YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
14
ئایار

پارتی، ٥٤ ساڵیادی دامەزراندنى یەكێتى مامۆستایانى كوردستانی پیرۆز کرد

Written by 
Published in هه‌واڵ

دەقی پەیامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان:

      بەڕێزان سكرتێرى یەكێتى مامۆستایانى كوردستان و ئەندامانى مەكتەبى سكرتاریەت لە یەكێتى مامۆستایانى كوردستان
     بەبۆنەى(٥٤)هەمین ساڵیادى دامەزراندنى یەكێتیە تێكۆشەرەكەتان، یەكێتى مامۆستایانى كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەوسەرجەم مامۆستایانى كوردستان دەكەین، ئەو كاروانە پڕ بەخشش و بەرهەمەتان مایەى رێزو پێزانینە، كە بێ سرەوتن هەمیشە بەرپرسانە لە هەوڵ وكۆشش دابووە بۆ خزمەتكردنى توێژى مامۆستایان و پشتیوانیكردنى دۆزى رەواى گەلەكەمان بۆ بەدیهێنانى ئامانجەكانى.

   گومانى تێدانیە یەكێتى مامۆستایان بەو مێژووە شكۆدارەى هەر لە سەرەتای دامەزرانیەوە لە(١٥/٥/١٩٦٢)  وەك رێكخراوێكى پیشەیی و مەدەنی دەستى پێكردو بە خەبات و قوربانیدانێكى زۆرەوە بەردەوام بووەو تا گەیشتۆتە ئەمڕۆ بەمەش توانیویەتى دەسكەوتێكى زۆر بەدی بێنێ، كە بەراستى مایەى شانازییە بۆ گەلەكەمان بە گشتى و توێژى مامۆستایان بە تایبەتى.
    یەكێتى مامۆستایانى كوردستان شانبەشانى بزووتنەوەى رزگاریخوازى گەلەكەمان لە قۆناغە جیاجیاكاندا بەشداریەكى دیاروبەرچاوى لە خەباتى سیاسی و چەكداریشدا كردووە، لەو پێناوەشدا وەك رێكخراوێكى پیشەیی كارى كردووەو هەوڵى زۆرى داوە لەپێناو سەركەوتن و بەدیهێنانى ئامانجە پیشەییەكانى لە بوارى پەروەدەوفێركردن لە چوارچیوەى مافە سیاسی و فەرهەنگی وكوولتورییەكان دا.

  مامۆستایانى دڵسۆزوماندوونەناس
   ئاشكرایە گەلەكەمان ئەمڕۆ لەبەردەم كۆمەڵە كێشەوبەربەستێكدایە لەوانە رووبەڕووبوونەوەى شەڕی داسەپاوى تیرۆریستانى داعش و قەیرانى دارایى، ئینجا بە قۆناغێكى هەستیاروچارەنووسسازیشدا رەت دەبێ كە دواڕۆژی گەل و نەتەوەكەمانى پێوەبەندە، بۆیە ئێوەش وەك توێژێكى كاریگەر كاروئەركێكى گرنگتان لەئەستۆدایە رووى پەروەردەو پێگەیاندنێكى راست و دروستى نەوەكانمان و سەرخستنى پەیامى زانست و بەرەو پێشبردنى بوارى مەعریفى و سیستەمى پەروەردەیی و گەشەپێدانى هزروهۆشی كوردپەروەرى و نەتەوایەتی و نیشتمانیەروەریی بۆ بونیاتنانى ئەو ئایندە رۆشنە بۆ كۆمەڵگەو گەلەكەمان.

   كاتێك ئێمە ئەو یادە پیرۆزە بەرز دەنرخێنین و تەواوى پشتیوانى خۆمان بۆ یەكێتیەكەتان و چارەسەركردنى گیروگرفتەكان دووپات دەكەینەوە...هیوادارین بەهەمان گیانى كوردپەروەرىو پەوەردەیی وەك چۆن درێغیتان نەكردووە، بەردەوام لە پێشكەوتندابن و داكۆكى لە مافە پیشەییەكانتان بكەن و دەسكەوتى زیاتر و مافە رەواكانتان بۆ سەرجەم مامۆستایان بەبێ جیاوازى بەدی بێنن..

   لەو بۆنەیەدا سڵاوورێز بۆ دامەزرێنەران و سەرۆك و سكرتێرە پێشەنگەكانى یەكێتی مامۆستایانى كوردستان...
     پیرۆز بێت داگیرساندنى(٥٤)مین مۆمى تەمەنی یەكێتی مامۆستایانى كوردستان..

 

مەكتەبی سیاسی پارتى دیموكراتى كوردستان
١٤/٥/٢٠١٦

Read 485 times
Rate this item
(0 votes)