YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
01
ئایار

سەرۆك بارزانی، پیرۆزبایی ئازادكردنی بەشیر لە گەلی كوردستان و پێشمەرگە و خانەوادەی شەهیدان ده‌كات

Written by 
Published in هه‌واڵ

سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پیرۆزبایی ئازادكردنی گوندی بەشیری لە گەلی كوردستان و هێزی پێشمەرگەو خانەوادەی شەهیدان كرد و دەستخۆشی لە فەرماندە و پێشمەرگە بەشداربووەكانی ئۆپڕاسیۆنی ئازادكردنی گوندی بەشیر كرد.

 

ڕۆژی یەكشەممە 1ـ 5ـ 2016 (مەسعود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ (شێخ جەعفەر شێخ مستەفا) فەرماندەی یەكەی حەفتای هێزی پێشمەرگەی كوردستان پیرۆزبایی ئازادكردنی گوندی بەشیری لە گەلی كوردستان و هێزی پێشمەرگەو خانەوادەی شەهیدان كرد و دەستخۆشی لە فەرماندە و پێشمەرگە بەشداربووەكانی ئۆپڕاسیۆنی ئازادكردنی گوندی بەشیر كرد كە ئازایانە سەركەوتنیان تۆمار كردووە و گوندی بەشیریان لەژێر دەستی تیرۆریستانی داعش ئازاد كردووە.

 

 هەر لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا (سەرۆك بارزانی) سەرەخۆشی لە كەسوكاری شەهیدانی پێشمەرگە كرد و هیوای چاكبوونەوەی خێرای بۆ برینداران خواست و هەروەها ئومێدی سەركەوتنی بەردەوامی بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان خواست.

 

 

Read 387 times
Rate this item
(0 votes)