YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
06
حوزەیران

نێچیرڤان بارزانی: پێویستە بەشی هەرێمی كوردستان لە قەرزە نێودەوڵەتییەكاندا دابین بكرێت

Written by 
Published in هه‌واڵ

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 6-6-2016 نێچیرڤان بارزانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە یان كۆبیچ نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق و شاندێكی یاوەری كرد و لەدیدارەکەدا سەرۆکوەزیرانی کوردستان رایگەیاند، پێویستە بەشی هەرێمی كوردستان لە قەرزە نێودەوڵەتییەكاندا دابین بكرێت.

لە دیدارێكدا  كۆبیچ خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی هەرێمی كوردستان دەربڕی و دەستخۆشی لە سەركردایەتیی سیاسیی هەرێمی كوردستان كرد كە بڕیاریان داوە پەرلەمانتارەكانیان بگەڕێنەوە بەغدا، هەروەها باسی لە ڕاگەیاندنی پلانی ڕیفۆرم لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە كرد و بە هەنگاوێكی زۆر باش و ئەرێنی وەسف كرد.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا باسی لە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتانی دراوسێ لەلایەك، هەرێمی كوردستان و بەغدا لە لایەكی دیكە و كێشە هەڵواسراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا كرد و ئامادەییی نەتەوە یەكگرتووەكانی بۆ نزیككردنەوەی هەموو لایەنەكانی پەیوەست بەو كێشانە دەربڕی.

لای خۆیەوە بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سوپاسی ئەو سەردانەی كرد و دووپاتی كردەوە كە هەرێمی كوردستان هیچ كاتێك ناخوازێت ببێتە بەشێك لە كێشە سیاسییەكانی عێراق و دەخوازێت هەموو كێشە هەڵواسراوەكانیشی لەگەڵ بەغدا بە ڕێگەی دیالۆگ و گفتوگۆ چارەسەر بكات. جەختی لەوەش كردەوە كە هەرێمی كوردستان دەخوازێت باشترین پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ هەبێت و ببێتە فاكتەری سەقامگیری لە ناوچەكەدا.

 

سەبارەت بە پلانی ڕیفۆرمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەڕێزیان دووپاتی كردەوە كە بۆ جێبەجێكردنی ئەو پلانە حكوومەتی هەرێم پێویستی بە هاوكاریی نەتەوە یەكگرتووەكان و وڵاتانی دۆست بەتایبەت وڵاتانی G7 هەیە. هەروەك داوای كرد كە نەتەوە یەكگرتووەكان هەوڵ بدات لەو هاوكارییە داراییانەی بۆ عێراق دەینێرێت، بەشی هەرێمی كوردستان دابین بكات و حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش ئامادەیە هەر ڕێكارێك لەوبارەیەوە ئەنجام بدات.
تاوتوێكردنی ڕەوشی ئەمنیی عێراق و هەرێمی كوردستان و دوا پێشهاتەكانی شەڕی دژی تیرۆر و ئۆپەراسیۆنەكانی ئازادكرنەوەی شاری فەللووجە و چەند بابەتێكی پەیوەندیدار، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە
بوو.

Read 279 times
Rate this item
(0 votes)