YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
18
ئایار

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەرۆككۆماری عێراق كرد

Written by 
Published in هه‌واڵ

17ـ//2016 (د.فوئاد مەعسوم) سەرۆككۆماری عێراق لە سەلاحەدین سەردانی (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستانی كرد.
لە كۆبوونەوەیەكدا دواگۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی عێراق و هەرێم و ناوچەكە خرایە بەرباس و، هەنگاوەكانی چارەسەركردنی پرۆسەی سیاسیی عێراق گفتوگۆی لەبارەوە كرا.
لە تەوەرێكی تری كۆبونەوەكەدا جەخت لەسەر پابەندبوون بە ڕێگاچارەی دیالۆگ و گفتوگۆی بنیاتنەرانە لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حکوومەتی فیدراڵ كرایەوە.
لە درێژەی كۆبونەوەكەی نێوان سەرۆككۆماری عیراق و سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە و ڕۆڵی هێزەکانی عێراقی لە ڕووبەڕووبونەوەی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش بەرز نرخێندرا.

Read 255 times
Rate this item
(0 votes)