له‌ گه‌ڵ قايمقامى قه‌زاى مخمور و به‌ر ێوه‌به‌رى ناحيه‌كانى سنوره‌كه‌ و به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ حكوميه‌كان كۆبۆوه‌ . 

له‌ ووته‌يه‌كدا كاكه‌مين نه‌جار تيشكى خسته‌ سه‌ر گرنگى ناوچه‌كه‌ كه‌ به‌ درێژايى مێژووى گه‌له‌كه‌مان ده‌ڤه‌ره‌كانى قه‌راج و كه‌ندێناوه‌ كانگاى قوربانى دان و ڕووبه‌روو بوونه‌وه‌ى رژێمه‌ سته‌مكاره‌كانى عێراق بووه‌ و هه‌ميشه‌ خه‌ڵكى ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ قوربانى زۆريان داوه‌ له‌ پێناو سه‌ركه‌وتنى شۆرشه‌كانى گه‌له‌كه‌مان . كاكه‌مين نه‌جار له‌ درێژه‌ى ووته‌كه‌ى رايگه‌ياند ناوچه‌كه‌ له‌ به‌رگرنگى هه‌ڵكه‌وته‌ى جوگرافياكه‌ى و به‌ پيت و به‌ره‌كه‌تى خاكه‌ى دووژمن به‌رده‌وام هه‌وڵى داوه‌ ئه‌م ناوچه‌يه‌ بخاته‌ ژێر كۆنترۆڵى خۆيى .به‌ڵام خۆرِاگرى و قاره‌مانيه‌تى خه‌ڵكى ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ رێگر بووه‌ له‌ پيلانى دووژمنانى گه‌له‌كه‌مان و خه‌ڵك به‌ گيانى خۆى ناوچه‌كه‌ى پاراستووه‌ . ئه‌مرۆش كه‌ ئێمه‌ لێره‌ كۆبووينه‌ته‌وه‌ به‌ داخه‌وه‌ جارێكى تر ره‌وشى ناوچه‌كه‌ تووشى نا ئارامى و نا سه‌قامگيرى بووه‌ به‌ تايبه‌ت ده‌ڤه‌رى قه‌راج كه‌ جارێكى تر كه‌تۆته‌وه‌ ده‌ست حكومه‌تى عێراق و زۆربه‌ى خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ ئاواره‌ بووه‌ . كاكه‌مين نه‌جار ئاماژه‌ى به‌ گرنگى ئاوه‌انكرنه‌وه‌ و به‌رده‌وامى پرۆژه‌كانى خزمه‌تگوزارى كرد كه‌ پێويسته‌ به‌رپرسانى حكومه‌ت له‌ سنوره‌كه‌ هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ن بۆ دابينكردنى ژيانێكى شايسته‌ به‌ دانيشتوانى ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ . له‌ به‌شێكى ترى ووته‌كانى كاكه‌مين نه‌جار رايگه‌ياند ئه‌م دۆخه‌ وه‌كو خۆى نامێنێ و له‌ ئاينده‌يه‌كى نزيك خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ ئه‌وانه‌ى ئاواره‌ بوونه‌ به‌ سه‌ر به‌رزى ده‌گرِێنه‌وه‌ سه‌ر زێدى خۆيان و ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ وه‌ك هه‌ميشه‌ خاكى كوردستانه‌ و به‌ كوردستانى ده‌مێنێته‌وه‌ .

26
شوبات

 

به‌ڕێز مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی ئه‌لمۆنیتۆری ئەمریكی، رایگه‌یاند: "هه‌رگیز خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی لەناو ناچێت و پڕۆسه‌ی ریفراندۆم گرنگ بوو به‌وه‌ی هه‌موو كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و به‌تایبه‌تی حكوومه‌تی عێراقی ویستی شه‌رعی كوردیان بینی و پێویسته‌ به‌غدا دان به‌ مافه‌كانی كوردا بنێت".

هه‌روه‌ها مه‌سروور بارزانی، رایگه‌یاند: "بڕیاری ریفراندۆم كه‌ كورد داویه‌تی تاوان نه‌بووه‌ و ته‌نیا ئاشكراكردنی ویستی كورد بووه‌، به‌ڵام كاتێك كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی دژی ئه‌و ویسته‌ ده‌وه‌ستێته‌وه‌، ئه‌وه‌ رێك پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌و بنه‌مایانه‌یه‌ كه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پاڵپشتی ده‌كات و له‌پێناویدا دروست بووه"‌.

لە بەشێكی دیكەی ئەو چاوپێكەوتنەدا مه‌سروور بارزانی ئاشكرای كرد:‌"ئێمە پێش ریفراندۆم قسه‌مان له‌گه‌ڵ زۆر له‌ وڵاتان كرد و هیچ لایه‌نێكیش به‌غداشی له‌گه‌ڵدا بێت دژایه‌تی خۆیان بۆ مافی چاره‌ی خۆنووسین و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان رانه‌گه‌یاند و ئه‌وان زیاتر كێشه‌یان له‌گه‌ڵ كاته‌كه‌ی هه‌بوو".

له‌باره‌ی سزاكانی به‌غدا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، مه‌سروور بارزانی كه‌ ئێستا له‌ ئه‌مریكایه‌ و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئیداره‌ی دۆناڵد رتره‌مپ كۆبووەته‌وه‌، رایگه‌یاند: راگرتنی گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بڕیارێكی "سزاكانی بەغدا بۆ سەر ھەرێمی كوردستان، ناده‌ستووریانه‌ بووه‌ و نابێت فڕۆكه‌خانه‌ تێكه‌ڵی پرسه‌ سیاسییه‌كان بكرێت".

گوتیشی: "ئێستا گفتوگۆكان به‌رده‌وامن بۆ كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان و كوردیش زۆربه‌ی مه‌رجه‌كانی به‌غدای قبوڵكردووه‌، به‌ڵام به‌غدا هه‌ر بیانوو ده‌دۆزێته‌وه و ئێستا هیچ بیانوویه‌ك بۆ كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان نه‌ماوه‌ و ته‌نیا بڕیارێكی سیاسییه‌ و كراوه‌ته‌ به‌شێك له‌ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان".

هه‌روه‌ها مه‌سروور بارزانی ئاشكرای كرد: "له‌ په‌راوێزی كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبووینەوەو له‌وێ عه‌بادی به‌ڵێنی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانیدا‌، به‌ڵام پێشتریش به‌ڵێنی له‌وجۆره‌ دراوه‌ و نه‌براوه‌ته‌ سه‌ر و ئێستاش چاوه‌ڕێ‌ ده‌كه‌ین بزانین عه‌بادی به‌ڵێنه‌كه‌ی ده‌باته‌ سه‌ر یانیش هه‌روه‌كو رابردوو جێبه‌جێ ناكرێن".

25
شوبات

 

 

به‌ مه‌به‌ستى ئاگاداربوون له‌ ئاستى خزمه‌تگوزارييه‌كان و گه‌ياندنى خزمه‌تگوزارى زياتر بۆ هاوڵاتيان كاكه‌مين نه‌جار ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر به‌ ياوه‌رى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن له‌ باره‌گاى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى هه‌ولێر له‌ گه‌ڵ جێگرى پارێزگار و قايمقام و به‌رێوه‌به‌رى ناحيه‌كانى سنورى پارێزگاى هه‌ولێر كۆبۆوه‌ . 

له‌ سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌ كاكه‌مين نه‌جار ره‌وشى ناوچه‌كه‌ و پرسه‌ گرنگه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست و بارودۆخى ئێستاى كوردستانى بۆ ئاماده‌ بووان شيكرده‌وه‌ و رايگه‌ياند دۆخى ئه‌مرۆى ناوچه‌كه‌ وا ده‌خوازێ كه‌ كورد به‌ يه‌كگرتوويى و ده‌ست له‌ ناو ده‌ست رووبه‌رووى هه‌موو پيلان و به‌رنامه‌ى نه‌يارانى گه‌له‌كه‌مان ببێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئاينده‌يه‌كى گه‌ش بۆ گه‌لى كوردستان بنيات بنێين . له‌ به‌شێكى ترى ووته‌كانى كاكه‌مين نه‌جار ئاماژه‌ى به‌ گرنگى پێدانى زياتر به‌ بواره‌ جۆراو جۆره‌كانى خزمه‌تگوزارى هاوڵاتيان كرد له‌ سنورى پارێزگاى هه‌ولێر كه‌ ده‌بێ به‌رپرسى يه‌كه‌مى حكومه‌ت له‌ ته‌واوى سنوره‌كان هه‌موو هه‌وڵه‌كانى خۆيان بخه‌نه‌ گه‌ر بۆ پێشكه‌شكردنى زۆرترين خزمه‌تگوزارى به‌ هاوڵاتيان . كاكه‌مين نه‌جار رايگه‌ياند ئێمه‌ى پارتى وا په‌روه‌رده‌ كراوين و بۆ ئه‌وه‌ پله‌ى به‌رپرسيارييه‌تيمان پێدراوه‌ تا خزمه‌تكارى خه‌ڵكى كوردستان بين . هه‌ر بۆيه‌ له‌ سه‌ر هه‌مووتان پێويسته‌ ده‌رگاكانتان واڵا بێت بۆ هاوڵاتيان و گوێ له‌ داواو داخوازييه‌كانيان بگرن و به‌ پێى توانا هه‌وڵى چاره‌سه‌ر كردنى گرفته‌كانيان بده‌ن . 
له‌ به‌شێكى ترى ووته‌كانى كاكه‌مين نه‌جار ئاماژه‌ى به‌ ڕۆڵ و كاريگه‌رى په‌رپرسى يه‌كه‌ ئيدارييه‌كان كرد كه‌ ئه‌وان نوێنه‌رى پارتىين له‌ سنوره‌كانى خۆيان و ده‌توانن به‌ دابينكردنى پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى و كارئاسانى بۆ هاوڵاتيان و رێگرى كردن له‌ سه‌رپێچيه‌كان باشترين خزمه‌ت پێشكه‌شى دانيشتوانى سنوره‌كانيان بكه‌ن چونكه‌ ئه‌ركى له‌ پێشينه‌ى ئێمه‌ى پارتى خزمه‌تكردنى هاوڵاتيانى خۆمانه‌ . 
دواتر جێگرى پارێزگاى هه‌ولێر رِاو سه‌رنجى خۆى له‌ باره‌ى پرۆژه‌كانى خزمه‌تگوزارى و كارئاسانى زياتر بۆ هاوڵاتيان خسته‌ روو رايگه‌ياند گه‌ر قه‌يرانى دارايى نه‌بوايه‌ ئێستا ئاستى خزمه‌تگوزارييه‌كان له‌ سنورى پارێزگاى هه‌ولێر له‌ ئاستێكى باڵا ده‌بوو . دواتر قايقام و به‌رێوبه‌رى ناحيه‌كان به‌ چه‌ندين و سه‌رنج و تێبينى به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كه‌يان كرد و رِايى خۆيان خسته‌ رِوو .

18
شوبات

 

 

به‌ مه‌به‌ستى پيرۆزبايى كردن له‌ سكرتێر و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سكرتاريه‌تى يه‌كێتى لاوانى ديموكارتى كوردستان كاكه‌مين نه‌جار ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر به‌ ياوه‌رى بلند ئيسماعيل به‌رپرسى لقى 16 ى هه‌ولێر و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر سه‌ردانى مه‌كته‌بى سكرتاريه‌تى يه‌كێتى لاوانى ديموكراتى كوردستان كرد و له‌لايه‌ن سكرتێر و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سه‌كرتاريه‌ت به‌گه‌رمى پێشوازى كران . كاكه‌مين نه‌جار يادى 65 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى يه‌كێتى لاوانى ديموكراتى كوردستانى له‌ سكرتێر و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سكرتارييه‌ت پيرۆز كرد و هيواى خواست لاوانى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه‌ پێشه‌نگى داهێنان و پارێزه‌رى خاك و خه‌ڵكى كوردستان بن ....