YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
27
نیسان

نێچیرڤان بارزانی، داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات هاوكاریی زیاتری هەرێمی كوردستان بكەن

Written by 
Published in هه‌واڵ

 سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ بەرپرسی گشتیی كۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان، داوای لێ كرد لە ناوەندە نێودەوڵەتییەكاندا هەوڵ بدەن بۆ ئەوەی بە جیددی سەیری پێداویستییەكانی هەرێمی كوردستان بكرێت.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 26 - 4 – 2016، (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوزای لە (د. ئەمین عەواد) بەرپرسی گشتیی كۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان UNHCRبۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئافریكا و شاندێكی یاوەری كرد.

سەرەتای دیدارەكە، شاندی میوان باسیان لە دوا پێشهاتەكان كرد و سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ ئەو هەموو هاوكارییەی لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە پێشكەش بە ڕێكخراوەكەیان دەكرێت، دەربڕی. سوپاسی خەڵك و حكوومەتی هەرێمی كوردستانیشیان كرد كە بە ئیمكانیاتێكی كەم و لەم بارودۆخە ناهەموارەی ڕووی لە هەرێمی كوردستان كردووە، توانیویانە بە باشترین شێوە هاوكاری پێشكەش بە ئاوارە و پەنابەران بكەن.

هەروەك پێزانینی خۆیان بۆ ئەو هەموو قوربانییە پیشان دا كە پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر داویەتی و دووپاتیان كردەوە كە، لە هەوڵەكانیان بەردەوام دەبن بۆ بەدەستهێنانی پشتگیریی زیاتری نێودەوڵەتی بەمەبەستی هاوكاریكردنی هەرێمی كوردستان و ئەو ئاوارە و پەنابەرانەی لە ترسی تیرۆر ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كردووە.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیاندا، باسیان لە پرۆگرامەكانی داهاتووی UNHCRبە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی كوردستان كرد بۆ هەر پێشهاتێك بە تایبەتی كە پێشبینی دەكرێت لە كاتی پرۆسەی ئازادكرنی مووسڵدا ژمارەیەكی زۆرتری ئاوارە و پەنابەر ڕوو لە هەرێمی كوردستان بكەن و بۆ ئەم مەبەستە ڕێ و شوێنی پێویست بگرنە بەر، بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە ئەركەكان جێبەجێ بكرێن.

لای خۆیەوە، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان سوپاسی سەردانەكە و (ئەمین عەواد)ـی كرد كە هەر لە ساڵی 1991 و لە كاتی كۆچی ملیۆنیی خەڵكی كوردستان بە مەبەستی هاوكارییكردن هاتووەتە هەرێمی كوردستان و هەر لەو كاتەوە تا ئێستا چاودێریی هەرێمی كوردستانی كردووە و، داوایشی لێ كرد لە هەوڵەكانی بەردەوام بێت و حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش لە پشتگیریكردنی ئەو هەماهەنگییە باشەی نێوان وەزارەتە پەیوەندیدارەكانی هەرێم و ڕێكخراوەكەیان هەیە، بەردەوام دەبێت.

هەروەها سوپاس و پێزانینی بۆ ستافی هەرێمی كوردستان و بەرپرسی نووسینگەی UNHCRـی لە عێراق دەربڕی كە ئەوانیش هاوكار و هەماهەنگ بوون و، داوای لێ كردن لە ناوەندە نێودەوڵەتییەكاندا هەوڵ بدەن بۆ ئەوەی بە جیددی سەیری پێداویستییەكانی هەرێمی كوردستان بكرێت.

 

تاوتووكردنی دواپێشهاتەكانی ناوچەكە و چەند بابەتێكی دیكەی پەیوەندیدار و ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا لەسەریان، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو.

Read 441 times
Rate this item
(0 votes)