YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
24
ئایار

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە كونسوڵی تازەی شانشینی ئۆردۆن دەكات

Written by 
Published in هه‌واڵ

ڕۆژی سێشەممە 24ـی 5ـی 2016 لە سەلاحەددین (مەسعود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە هەیسەم ئەبولفول كونسوڵی نوێی شانشینی ئۆردۆن لە شاری هەولێر كرد.

 

لە دیدارەكەدا كونسوڵی شانشینی ئۆردۆن لە هەولێر سڵاوی شا (عەبدوڵڵا) پادشای شانشینی ئۆردۆنی بە (سەرۆك بارزانی) گەیاند و جەختیشی لە برایەتی و دۆستایەتی نێوان گەلی كوردستان و گەلی ئۆردۆن كردەوە. هەروەها ستاییشی ڕۆڵی قارەمانانەی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی كرد لە شكستدانی تیرۆریستان و پێزانینیشی هەبوو بۆ حكوومەت و خەڵكی هەرێمی كوردستان كە زۆر بە دڵفراوانیی یارمەتیی سەدانهەزار ئاوارە و لێقەوماویان داوە.

 

لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی سوپاسی شا (عەبدوڵڵا) و گەلی ئۆردۆنی كرد كە پابەند و خاوەنی بەهای بەرزن و پەیوەندیی نێوان هەرێمی كوردستان و شانشینی ئۆردۆنی بە پەیوەندییەكی تایبەت و دۆستانە وەسف كرد و جەختیشی لە قووڵتركردنی پەیوەندیەكانی نێوان هەردوولا كردەوە. سەرۆك بارزانی سوپاسی تیمە پزیشكییەكانی شانشینی ئۆردۆنی كرد كە لە هەرێمی كوردستاندا یارمەتیی خەڵكیان داوە لە چارەسەركردنی نەخۆشییەكانیان.

 

 

Read 404 times
Rate this item
(0 votes)