YJ Dailynews - шаблон joomla Книги

هه‌واڵ (498)

24
ئەیلول

 

سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند: ڕیفراندۆم بڕیاری گەلی کوردستانە و لەدەستی هیچ حزب و کەسێکدا نەماوە و لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوە دەچێت.


ئەم وتانەی سەرۆک بارزانی لەدیارێکدا هات کە ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٣ـی٩ـی٢٠١٧ لەگەڵ بەڕێز برۆبۆ ئۆبێرت باڵیۆزی فەڕەنسا لەعێراق بەڕێوە چوو.

لەو دیدارەدا کە دۆمینیك ماس كونسوڵی فەڕەنسا لە هەولێر ئاماده‌ی بوو، باڵیۆزی فەڕەنسا لەعێراق ڕایگەیاند کە فەڕەنسا دژی خواستی گەلی کوردستان نییە و خوازیارن پەیوەندیی مێژوویی نێوان گەلی فەڕەنسا و گەلی کوردستان پەرە پێ بدرێت. ڕاشیگەیاند کە فەڕەنسا وەک بنەما دژی ڕیفراندۆمیش نییە، بەڵام پێمان وایە ئێستا کاتەکە بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لەبار نییە و ڕەنگە کاریگەریی لەسەر شەڕی دژی داعش بکات.

لە بەرانبەردا سەرۆک بارزانی وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان، جەختی لەوە کردەوە کە بڕیاری ڕیفراندۆم بڕیاری یەک یا دوو حزب نییە و بڕیاری گەلی کوردستانە بە هەموو پێکهاتەکانییەوە و بڕیاری پەرلەمانی کوردستانیشە و ئێستاش کاتی ئەوە نەماوە باس لە دواخستنی بکرێت و بڕیارەکەش لە دەست هیچ حزبێک و هیچ کەسێکدا نییە و ڕیفراندۆم لە کاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت.

سەرۆک بارزانی بە وردی ئەو هۆکارانەشی ڕوون کردەوە کە بوونەتە هۆی ئەوەی گەلی کوردستان هیچ ئومێدێکی بە پێکەوەژیان لەگەڵ بەغدا نەمێنێت و بڕیاری ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بدات. تەئکیدیشی کردەوە کە گەلی کوردستان ڕۆژی ٢٥ـی٩ـی٢٠١٧ دەچنە سەر سندوقی دەنگدان و ڕای خۆیان بە جیهان ڕادەگەیەنن. سەبارەت بە داواکاریی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییش بۆ ئەنجامدانی دیالۆگ لەگەڵ بەغدا، سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند کە ئێمە هیچ کاتێک دەرگای گفتوگۆمان دانەخستووە و ئەمڕۆش شاندێک چوونەتە بەغدا تا بابەتەکە زیاتر بۆ لایەنە سیاسییەکانی عێراق ڕوون بکەنەوە و لە دوای ئەوەش دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا کراوەیە و ئامادەین بە ئەجێندایەکی کراوە و دڵێکی کراوە لەسەر هەموو بابەتەکانی وەک سنوور، نەوت، ئاو، غاز و هەر بابەتێکی دیکە کە پێویست بێت گفتوگۆ بکەین تا بە ڕێگەیەکی ئاشتییانە و لێکتێگەیشتن ببینە دوو دراوسێی باش.

12
ئەیلول

 

ئه

مرو٢٠١٧/٩/١٢ سه روك بارزاني گه يشته كه ركوك و له گه ل به رپرساني حزبي و حكومي و نوينه ري پيكهاته كان و كه سايه تي كريستان و توركمان و سه روك هوزه عه ره به كان كوبووه.

 

11
ئەیلول

]

له‌ يادى 56 ساڵه‌ى هه‌ڵگيرسانى شۆرشى ئه‌يلولى مه‌زن له‌ باره‌گاى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر كۆڕێكى فراوانى جه‌ماوه‌رى بۆ كاكه‌مين نه‌جار ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو

كاكه‌مين نه‌جارئاماژه‌ى به‌ سه‌ردهه‌ڵدانى شۆرشى ئه‌يلولى مه‌زن به‌ رێبه‌رايه‌تى باوكى رووحى نه‌ته‌وه‌يمان مسته‌فا بارزانى كرد و رايگه‌ياند هه‌ڵگيرسانى شۆرشى ئه‌يلول ده‌ره‌نجامى سياسه‌تى حكومه‌تى به‌غدا و دژايه‌تى كردنى گه‌لى كوردستان بوو له‌لايه‌ن ئه‌و رژێمه‌ كه‌ خواستى بوو هه‌موو ماف و ئازادييه‌ك له‌ گه‌لى كوردستان زه‌وت بكات و رێگه‌ى ئازادى و خه‌باتى مه‌ده‌نى له‌ نه‌ته‌وه‌ى كورد بگرێت بۆ هه‌ميشه‌ كورد له‌ ژێر ده‌سته‌يى بمێنێته‌وه‌ . به‌ڵام بارزانى نه‌مر بريارى خه‌باتى چه‌كدارى و رووبه‌رووبنه‌وه‌ى دا له‌ گه‌ڵ رژێمى عێراق و سه‌رنجام شۆڕشى ئه‌يلول بوو به‌ شۆڕێكى سه‌رتاسه‌رى كوردستان و هه‌موو نيشتيمان په‌روه‌ر و ئازادى خوازێك به‌شدارى كاراى ئه‌م شۆرشه‌ مه‌زنه‌يان كرد و له‌ ساڵى 1970 چۆكيان به‌ رژێمى ئه‌وساى عێراق دادا و كورد توانى رێكه‌وتنامه‌ى 11 ى ئادار به‌دست بێنێ كه‌ ده‌سه‌كه‌وتێكى گه‌وره‌ى گه‌له‌كه‌مان بوو . كاكه‌مين نه‌جار له‌ به‌شێكى ترى ووته‌كانى رايگه‌ياند ئه‌مرۆ له‌ كاتێكدا يادى شۆرشى ئه‌يلولى مه‌زن ده‌كه‌ينه‌وه‌ گه‌له‌كه‌مان به‌ره‌و و ديارى كردنى چاره‌نوسى خۆى هه‌نگاو ده‌نێ و كوردستانيان به‌ ده‌نگى خۆيان و به‌ شێوازێكى مه‌ده‌نى و سه‌رده‌ميانه‌ مافه‌كانيان به‌ده‌ست دێنن . كاكه‌مين نه‌جار له‌ درێژه‌ى ووته‌كانى ئاماژه‌ى به‌ كۆده‌نگى نيشتيمانى و يه‌كخستنى ناوماڵى كوردستانى كرد له‌ ئه‌مرۆدا بۆ به‌ ده‌ست هێنانى ده‌سكه‌وتى زياتر بۆ گه‌له‌كه‌مان و رايگه‌ياند هه‌ر له‌م سۆنگه‌يه‌وه‌ پارتى هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دا تا ته‌واوى حزب و لايه‌نه‌ سياسيه‌كان پێكه‌وه‌ به‌يه‌ك ده‌نگ بڵێين به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ......

11
ئەیلول

 

به‌ مه‌به‌ستى ئاماده‌كارى زياتر بۆ ئه‌نجامدانى ڕيفراندۆم و سه‌ربه‌خۆيى كوردستان له‌ باره‌گاى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر كاكه‌مين نه‌جار ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر له‌ گه‌ل به‌رپرسانى حزبى و حكومى سنورى پارێزگاى هه‌ولێر كۆبووه‌

له‌ ووتيه‌كدا كاكه‌مين نه‌جار ئاماژه‌ى به‌ نزيك بوونه‌وه‌ى واده‌ى ئه‌نجامدانى ڕاپرسى بۆ ريفراندۆم و سه‌ربه‌خۆيى كوردستان كرد و رايگه‌ياند ئه‌مرۆ كاتى ئه‌وه‌يه‌ ئێمه‌ هه‌موو هه‌وڵه‌كان بخه‌ينه‌ گه‌ر بۆ سه‌ركه‌وتنى ريفراندۆم و سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌بێ به‌رپرسانى پارتى چ ئه‌وانه‌ى له‌ حكومه‌تن چ ئه‌وانه‌ى له‌ حزب و يا به‌شێكيان به‌ هۆى به‌ سه‌رچوونى ته‌مه‌نيان له‌ ماله‌وه‌ن هاوكارى ته‌واوى لايه‌نى پيوه‌ندار بكه‌ن بۆ سه‌رخستنى ئه‌مرۆسه‌ گرنگه‌ . كاكه‌مين نه‌جار له‌ به‌شێكى ترى ووته‌كانى ئاماژه‌ى به‌ گرنگى سه‌ركه‌وتنى ريفراندۆم و ده‌نگى به‌لێ كرد كه‌ گه‌ر ريفراندۆم سه‌ركه‌وتووبێ ئه‌وا ئيراده‌ى گه‌لى كودستان سه‌ركه‌وتوو ده‌بێ به‌ سه‌ر ئامانج و به‌رنامه‌ى نه‌يارانى گه‌له‌كه‌مان و سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بۆ هه‌موو كوردستانييه‌كه‌ و له‌ ژێر چه‌ترى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆيى هه‌موومان ئارام و ئاسوده‌ ده‌ژين . هه‌ر بۆيه‌ پێويسته‌ شه‌و رۆژ بخه‌ينه‌ سه‌ريه‌ك بۆ سه‌ركه‌وتنى ريفراندۆم و سه‌ربه‌خۆيى كوردستان . دواتر به‌شدار بووانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌چه‌ندين سه‌رنج و تێبينى به‌شدارىان كرد و راو سه‌رنجى خۆيان خسته‌ روو.

07
ئەیلول

 

کاکەمین نەجاڕ بەڕێوەبەرایەتی تێبینەرانەیەتی ئاوقافی مەسیف(صلاح الدین )ی بە سەرکردەوە و لە گەڵ مامۆستایانی ئاینی و ووتار بێژانی سنورەکە

کۆبۆوە و ڕۆڵی مامۆستایانی ئاینی سنورەکەی بەرز نرخاند و رایگەیاند مامۆستایانی ئاینی وەک هەمیشە ڕۆڵی کاریگەریان هەیە لە پشتیوانی گەلەکەیان و ئەمڕۆش پێویستە مامۆستایانی ئاینی پشتیوانی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان بکەن . دواتر مامۆستایانی ئاینی پاڵپشتی و پشتیوانی خۆیان بۆسەربەخۆیی کوردستان دووپاتکردەوە.

 

23
ئاب


رۆژی سێ شه‌ممه‌ 22ـی8ـی 2017 له‌ شاری هه‌ولێر، به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ پێشمه‌رگه‌ی دێرین و كه‌سایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی و كاسبكاری شاری هه‌ولێر كۆبوویەوە وتارێكی پێشكه‌ش كرد.

له‌سه‌ره‌تای وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، باسی له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌موو رێگاكانی كرد له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هه‌موو رێگایه‌كمان تاقیكرده‌وه‌، لامه‌ركه‌زیه‌ت و ئۆتۆنۆمی و فیدراڵی، ئه‌نجامه‌كه‌ی په‌راوێزخستنی گه‌لی كوردستان بووه‌. بۆیه‌ هیچ رێگایه‌ك نه‌ماوه‌ كورد په‌یڕه‌وی نه‌كات، به‌شی ئێمه‌ هه‌ر كاره‌سات و زوڵم و ئه‌نفال كیمیاباران و روخاندنی گونده‌كانمان بووه‌ و باسی له‌ ئه‌و كاره‌ساتانه‌ش كرد كه‌ به‌سه‌ر گه‌لی كوردستاندا هاتووه‌ و له‌ساڵی 1982دا‌ 12 هه‌زار گه‌نجی فه‌یلی بێسه‌روشوێن كران و دوای رووخانی رژێمی به‌عس ده‌ركه‌وت له‌ سنوری نێوان عێراق و سوریا چه‌كی كیمیاویان له‌سه‌ر تاقیكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ی به‌ 182 هه‌زار ئه‌نفال و 8 هه‌زار ئه‌نفالی بارزانیه‌كان و كیمیبارانكردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستان و به‌تایبه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید كه‌ 500 هه‌زار هاووڵاتی سڤیل به‌ چه‌ند چركه‌یه‌ك شه‌هید كران.

سه‌رۆك بارزانی باسی له‌ ره‌وشت به‌رزی و گیانی لێبورده‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، خه‌ڵكی كوردستان سه‌لماندیان میلله‌تێكی ره‌وشت به‌رز و لێبورده‌ن، له‌ راپه‌ڕینه‌كه‌ی به‌هاری ساڵی 1991دا، دوو فه‌یله‌قی سوپای ئه‌وكاتی عێراق كه‌وته‌ ده‌ست خه‌ڵكی كوردستان، به‌ڵام به‌ ئه‌مانه‌ته‌وه‌ گه‌ڕێندرانه‌وه‌، ئه‌و دوو فه‌یله‌قه‌ له‌و هێزانه‌ بوون ده‌ستیان به‌ خوێنی كورد سوربوو، به‌ڵام ره‌وشتی به‌رزی میلله‌ته‌كه‌مان رێگه‌ی نه‌دا به‌تاوان وه‌ڵامی تاوانكاران بداته‌وه‌ و دواتریش چووینه‌وه‌ بۆ به‌غدا بۆ گفتوگۆ، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌، هیچ ئومێدێكمان له‌ ئه‌قڵیه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا نه‌بینی، له‌ دوای 2003ه‌وه‌، هه‌رێمی كوردستان به‌ نیه‌تی شه‌راكه‌تێكی راسته‌قینه‌ له‌ عێراقێكی نوێ، چووینه‌وه‌ بۆ به‌غدا، یارمه‌تی عێراقمان دا بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ خاوه‌ن ده‌ستورێك كه‌ تێدا ماف و ئه‌رك و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌موو پێكهاته‌كانی تێدا پارێزراو بێت، به‌داخه‌وه‌ بینیمان هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بوو.

سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێستا هه‌ندێك كه‌س باس له‌ ده‌ستور ده‌كه‌ن، ئێمه‌ لێژنه‌یه‌كی یاسایی و ده‌ستوریمان راسپارد 55 ماده‌ی ده‌ستوری عێراقیان دیاری كردوه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غداوه‌ پێشێلكراوه‌، له‌ كاتێكدا یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق له‌ دیباجه‌ی ئه‌و ده‌ستووره‌ پابه‌نده‌ به‌ جێبه‌جێكردنی ماده‌ و بڕگه‌كانیه‌وه‌، كه‌ ده‌ڵێن: به‌ندێكی ده‌ستوری نییه‌ بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، وه‌ڵاممان ئه‌وه‌یه‌ به‌و ده‌ستوره‌ و دیباجه‌كه‌ی ئێمه‌ ریفراندۆم ده‌كه‌ین، كام به‌ندی ده‌ستوری عێراق باس له‌ بڕینی موچه‌ و بودجه‌ی كوردستان ده‌كات؟ ئێمه‌ به‌و به‌نده‌یه‌ ریفراندۆم ئه‌نجام ده‌ده‌ین.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانی بڕیاری ریفراندۆمی بۆ خه‌ڵكی كوردستان گه‌ڕانده‌وه‌، سوپاسی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كرد كه‌ رۆژی 7ـی حوزه‌یران به‌ پشتبه‌ستنی خواستی خه‌ڵكی كوردستان بڕیاریاندا 25ـی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ دیاری بكرێت بۆ رۆژی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و ته‌ئكیدی كرده‌وه‌، ریفراندۆم موڵكی هیچ كه‌س و لایه‌نێكی دیاریكراو نییه‌، به‌ڵكو موڵكی هه‌موو گه‌لی كوردستانه‌. ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه‌، هیچ وڵاتێك ئاماده‌ نییه‌ بێت وه‌ك دیاری سه‌ربه‌خۆییمان پێبه‌خشێ، ده‌بێ ئیراده‌ی خۆمان به‌هێزتر بكه‌ین و كه‌س به‌ قه‌ده‌ر خاوه‌ن ماڵ نازانێ خۆی چی ده‌وێ، بۆیه‌ خۆمان بریار ده‌ده‌ین و نه‌ گوناهمان كردوه‌ و نه‌كوفریشه‌، نه‌ یاسا و بڕیاری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و یه‌كێتی ئه‌وروپا و یاسای نێوده‌وڵه‌تیمان پێشێلكردوه‌، به‌ڵكو به‌پێی ئه‌و مافانه‌ی له‌ ده‌ستور و یاساكانی ئه‌واندا باس كراوه‌، موماره‌سه‌ی هه‌قی خۆمان ده‌كه‌ین.

سه‌رۆك بارزانی ره‌تیكرده‌وه‌ ریفراندۆم دوابخرێت و له‌باره‌ی مه‌ترسیه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی، گوتی: ئه‌وه‌یان مه‌حاڵه‌ و سه‌رده‌م گۆڕاوه‌ و ئه‌گه‌ر جارێكی دیكه‌ تووشی شه‌ڕ بووینه‌وه‌، حه‌یفه‌ خوێنی گه‌نجی كورد جگه‌ له‌سه‌ربه‌خۆیی بۆ هیچی دیكه‌ ببه‌خشرێ، بۆیه‌ موسته‌حیله‌ پاشه‌كشه‌ بكه‌ین له‌ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانی، سوپاسی قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كرد و ته‌ئكیدی كرده‌وه‌، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ ئیراده‌یه‌كی پۆڵاینه‌وه‌ هه‌یبه‌تی داعش تێكبشكێنێ و ناوی پێشمه‌رگه‌ له‌ كوردستان چه‌ند پیرۆزه‌ له‌ جیهانیشدا خه‌ڵك شانازی به‌م هێزه‌وه‌ ده‌كات و هه‌موومانی به‌جیهان ناساند.

سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی ده‌وڵه‌تی ئاینده‌ی كوردستانیشه‌وه‌ ته‌ئكیدی له‌دیموكراسیه‌ت و پته‌وكردنی پێكه‌وه‌ژیان كرده‌وه‌ و گوتی: ئه‌وكات ئێوه‌ ئازادن چ سیسته‌مێكتان پێ باشه‌، ئێوه‌ بڕیار ده‌ده‌ن، به‌ڵام ته‌ماشا بكه‌ن به‌هۆی نه‌بوونی ده‌وڵه‌ته‌وه‌ چه‌ند محرومین له‌ ژیان، تا نه‌بین به‌ ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ ناتوانین ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ نه‌وه‌كانمان دابین بكه‌ین.

بۆ بینینی وتارەكەی سەرۆك بارزانی لە كۆبوونەوەكەی لەگەڵ سەندیكا و ڕێكخراوە پیشەییەكانی كوردستان ئێرە دابگرە

 

23
ئاب


ڕۆژی سێشەممە 22ـی 8ـی 2017 لە شاری هەولێر بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە جێمز ماتیووس وەزیری بەرگریی ئەمەریكا و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە برێت مەكگۆرگ نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ هاوپەیمانێتیی شەڕی دژی داعش و دۆگلاس سڵیمان باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و ژمارەیەك لە بەرپرس و ڕاوێژكاری وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا.

لە دیدارەكەدا كە كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی جێگری سەرۆكی هەرێم و ژمارەیەك لە بەرپرسە ئیداری و سیاسی و سەربازییە باڵاكانی هەرێم ئامادەی بوون، سەرۆك بارزانی بە گەرمی بەخێرهاتنی وەزیری بەرگریی ئەمەریكا و شاندی یاوەری كرد و سوپاسی گەل و حكوومەتی ئەمەریكای كرد كە لە شەڕی تیرۆریستاندا یارمەتیی گەلی كوردستانیان داوە و ئەوەیشی خستەڕوو كە هەروەكچۆن لە سەرەتاوە لەسەر شەڕی تیرۆر سوور بووین لە ئێستا و لە داهاتوویشدا پێداگیر دەبین لە دژایەتیكردنی تیرۆر. هەروەها ئەوەیشی ڕاگەیاند كە ئازادبوونی موسڵ بە مانای تەواوبوونی داعش نییە و تیرۆر هەڕەشەیەكی بەردەوامە كە سنوور ناناسێ بۆیە هەمیشە پێویستیمان بە هەماهەنگی و هاوكاریی یەكتر هەیە بۆ ئەوەی تیرۆر تێكبشكێت و كاریگەریی نەمێنێت.

دواتر وەزیری بەرگریی ئەمەریكا ئامانجی هاتنی بۆ كوردستان و دیداری لەگەڵ سەرۆك بارزانی بۆ دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ هێزی پێشمەرگە و سەرەخۆشی لە كەسوكاری شەهیدانی پێشمەرگە لە قەڵەمدا و ئەوەی دووپات كردەوە كە بە بێ پێشمەرگە سەركەوتن لەدژی تیرۆریستان بەدی نەدەهات و سووربوونی وڵاتەكەی لەسەر ڕووبەبەڕووبوونەوەی تیرۆر ڕاگەیاند و ئەوەیشی باس كرد كە بۆ ئەمەریكا شانازییە كە پشتیوانی پێشمەرگە بووە و هاوكاری و هەماهەنگی نێوان هەردوولا زۆر گرنگە بۆ مسۆگەر كردنی سەركەوتن و ویستی وڵاتەكەیشی خستەڕوو بۆ پابەندبوون و بەردەوام بوون لەبەرانبەر دوژمنی هاوبەش كە تیرۆرە.

پرسی ڕیفراندۆم و مافی گەلی كوردستان بۆ دیاریكردنی چارەنووس تەوەرێكی دیكەی ئەو كۆبوونەوەیە بوو و تێیدا وەزیری بەرگریی ئەمەریكا تێگەییشتنی خۆی بۆ قووڵایی ماف و داواكاریی گەلی كوردستان و مێژوو و خەبات و نەهامەتییەكانی خستەڕوو و ئاماژەیشی بە نیگەرانییەكان و هەڵوێستی وڵاتەكەی لە هەمبەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دا و ڕایگەیاند كە ڕیفراندۆم دوور بوو لە پێشبینییەكانی وڵاتەكەی و ئەمەریكا وای بۆ دەچێ كە ڕەنگە ئەو پڕۆسەیە كۆسپ لەبەردەم شەڕی داعش دروست بكات و كێشەیش بۆ كاری هاوبەشی هەردوولا لە شەڕی تیرۆر دروست بكات. وەزیری بەرگریی ئەمەریكا دانوساندنی نێوان هەولێر و بەغدای بە بابەتێكی باش زانی و ڕایگەیاند كە وڵاتەكەی پشتیوانی دانوساندن و حیواری بەردەوامی نێوان هەرێم و بەغدا دەكات.

هەر سەبارەت بە پرسی ڕیفراندۆم سەرۆك بارزانی ئەوەی بە شاندی میوان ڕاگەیاند كە ڕیفراندۆم بابەتێكی شەخسی نیە و مافی گەلە و لەگەڵ هیچێك لە پڕەنسیپەكانی مافی مرۆڤ و دیموكراسی ناكۆك نییە و بە هیچ شێوەیەك كێشە بۆ شەڕی تیرۆر دروست ناكات. لە درێژەی وتەكانیدا سەرۆك بارزانی باسی نەهامەتییەكانی گەلی كوردستانی كرد لە ژیان لەگەڵ دەوڵەتی عێراق و پێشێلبوونی دەستوور و نەمانی پڕەنسیپی شەراكەت و تەوافوق و گوتیشی دەستووری عێراقیش ئەو مافەی بە گەلی كوردستان داوە كە لە دیباچەكەیدا بەڕوونی ئاماژە دراوە كە پابەندبوون بە دەستوور مەرجە بۆ مانەوەی عێراق بە یەكپارچەیی.

سەرۆك بارزانی ڕاشیگەیاند یەكگرتنی بەزۆر هیچ كات سەركەوتوو نەبووە و ئێمە یەكگرتنی ئارەزوومەندانەمان هەڵبژارد بە مەرجی شەراكەت بەڵام چونكە شەراكەت سەری نەگرت و لەپێناو ڕێگەگرتن لە كێشەی قووڵتر دەمانەوەێ وەك دوو جیرانی باش لە تەنیشت یەكتر بژیین. سەرۆك بارزانی ئەوەیشی خستەڕوو كە هەر داوایەك بۆ دواخستنی ڕیفراندۆم دەبێ بەدیلی هەبێت و ئەو بەدیلەیش دەبێ بەهێزتر بێت لە ئامرازی ڕیفراندۆم.

سەرۆك بارزانی جەختیشی لەوە كردەوە كە گەلی كوردستان شێوازی ئاشتیانە و دوور لە توندوتیژی بۆ مسۆگەر كردنی مافەكانی گرتووەتەبەر و لە دانوساندن بەردەوام دەبێت بۆ دیاریكردنی سرووشتی پەیوەندیی خۆی لەگەڵ عێراق و بۆ ئەوەی بگەنە قەناعەت كە هەردوولا وەك جیران لەگەڵ یەكتردا بژیین.

لە كۆتاییدا هەردوولا كۆك بوون لەسەر بەردەوامبوونی پەیوەندیی دووقۆڵی.

 

16
ئاب

 

له‌ باره‌گاى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێرى پارتى ديموكراتى كوردستان به‌ ئاماده‌ بوونى كاكه‌مين نه‌جار ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر و به‌رپرسانى لقى دوو و لقى 16 هه‌واێرو وه‌زيرانى په‌روه‌رده‌ و شاره‌وانى و پارێزگاى هه‌ولێر و به‌رپرسى مه‌كته‌بى رێكخراوه‌ جه‌ماوه‌رييه‌كان و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر . له‌ نێو كه‌رنه‌ڤاڵى جه‌ماوه‌رێكى يه‌كجار زۆر مه‌راسيمى يادى 16 ى ئاب يادى 71 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى پارتى ديموكراتى كوردستان به‌رێوه‌چوو . كه‌ حزب و لايه‌نه‌ سياسيه‌كان و جه‌ماوه‌رێكى يه‌كجار زۆرى سنورى هه‌ردوو لقى دوو و لقى 16 ى هه‌ولێر له‌ هه‌موو چين و وتوێژه‌كان به‌شدارى مه‌راسيمه‌كه‌يان كرد و په‌يامى پيرۆزبايى خۆيان ئاراسته‌ى سه‌رۆك و سه‌ركردايه‌تى پارتى ديموكراتى كوردستان كرد به‌ بۆنه‌ى يادى 71 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى پارتى . به‌شدار بووانى مه‌رسيمى 16 ى ئاب وێراى پيرۆزبايى خۆيان بۆ سه‌رۆك و سه‌ركردايه‌تى پارتى دڵخۆشى خۆيان ده‌رده‌برى كه‌ ئه‌مساڵ له‌ گه‌ڵ يادكرنه‌وه‌ى دامه‌زراندنى پارتى ديموكراتى كوردستان . گه‌لى كوردستان به‌ره‌ و ئاينده‌يه‌كى گه‌ش هه‌نگاو ده‌نێ كه‌ ئه‌نجامدانى ريفراندۆم و سه‌ربه‌خۆيى كوردستانه‌ . به‌شێكى زۆرى چين و توێژه‌كان ئومێديان خواست ئه‌م ياده‌ ببێته‌ هه‌وێنى يه‌كريزى زياترى نيشتيمانى بۆئه‌وه‌ى هه‌موو كوردستانييه‌ك پێكه‌وه‌ بڵێن به‌لێ بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان و ئاسوده‌كردنى رووحى شه‌هيدان كه‌ پارتى له‌م پێناوه‌ ڕووبارێك خوێنى داوه‌ بۆ ئازادى و سه‌ربه‌خۆيى كوردستان .

14
ئاب

 

به‌رێزان بنه‌ماڵه‌ى هه‌ڤاڵى تێكۆشه‌ر و خوالێخۆش بوو هه‌ڤاڵ ئازاد عبدالله‌

به‌ نيگه‌رانييه‌كى زۆره‌وه‌ هه‌واڵى كۆچى دوايى برا و هه‌ڤاڵى خۆشه‌ويستم كاكه‌ ئازاد عبدالله م پێگه‌يشت له‌ ناخه‌وه‌ نيگه‌ران بووم به‌م كۆچه‌ ناواده‌يه‌ و هه‌ڤاڵ ئازاد دلسۆز و نيشتيمان په‌روه‌رێكى راسته‌قينه‌ى رێبازى كوردايه‌تى بوو كه‌ تا دوا هه‌ناسه‌ى له‌ سه‌ر رێبازى بارزانى نه‌مر به‌رده‌وام بوو له‌ خه‌بات . بنه‌ماڵه‌كه‌يان بنه‌ماڵه‌يه‌كى تێكۆشه‌ربوو برايه‌كى له‌ سه‌ر ئه‌م رێبازه‌ و له‌ پێناوى كوردستانگيانى به‌خشيوه‌ . سه‌ره‌خۆشى له‌ خۆم و له‌ بنه‌ماڵه‌ سه‌ربه‌رزه‌كه‌يان ده‌كه‌م له‌ يه‌زدانى مه‌زن تكا ده‌كه‌م خوالێخۆش بوو به‌ به‌هه‌شتى به‌رين شاد بكات و ئه‌مه‌ دواناخۆشى بنه‌ماڵه‌ سه‌ربه‌رزه‌كه‌يان بێت
اناليه‌ وانا اليه‌ راجعون 
سولحى مه‌جيد 
ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێرى پارتى ديموكراتى كوردستان

10
ئاب

 

ڕۆژی چوارشەممە 9ـی 8ـی 2017 لە شاری هەولێر و لە هۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵڵا بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ژمارەیەكی زۆری مامۆستا و زانای ئایینی و كەسایەتییە فكری و ئایینییەكانی كوردستان كۆبۆوە.


لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بارزانی گوتەیەكی پێشكەش كرد و تێیدا ڕۆشنایی خستەسەر ڕیفراندۆم و بڕیاری گەلی كوردستان بۆ پیادەكردنی مافی چارەنووس و رایگه‌یاند، ریفراندۆم ته‌نیا بۆ گه‌لی كورد نییه‌ و بۆ ته‌واوی پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردستانه‌.

هەروەها ئەوەیشی خستەڕوو كە عێراق شكستی هێناوه‌ له‌وه‌ی بتوانێت كوردستان وه‌كو هاوبه‌شێكی راسته‌قینه‌ قه‌بووڵ بكات و زیاتر له‌ ٤٥٠٠ گوندی وێران كرد، وێڕای پرۆسه‌ی ته‌عریبكردن، گه‌لی كوردی ئه‌نفال كرد و به‌ چه‌كی كیمیاییش كوردستانی بۆردوومان كرد.

سەرۆك بارزانی له‌ باره‌ی پێشێلكردنی ده‌ستووری عێراقیشه‌وه‌ روونی كرده‌وه‌، له‌ دوای ٢٠٠٣، حكوومه‌تی عێراق، نزیكه‌ی ٥٥ مادده‌ی ده‌ستووری پێشێل كردووه‌، كه‌ زۆرینه‌ی گه‌لی عێراق ده‌نگی پێداوه‌، هاوكات سووننه‌ و كوردیش په‌راوێزخراون. دووپاتیشی كرده‌وه‌، كورد هه‌وڵی زۆریداوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتێكی فیدراڵی له‌ عێراق بنیات بنرێت و له‌ ٢٠٠٤ رێژه‌ی كورد له‌ سوپای عێراق ٤٠% بوو، به‌ڵام ئێستا ئه‌و رێژه‌یه‌ سفره‌.

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، چه‌ند جارێك رایانگه‌یاندووه‌، ئه‌گه‌ر عێراق له‌ پێشێلكردنی ده‌ستوور به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا هه‌رێمی كوردستان به‌شێك نابێت له‌ عێراق.

سه‌باره‌ت به‌وانه‌ی كه‌ ده‌ڵێن كاتی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان گونجاو نییه‌، بارزانی رایگه‌یاند، با ئه‌وان پێشنیازی كاتێكی گونجاو بكه‌ن و به‌دیله‌كانییان بخه‌نه‌ڕوو. ڕاشیگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی داوای دواخستنی ریفراندۆم ده‌كه‌ن هیچ به‌دیل و ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی به‌هێزتریان نییه‌، با داوای دواخستنی ریفراندۆم نه‌كه‌ن، چونكه‌ ئێمه‌ دوای ناخه‌ین.

هەر لە درێژەی وتەكانی لەگەڵ مامۆستایانی ئاینی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: "مامۆستایانی ئاینی لە شۆڕشی ئەیلول رۆڵی سەرەكیان بینی، لە ئاراستەكردن و ھاندان و بەرزكردنەوەی مەعنەویاتی خەڵك، ھەندێك لە مامۆستایان شەھیدیش بوون، داواتان لێ دەكەم ئەو رۆڵەی لە شۆڕشی ئەیلول بینوتانە بۆ سەربەخۆی كوردستانیش ئەو رۆڵە ببینن، ئەگەر تەماشای مێژوو بكەین ھەموو رێبەرەكانمان پیاوی ئاینی بوون، ھەر لە شێخ عەبدوڵڵای نەھری تا دەگاتە شێخ عەبدولسەلامی بارزانی و شێخ ئەحمەدی بارزانی و شێخ مەحموودی حەفید و شێخ سەعیدی پیران و سەید عەلی رەزا و پێشەوا قازی، من ھەمیشە قەناعەتێكی تەواوم ھەیە كە ئاین و نیشتمان لێك جیا ناكرێنەوە و تەواوكەری یەكترن، بەشێكی زۆری ئەو خەباتە دەكەوێتە سەر شانی ئێوەی بەڕێز، دەبێ ئەو خەڵكە تێبگەیەنن و پێبگەیەنن".

سەرۆك بارزانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "ئەوانەی ئێش و ئازاری ژێردەستەیی و ئەنفال و كیمیاباران و دەربەدەریان دیوە، ئەوان نرخی ئازادی دەزانن".

لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا سەرۆكی ھەرێمی كوردستان گوتی: "ریفراندۆم ھی تاكە كەس نییە و ھی ھەموو تاكێكی كوردستان و حزبێكی كوردستانە، ئەوانەی رۆژی ٧ حوزەیران ئەو بڕیارەیاندا، سەروەرییەكی گەورەیان بۆ خۆیان تۆماركرد لە مێژووی كورد و كوردستان".

پەڕەى 1 لەکۆى 36 پەڕەدا