YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
13
حوزەیران

كاكه‌مین نه‌جار ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێری پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی ساڵوه‌گه‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی زاگرۆس ده‌كات

Written by 
Published in هه‌واڵ

به‌بۆنه‌ى ساڵرۆژی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی ئاسمانی زاگرۆس پیرۆزبایی له‌ به‌رِێوه‌به‌رو سه‌رجه‌م ستافی كارو كارمه‌ندانتان ده‌كه‌م، كه‌وا به‌گیانی به‌رپرسیاریه‌تیانه‌وه‌  به‌رامبه‌ر به‌گه‌له‌كه‌مان و كاروانی به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونی ده‌سكه‌وته‌كانی، شه‌وو رۆژ كار ده‌كه‌ن. 
ته‌له‌فزیۆن پانتایه‌كی گه‌وره‌ له‌ ژیانی رۆژانه‌ى خه‌ڵكی به‌خۆوه‌ ده‌گرێت، ده‌توانێ رۆڵێكی پرِ له‌به‌ر پرسیاریه‌تی بگیرێت له‌ ئاراسته‌كردنی كۆمه‌لاَیه‌تیانه‌ى خه‌ڵك و رۆشنبیری هاوچه‌رخ و دیموكراسیدا. 
له‌م رووه‌وه‌ ته‌له‌فزیۆنی زاگرۆس توانیویه‌تی به‌ ماوه‌یه‌كی كورت هه‌نگاوی باش بهاوێژىَ و به‌ره‌و پێشه‌وه‌ بچێت، له‌یه‌ك كاتیشدا هه‌واڵی شاره‌كانی كوردستان به‌ كه‌ركووكیشه‌وه‌ پێكه‌وه‌ گرێبدات و رایانبگه‌یه‌نىَ.
پیرۆزبایتان لێده‌كه‌م، سه‌ركه‌وتن وپێشكه‌وتنی زیاترتان بۆ ده‌خوازم

 

كاكه‌مین نه‌جار

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارێزگای هه‌ولێر 


Read 1632 times
Rate this item
(0 votes)