YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
15
حوزەیران

فازڵ میرانی: ئێمەی كورد هەردەم فاكتەری ئاشتەوایی بووینە بۆ لێكنزیككردنەوەی لایەنە سیاسییەكان

Written by 
Published in هه‌واڵ

فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان  لە پێشوازی کونسووڵی میسر لە هەرێمی کوردستاندا، هیوای خواست گرنگی بە پەرەپێدانی پانتایی هاوكاری و هەماهەنگیی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری میسر لە بوارە جیاجیاكاندا بدرێت بە جۆرێك كە لە خزمەتی بەرژەوەندیی هەردولادا بێت؛ چونكە كۆماری میسر پەیوەندییەكی مێژینەی لەگەڵ گەلی كورددا هەیە كە دەگەڕێتەوە بۆ ناوەراستی سەدەی بیست كە جمال عبدالناصر پێشوازیبەكی گەرم لە جەنابی بارزانی نەمر كرد و چاپكردنی یەكەم ڕۆژنامەی كوردی بە ناوی كوردستان و پەخشی ڕادیۆی كوردی لە قاهیرە هەنگاوێكی گرنگی میسر بۆ پشتیوانی دۆزی كورد بوو.

لە دیدارەكەدا كە ڕمزی شعبان ئەندامی یەدەكی مەكتەبی سیاسی ئامادەی بوو. فازڵ میرانی بەخێرهێنانی كونسلی كۆماری میسر لە هەرێمی كوردستان كردو تیشكی خستە سەر چەند بابەتێكی پەیوەندیدار بە ڕەوشی سیاسی و ئەمنی و قەیرانی دارایی و كێشەی ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان و ئەو ئاستەنگانەی بەردەم پرۆسەی سیاسی و دیموكراسی لە عێراق داو هەوڵەكانی چارەسەركردنی كێشەو قەیرانەكان، هەروەها ئاماژەی بە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا كردو وتی: ئێمەی كورد هەردەم فاكتەری ئاشتەوایی بۆ لێك نزیك كردنەوەی لایەنە سیاسیەكان بووینەو هیچ كاتێك نەبووینە بەشێك لە كێشەكان و تاكە ڕێگا دیالۆگ و لێكتێگەیشتنە بۆ چارەسەری كێشەكان و زۆر گرنگە بەرژەوەندیی نەتەوەیی لە سەرووی هەموو بەرژەوەندییەكی تر دابنرێت.

هەروەها میرانی ئاماژەی بە خۆڕاگری و قارەمانەتی و سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگە لەسەر تیرۆریستانی داعش كرد و باسی ئەو قەیرانە داراییەی هەرێمیشیان کرد؛ گوتیشی هەوڵەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە بەردەوام تواناكانی خستووەرتە گەڕ بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخە بۆ زیاتر چەسپاندنی سەقامگیری و ئاشتی كۆمەڵایەتی و خۆشگوزەرانیی خەڵكی كوردستان.
كونسوڵی كۆماری میسر لە هەرێمی كوردستان سپاسی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد بۆ ڕەخساندنی ئەم دیدارە و ئاماژەی بە پەیوەندییە لەمێژینەكانی گەلی كورد و گەلی میسر كرد.

هەروەها پیرۆزبایی و دەستخۆشیی لە هێزە قارەمانەكانی پێشمەرگە كرد بۆ ئەم سەركەوتنە بەردەوامەیان لە دژی داعش كە دوژمنی هەموو جیهانە و، ستایشی ڕۆڵی سەرۆك مەسعوود بارزانییشی كرد كە پێگەی جەنابیان لە نێوان گەلی میسر پێگەیەكی تایبەتە و ڕۆڵ و كاریگەرییان لە هاوكێشەكانی ناوچەكەدا بەرز نرخاند و هیوای خواست گەلی كوردستان هەردەم پێكەوە لەم ژیانە ئاشتیانەی كە هەیە بژیێت و ئەم بارودۆخە بە سەركەوتوویی تێپەڕێنێت؛ ئێمە هەرچەندە لەگەڵ یەكپارچەیی خاكی عێراقین بەڵام ڕێز لە هەر بڕیارێك دەگرین كە برایانی كورد سەبارەت بە مافی دیاریكردنی چارەنووسی خۆیان دەیدەن.

 

لە كۆتایی دیدارەكەدا فازڵ میرانی هیوای خواست گرنگی بە پەرەپێدانی پانتایی هاوكاری و هەماهەنگیی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری میسر لە بوارە جیاجیاكاندا بدرێت، بە جۆرێك كە لە خزمەتی بەرژەوەندیی هەردوولادا بێت؛ خۆی چونكە كۆماری میسر پەیوەندییەكی مێژینەی لەگەڵ گەلی كورددا هەیە كە دەگەڕێتەوە بۆ ناوەڕاستی سەدەی بیست كە جەمال عەبدولناسر پێشوازییەكی گەرمی لە جەنابی بارزانی نەمر كرد و چاپكردنی یەكەم ڕۆژنامەی كوردی بە ناوی كوردستان و پەخشی ڕادیۆی كوردی لە قاهیرەوە هەنگاوێكی گرنگی میسر بوو بۆ پشتیوانیی دۆزی كورد.

Read 355 times
Rate this item
(0 votes)