YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
08
ئایار

لایەنە عێراقییەكان پەنا بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەهێنن

Written by 
Published in هه‌واڵ

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند؛ هەر كاتێك عێراق تووشی قەیران دەبێت پەنا بۆ هەرێمی كوردستان دەهێنن. 

چەند لایەنێك پەیوەندییان بە سەرۆك بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان كردووە دەستپێشخەرییەك بۆ چارەسەركردنی رەوشی سیاسیی عێراق پێشكەش بكات.


خەسرۆ گۆران، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێرق، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ هەر كاتێك عێراق تووشی قەیران دەبێت پەنا بۆ هەرێمی كوردستان دەهێنن، چەند لایەنێك پەیوەندییان بە سەرۆك بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان كردووە دەستپێشخەرییەك بۆ چارەسەركردنی رەوشی سیاسی عێراق پێشكەش بكات، بۆ ئەوەی كۆبوونەوەیەك لە هەولێر ساز بكرێت و قەیرانەكە چارەسەر بكرێت.


گوتیشی: رەنگە لایەنە عێراقییەكان داوا بكەن كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق، لە هەولێر بکرێت.


سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی، ڕوونیشیكردەوە، ئێمە وەك هاوپەیمانی كوردستانی، وا بە ئاسانی ناچینە هیچ كۆبوونەوەیەكی پەرلەمان، تا هەموو داخوازییەكانی ئێمە جێبەجێ نەكرێن، هەروەها تاكو زەمینەیەكی تەواو لەبار نەهێتە كایەوە بۆ ئەوەی كاری خۆمان بكەین.


گۆران، رەتیكردەوە مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بانگهێشتنامەی ئاراستەی لایەنە سیاسییە عێراقییەكان كردبێ بۆ كۆبوونەوە لە هەرێمی كوردستان و، دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ كێشەكانی عێراق.


رۆژی پێنج شەممە، فراكسیۆنە كوردستانییەكانی پەرلەمانی عێراق لە شاری سلێمانی كۆبوونەوە و بریاریاندا، بە بێ بوونی بڕیارێكی روونی سەركردایەتی سیاسیی كوردستان، جارێكی دیكە ناگەڕێنەوە بەغد

Read 574 times
Rate this item
(0 votes)