YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
08
حوزەیران

نێچیرڤان بارزانی: مۆڵەتدان بە حكوومەت بۆ جێبەجێكردنی لامەركەزیەت مانایەكی نییە

Written by 
Published in هه‌واڵ

لە میانی سەردانێكیدا بۆ شاری سلێمانی، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 7-6-2016 نێچیرڤان بارزانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەواندیدا بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن تیشكی خستە سەر چەند پرسێكی هەنووكەیی و بارودۆخی هەرێمی كوردستان.

لە لێدوانە ڕۆژنامەوانییەكەدا  ئەو دەنگۆیانەی ڕەتكردەوە كە بڵاوكرابووەوە سەردانی جەلال تاڵەبانی سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و چەند لایەنێكی دیكە دەكات.

لەبارەی قەیرانی داراییشه‌وه‌، ئاماژەی دا كە ئەم بابەتە تەنیا پەیوەندی بە هەرێمی كوردستانەوە نییە، بەڵكو بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە قەیرانەكە عێراق و ناوچەكەشی گرتووەتەوە و هەموو هەوڵی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش ئەوە دەبێت ڕێكاری دروست بگرێتەبەر بۆ تێپەڕاندنی ئەو قەیرانە و سوپاسی خۆڕاگریی كارمەند و مووچەخۆرانی كرد.

ئاماژەی بەوەش دا كە بەو پاشه‌كەوتەی لە مووچەی كارمەنداندا كراوە، توانراوە مانگەكانی یەك تا چوار مووچە دابین بكرێت و هیوای خواست بەو ڕێكارانەی كە لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە دەگیرێنە بەر، ئەو قەیرانە تێپەڕێنرێت.

 

سەبارەت بە لامەركەزیی پارێزگاكان و ئەو مۆڵەتەی لەلایەن ئەنجومەن و پارێزگای سلێمانییەوە بۆ حكوومەتی هەرێم دیاریكراوە بۆ جێبەجێكردنی ئەو سیستمە، نێچیرڤان بارزانی جەختی لەوە كردەوە كە ئەوان پشتگیریی سیستمی لامەركەزی بۆ هەموو پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەكەن و بە شتێكی پێویستیشی دەزانن. سەبارەت بە داوای ئەنجومەن و پارێزگای سلێمانیش ئاشكرای كرد كە ئەوان بەشێكن لە حكوومەت، بۆیە پێویستە هەر ئاوا بجووڵێنه‌وه‌ و گوتی: "ئەوان بەشێكن لە حكوومەت، مۆڵەتدان بە حكوومەت یانى چی؟".

Read 315 times
Rate this item
(0 votes)