YJ Dailynews - шаблон joomla Книги

Anjuman46

24
کانونی دووەم

 

به‌ مه‌به‌ستى ئاگاداربوون له‌ چۆنيه‌تى به‌رێوه‌چوونى كارى رێكخراوه‌ىى و كێشه‌ گرفته‌كانى به‌رده‌ميان كاكه‌مين نه‌جار ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونى بايز زرارى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌ن و به‌رپرسى ده‌سته‌ى رێكخراوه‌ جه‌ماوه‌رى و پيشه‌ييه‌كان له‌ گه‌ڵ به‌رپرسى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر يه‌كێتى ئافره‌تان و ئه‌نجومه‌نى قه‌زا و ناحيه‌كانى سنورى پارێزگاى هه‌ولێر كۆبۆوه‌ .

له‌ سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بايز زرارى ئاماژه‌ى به‌ گرنگى ئه‌م جۆره‌ كۆبوونه‌وانه‌ كرد به‌ به‌مه‌به‌ستى ئاگاداربوون له‌ كارى رێكخراوه‌يي يه‌كێتى ئافره‌تان كه‌ يه‌كێتى ئافره‌تان رێكخراوێكى كارHيه‌ و خزمه‌تى زۆر به‌ ئافره‌تانى كوردستان ده‌كات . 
دواتر كاكه‌مين نه‌جار له‌ ووته‌يه‌كدا تيشكى خسته‌ سه‌ر دۆخى ئێستاى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ و ئاماژه‌ى به‌ هه‌وڵه‌ دبلۆماسيه‌كانى سه‌رۆكى حكومه‌تى كوردستان كرد كه‌ سه‌رۆكى حكومه‌ت هه‌موو هه‌وڵى خۆى خستۆته‌ گه‌ر بۆ چاره‌سه‌ر كردنى گرفته‌كان به‌گشتى و قه‌يرانى دارايى به‌تايبه‌ت . وه‌ ئاسۆى گه‌لى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه‌ روونه‌ و ئاينده‌ى كودستان گه‌ش ده‌بێت . له‌ به‌شێكى ترى ووته‌كانى كاكه‌مين نه‌جار ئاماژه‌ى به‌ رۆڵى گرنگى يه‌كێتى ئافره‌تان كرد له‌ هه‌موو قۆناغه‌كانى خه‌باتى سياسى و سه‌ربازى به‌ تايبه‌ت له‌ قۆناغى ئه‌مرۆ كه‌ له‌ سه‌ر ئافره‌تانى كوردستان پێويسته‌ هۆشيارانه‌تر بێنه‌ مه‌يدان و شان به‌ شانى پياوان خه‌باتى مه‌ده‌نى بكه‌ن بۆ بنياتنانى داهاتوويه‌كى گه‌شتر بۆ گه‌له‌كه‌مان 
له‌ به‌شێكى ترى ووته‌كانى كاكه‌مين نه‌جار پرسى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى له‌ گه‌ڵ ئافره‌تان خسته‌ روو رايگه‌ياند له‌ داهاتوو دوو هه‌ڵبژاردنى گرنگ و چاره‌نوس سازمان له‌ پێشه‌ كه‌ پێوسته‌ يه‌كێتى ئافره‌تانى كوردستان رۆڵى كاريگه‌ر ببينن بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه‌ و به‌ ده‌ست هێنانى ده‌نگى زياتر بۆ پارتيمان . چونكه‌ مێژوو ئه‌و راستيه‌ى سه‌لماندووه‌ له‌ كوێ پارتى به‌هێز و خاوه‌ن پشتيوانى جه‌ماوه‌ر بووبێت له‌وێ ده‌سكه‌وتى زياتر بۆگه‌لى كوردستان به‌دى هاتووه‌ . بۆيه‌ له‌ سه‌ر هه‌موومان پێويسته‌ خۆمان ئاماده‌ بكه‌ين و كارى گه‌وره‌ بكه‌ين بۆ سه‌ركه‌وتنى بێوێنه‌ى ليسته‌كانى پارتيمان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو . 
دواتر به‌رپرسى ئه‌نجومه‌ن و قه‌زا و ناحيه‌كان به‌ چه‌ندين سه‌رنج و تێبينى گرنگ كۆبوونه‌وه‌كه‌يان ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد ...

21
کانونی دووەم

 

سولحى مه‌جيد ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌ن و به‌رپرسى ده‌زگاى رۆشنبيرى و راگه‌ياندن پيرۆزباى ئاراسته‌ى مامۆستا فارس قادر ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى هه‌ولێر كرد به‌ كه‌ دوايى به‌ ده‌ست هێنانى ماسته‌ر نامه‌ له‌ بوارى مێژوو كۆرسى ته‌دريسى ته‌واو كردوه‌ . سولحى مه‌جيد هوياى سه‌ركه‌وتن و به‌ده‌ست هێنانى بروانامه‌ى به‌رزترى بۆ مامۆستا فارس خواست و راگه‌ياند مامۆستا فارس وه‌ك چۆن كاديرێكى چاڵاك و به‌ ئه‌زموون و به‌ تواناى پارتى يه‌ . دڵنيام له‌ بوارى زانست و زانياريش مرۆڤێكى به‌ توانايه‌ . هيواى ته‌مه‌نى درێژ و سه‌رفرازى بۆ خواست .

 

18
کانونی دووەم

 

 

بۆ ئاگاداربوون له‌ كارو باره‌كانى لاوان و پشتيوانى كردن له‌ هه‌نگاوه‌كانى داهاتوويان كاكه‌منن نه‌جار ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سايسى و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر به‌ ياوه‌رى بايز زرارى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌ن و به‌رپرسى ده‌سته‌ي جه‌ماوه‌رى و پيشه‌ييه‌كانى ئه‌نجومه‌ن له‌ گه‌ڵ ناوه‌نده‌كانى باڵا و ناوه‌ندى چاڵاكيه‌كانى يه‌كێتى لاوانى ديموكراتى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ . 

له‌ ده‌سپێكدا بايز زرارى به‌رپرسى ده‌سته‌ى رێكخراوه‌ جه‌ماوه‌رى و پيشه‌ييه‌كانى ئه‌نجومه‌ن ئاماژه‌ى به‌ گرنگى ئه‌م جۆره‌ كۆبوونه‌وانه‌ كرد به‌ ئامانجى ئاگادار بوون له‌ كارو باره‌كانى لاوان و رێكخستنى كارو باره‌كانيان و هاوكارى و پشتيوانى ده‌سته‌ى جه‌ماوه‌رى و پيشه‌ييه‌كانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركدايه‌تى بۆ لاوان دووپاتكرده‌وه‌ . 
دواتر كاكه‌مين نه‌جار له‌ ووته‌يه‌كدا رۆڵى لاوانى به‌رز نرخاند له‌ هه‌موو قۆناغه‌كانى خه‌باتى گه‌لى كوردستان و راگه‌ياند لاوان له‌ مێژووى گه‌له‌كه‌مان هه‌ميشه‌ جێگاى شانازى بوونه‌ و ئه‌مرۆش لاوانى كوردستان ده‌بێ هۆشيارتر بن بۆ پارستنى خاك و خه‌ڵكى كوردستان . له‌ به‌شێكى ترى ووته‌كانى كاكه‌مين نه‌جار رايگه‌ياند ده‌بێ لاوان هه‌موو توانكانى خۆيان بخه‌نه‌ گه‌ڕ به‌ هاوكارى دام و ده‌زگاكانى حكومه‌ت بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌م قۆناغه‌ و بنايت نانى ئاينده‌يه‌كى گه‌ش بۆ كوردستانيان . له‌ درێژه‌ى ووته‌كانى كاكه‌مين نه‌جار پشتيوانى خۆيى و سه‌ركردايه‌تى هه‌ولێرى بۆ لاوان دووپاتكردوه‌ به‌ ئامانجى په‌ره‌پێدانى زياتر به‌ كاروباره‌كانيان . 
پاشان لاوان به‌ چه‌ندين سه‌رنج و تێبينى راى خۆيان خسته‌ روو .

18
کانونی دووەم

 

به‌ مه‌به‌ستى ئاگاداربوون له‌ بارى ته‌ندروستيان كاكه‌مين نه‌جار ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر به‌ ياوه‌رى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن له‌ شارى هه‌ولێر سه‌ردانى هه‌ردوو به‌رێزان حاكم تۆفيق و صاح محمدى كرد و له‌ نزيكه‌وه‌ له‌ بارى ته‌ندروستى پرسين و هيواى زووچاكبوونه‌وه‌ى بۆ خواستن ...