YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
02
حوزەیران

نێچیرڤان بارزانی: وادەی سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران دیارینەکراوە

Written by 
Published in هه‌واڵ

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان رایگەیاند، وادەی سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران دیارینەکراوە. دەشڵێت "شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا ناکات، رەنگە حیزبە سیاسییەکان بچنە بەغدا، بەڵام تاوەكو ئێستا وادەی ئەو سەردانە دەستنیشان نەکراوە".

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا، لە وەڵامی دوای سەردانی هۆڵێكی تاقیكردنەوەكانی پۆڵی 12ی ئامادەیی، لەبارەی سەردانی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند "وادەی سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران دیارینەکراوە، ئێران بانگهێشتنامەی فەرمی بۆ سەردانیسەرۆكی هەرێمی كوردستان بەڵام هێشتا کاتی سەردانەکە روون نییە و ئامادەکاری بۆ سەردانەکە دەکرێت".

سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەر سەبارەت بە سەردانەوەی بارزانی بۆ ئێران رایگەیاند "سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە فەرمی لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بانگهێشتکراوە و بانگهێشتەکە لە لایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانیشەوە قبوڵکراوە". 

لەبارەی سەردانی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، هەرێمی کوردستان هیچ هەلێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی لەگەڵ بەغدا لەدەست نادات، بەڵام بڕیارنییە شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا ناکات، رەنگە حیزبە سیاسییەکان بچنە بەغدا، بەڵام تا ئێستا وادەی ئەو سەردانە دەستنیشان نەکراوە".

نێچیرڤان بارزانی گوتیشی "لە بەغدا زیاتر ئەوان بە دۆخی ناوخۆی خۆیانەوە سەرقاڵن، ئەوەی کە گرنگە و دەمەوێت تەئکیدی لەسەر بکەمەوە، بە نسبەت ئێمە، بەغدا قوڵایی ستراتیژییە بە نسبەت هەرێمی کوردستان، ئێمە بۆ هەر رێگەیەک بڕۆین بەغدا وەک قوڵایی ستراتیژی بۆ هەرێمی کوردستان دەمێنێتەوە، بۆیە هەرێمی کوردستان هیچ هەلێک لەدەست نادات، بۆ ئەوەی بتوانێت، کێشەکانی خۆی لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکات".

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەشڵێت "ئێمە هەمیشە تەمەننامان کردووە، لەگەڵ بەغدا بگەینە لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش، چونکە بەڕاستی بۆ ئێمە ئەوەیان ئەولەویەتە

Read 390 times
Rate this item
(0 votes)