YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
16
حوزەیران

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەرۆكی پێشووی ئیئتیلافی نیشتیمانیی سووریا دەكات

Written by 
Published in هه‌واڵ

پێنجشەممە 16ـ 6ـ 2016 لە سەڵاحەدین (مەسعود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شێخ (ئەحمەد ئەلجەربا) سەرۆكی پێشووی ئیئتیلافی نیشتیمانیی سووریا و سەرۆكی حزبی تەیاری غەددی سووریا كرد.

 

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی سووریا و دوا گۆڕانكاری و پێشهاتەكان و هەروەها هەڵوێستی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی هەرێمایەتی لەبارەی قەیرانی سووریا ئاڵوگۆڕ كرا.

 

 

هەر لەم كۆبوونەوەیدا ڕۆشنایی خرایە سەر ئاڵۆزیی ڕەوشی سووریا و پەیوەندیی نێوان گرووپ و هێزە چەكدارەكانی ناو سووریا و باسیش لە بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی شەڕ لەم وڵاتەدا كرا

Read 161 times
Rate this item
(0 votes)