YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
14
ئایار

بروسكه‌ی پیرۆزبایی كاكه‌مین نه‌جار بۆ یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنیه‌وه

Written by 
Published in هه‌واڵ

 

يه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان هەر لە سەرەتای دامەزرانیەوە لە(١٥/٥/١٩٦٢)  وەك رێكخراوێكى پیشەیی و مەدەنی دەستى پێكردو بە خەبات و قوربانیدانێكى زۆرەوە بەردەوام بووەو تا گەیشتۆتە ئەمڕۆ بەمەش توانیویەتى دەسكەوتێكى زۆر بەدی بێنێ، كە بەراستى مایەى شانازییە بۆ گەلەكەمان بە گشتى و توێژى مامۆستایان بە تایبەتى.
    یەكێتى مامۆستایانى كوردستان شانبەشانى بزووتنەوەى رزگاریخوازى گەلەكەمان لە قۆناغە جیاجیاكاندا بەشداریەكى دیاروبەرچاوى لە خەباتى سیاسی و چەكداریشدا كردووە، لەو پێناوەشدا وەك رێكخراوێكى پیشەیی كارى كردووەو هەوڵى زۆرى داوە لەپێناو سەركەوتن و بەدیهێنانى ئامانجە پیشەییەكانى لە بوارى پەروەدەوفێركردن لە چوارچیوەى مافە سیاسی و فەرهەنگی وكوولتورییەكان دا.

  مامۆستایانى دڵسۆزوماندوونەناس
   ئاشكرایە گەلەكەمان ئەمڕۆ لەبەردەم كۆمەڵە كێشەوبەربەستێكدایە لەوانە رووبەڕووبوونەوەى شەڕی داسەپاوى تیرۆریستانى داعش و قەیرانى دارایى، ئینجا بە قۆناغێكى هەستیاروچارەنووسسازیشدا رەت دەبێ كە دواڕۆژی گەل و نەتەوەكەمانى پێوەبەندە، بۆیە ئێوەش وەك توێژێكى كاریگەر كاروئەركێكى گرنگتان لەئەستۆدایە رووى پەروەردەو پێگەیاندنێكى راست و دروستى نەوەكانمان و سەرخستنى پەیامى زانست و بەرەو پێشبردنى بوارى مەعریفى و سیستەمى پەروەردەیی و گەشەپێدانى هزروهۆشی كوردپەروەرى و نەتەوایەتی و نیشتمانیەروەریی بۆ بونیاتنانى ئەو ئایندە رۆشنە بۆ كۆمەڵگەو گەلەكەمان.پیرۆزه‌ لێتان

كاكه‌مین نه‌جار

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌ولێری پارتی دیموكراتی كوردستان

 

14/5/2016

Read 1156 times
Rate this item
(0 votes)