YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
24
ئایار

میرانی: دەمانەوێ لە بەغدا و دراوسێکانمان بگەیەنین، کە دەمانەوێ گەلەکەمان ئاسوودە بێ

Written by 
Published in هه‌واڵ

سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پەارتی ڕایگەیاند، "دەمانەوێ بە لێکتێگەیشتن لەگەڵ بەغدادا ئەو پرسە یەکلا بکەینەوە، کە وا بوو ئەوکات ڕیفراندۆمیش پێویست ناکا ساز بدرێ." گوتیشی، "ئێمە دەمانەوێ بە زمانی سەردەم قسە لەگەڵ دراوسێکانمان بکەین، تێیانبگەیەنین کە ئێمە دەمانەوێ لە ئاسوودەییدا بژین و خۆمان لە شەڕ و توندڕۆیی دوور بگرین.. دەمانەوێ برەو بە زانکۆکانمان بدەین و وڵاتمان ببوژێنینەوە، دەمانەوێ گەلەکەمان ئاسوودە بکەین."

 


لە وەڵامی ڕۆژنامەنووساندا دەربارەی ڕێککەوتنی نێوان یەکێتیی نیشتیمانی و بزووتنەوەی گۆڕان، (میرانی) ڕایگەیاند، "بڕیاری ئێمە لە بەیاننامەی مەکتەبی سیاسیدا ڕۆشنە، ئێمە لە ڕاگەیاندنەوە باسی ئەم ڕێککەوتنە و هەڵوێستی خۆمان ناکەین."
دەربارەی ئاساییکردنەوەی دۆخی سیاسی و داراییەکەی هەرێمی کوردستانیش سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە سلێمانی گوتی: قەیرانی دارایی بەرەنجامی نەبوونی پەرلەمان نییە، بەڵکە بابەتێکی دارایی نێودەوڵەتییە و هەموو ناوچەکەی گرتووەتەوە.
دەربارەی ڕێککەوتنەکەی نێوان یەکێتی و گۆڕان هەروەها گوتی، ئەوکاتەی کە یەکیش بوون، گلەیی و ڕەخنە هەر هەبوون، ئەوکاتەی کە گۆڕان جیا بووەوە دەیگوت دەیگۆڕین، ئێستا دەکرێ بزانین چییان گۆڕی، ئاخر ناکڕێ تۆ پێت وابێ شەفافی و من شەفاف نیم، چونکە ئێمە هەموومان پێکەوە بووین و لە چاک و خراپەکانی ئەم ئەزموونە بەرپرسین.
هەروەها دەڵێ: نیگەرانی وڵات و میللەتی خۆمانین، دەبێ ئەوە بزانن کە ئەوەی لە ڕاگەیاندنەوە دەگوترێ مەرج نییە هەمووی ڕاست بێ.
دەربارەی ڕیفراندۆمیش (فازل میرانی) گوتی، "دەمانەوێ بە لێکتێگەیشتن لەگەڵ بەغدادا ئەو پرسە یەکلا بکەینەوە، کە وا بوو ئەوکات ڕیفراندۆمیش پێویست ناکا ساز بدرێ. ئێمە دەمانەوێ بە زمانی سەردەم قسە لەگەڵ دراوسێکانمان بکەین، تێیانبگەیەنین کە ئێمە دەمانەوێ لە ئاسوودەییدا بژین و خۆمان لە شەڕ و توندڕۆیی دوور بگرین.. دەمانەوێ برەو بە زانکۆکانمان بدەین و وڵاتمان ببوژێنینەوە، دەمانەوێ گەلەکەمان ئاسوودە بکەین.
پێوەست بە چونی شادنی کورد بۆ بەغدایش (میرانی) جەختی کردەوە، کە دەمانەوێ بچینەوە بەغدا، بۆ ئەوە نییە بچین و لە پەرلەماندا هەر دەست بەرز بکەینەوە، بەڵکە دەمانەوێ باسی شەراکەتیان لەگەڵدا بکەین. دوو ڕۆژ پێشتر شاندێکی بەغدا لەلای من بوون و پیمگوتن، ناکرێت رۆژیک بە مێشکێکی کراوەتر پرسیاریمان لێ بکەن بۆ ئەوەی بزانن بۆچی دەمانەوێت جیا ببینەوە، ئێوە وڵاتی ئێمەتان دابەش نەکردووە، وڵاتی گەورەی دیکە دابەشیان کردووە".

Read 241 times
Rate this item
(0 votes)