YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
18
حوزەیران

19ی حزه‌یران رۆژێكی پر له‌ سوێ بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد

Written by 
Published in هه‌واڵ

زیاد له‌ 100 ساڵی‌ ڕێكه‌ كه‌ كورد قوربانی‌ و گیانفیدای‌ ده‌دات له‌ پێناو سه‌ربه‌خۆیی‌ و ئازادكردنی‌ كوردستاندا و له‌و پێناوه‌شدا ده‌یان شۆڕش و ڕاپه‌ڕین و خۆپیشاندانی‌ چه‌كداری‌ و خوێناوی‌ به‌رپا كردوه‌ و له‌ درێژه‌ی‌ ئه‌و خه‌باته‌ خوێناویه‌شدا به‌ سه‌دان هه‌زار ڕۆڵه‌ی‌ كورد له‌ سه‌ركرده‌ و فه‌رمانده‌ و پێشمه‌رگه‌ی‌ قاره‌مان بونه‌ته‌ قوربانی‌ له‌هه‌رچوار پارچه‌كه‌ی‌ كوردستاندا.. 

ڕۆژ نیه‌ له‌ مێژووی‌ كوردا كه‌ كاره‌سات یان ڕووداوێكی‌ دڵته‌زێن و جه‌رگبڕی‌ تیا ڕوونه‌دابێت و پڕ خوێن و فرمێسك نه‌بوبێت و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ بۆته‌ ڕۆژێكی‌ نه‌مر و پرشنگدار له‌ مێژووی‌ كوردوكوردستاندا و سالاَنه‌ یادی‌ ده‌كرێته‌وه‌.. ئه‌وه‌تا ڕۆژی‌ 5 شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی‌ 19ی‌ حوزه‌یرانی‌ ساڵی‌ 1947یش یه‌كێكه‌ له‌و ڕۆژه‌ نه‌مر و له‌یاد نه‌چوانه‌ و ڕۆژێكی‌ ماته‌م ئاسایه‌ بۆ گه‌لی‌ كورد به‌گشتی‌ و شاری‌ سلێمانی‌ به‌ تایبه‌تی‌..گه‌لی‌ كورد له‌ باشوری‌ كوردستان به‌گشتی‌ و خه‌ڵكی‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌تایبه‌تی‌ یادی‌ ڕۆژی‌ 19 حوزه‌یرانی‌ هه‌موو ساڵێك وه‌ك ڕۆژێكی‌ ماته‌م و دڵته‌نگ ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌هۆی‌ له‌ سێداره‌دانی‌ پۆلێك ئه‌فسه‌ری‌ نیشتیمانپه‌روه‌ر و دڵسۆز بۆ كوردو كوردستان كه‌ له‌لایه‌ن ڕژێمی‌ پاشایه‌تی‌ ئه‌و كاته‌وه‌ كه‌ صاڵح جه‌بر سه‌رۆك وه‌زیران بووبه‌ بڕیارێكی‌ دادگای‌ سه‌ربازی‌ له‌ساڵی‌ 1947دا له‌ سێداره‌ دران ، ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ئه‌و پۆله‌ ئه‌فسه‌ره‌ ڕێگای‌ خه‌باتی‌ كوردایه‌تی‌ و گیانفیداییان هه‌ڵبژارد له‌ پێناو سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامبوون و پشتیوانیكردنی‌ یه‌كه‌م كۆماری‌ سه‌ربه‌خۆی‌ كوردستان له‌ شاری‌ مهابادی‌ قاره‌مان له‌ڕۆژهه‌لاَتی‌ كوردستان. 

ئه‌وانیش هه‌ریه‌كه‌ له‌ ڕائید ڕوكن عزت عبدالعزیز و ڕائید مسته‌فا خۆشناو و نه‌قیب خیر الله عبدالكریم و مولازم محمد محمود قودسی‌ بوون.. ئه‌م 4 ئه‌فسه‌ره‌ و پۆلێكی‌ تر له‌ هاوه‌لاَنیان ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی‌ كۆماری‌ مه‌هاباددا له‌ 22 كانونی‌ دووه‌می‌ ساڵی‌ 1946دا خۆیان گه‌یانده‌ مهاباد و به‌وپه‌ڕی‌ شه‌وق و تینه‌وه‌ چوونه‌ خزمه‌تی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ كوردستان شه‌هیدی‌ پێشه‌وا قازی‌ محمه‌د و كۆماره‌ تازه‌ له‌دایكبوه‌كه‌ی‌ كوردستان كه‌ ئاوات و خه‌ونی‌ دێرینی‌ هه‌موو كوردان بوو،له‌ماوه‌ی‌ ئه‌و 11 مانگه‌ی‌ ته‌مه‌نی‌ كۆماردا به‌وپه‌ڕی‌ تواناوه‌ له‌هه‌وڵی‌ پێكه‌وه‌نانی‌ سوپا و له‌شكرێكی‌ نیزامی‌ كوردیدا بوون بۆ پارێزگاریكردن له‌و كۆماره‌ تاقانه‌یه‌ی‌ كورد. به‌لاَم  له‌لایه‌ك خۆخۆری‌ كورد و كۆنه‌په‌رستی‌ و له‌لایه‌كی‌ تریشه‌وه‌ پیلانی‌ ڕژێمه‌كانی‌ ناوچه‌كه‌ و ئیمپریالیه‌تی‌ جیهانی‌ و پاراستنی‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان له‌ ناوچه‌كه‌دا ڕێگه‌یان نه‌دا كه‌ كۆماری‌ كوردستان ته‌مه‌نی‌ له‌ ساڵێك تێپه‌ڕ بكات و ڕووخاندیان و سه‌رۆك كۆمار و هاوه‌ڵه‌كانیشیان له‌ مه‌یدانی‌ چوارچرادا له‌ سێداره‌دا و ئه‌و لاپه‌ڕه‌ گه‌شه‌ی‌ كوردایه‌تیان خامۆش و كوژانده‌وه‌. ئه‌م ئه‌فسه‌ره‌ قاره‌مانانه‌ش ڕێگه‌ی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ولاَتیان له‌ باشووری‌ كورستان و ده‌وڵه‌تی‌ عێراقی‌ هه‌ڵبژارد له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵێنه‌ی‌ كه‌ ده‌سه‌لاَتدارانی‌ عێراق دابویان كه‌ به‌ر لێخۆشبوونی‌ گشتی‌ ده‌كه‌ون وه‌ك ئه‌و هه‌زاران كورده‌ی‌ كه‌ ڕوویان كردبوه‌ ڕۆژهه‌لاَتی‌ كوردستان، به‌لاَم وه‌ك پیشه‌ی‌ هه‌میشه‌یی‌ داگیركارانی‌ كوردستان و دووڕوویی‌ سیاسیان هه‌ر زوو له‌ به‌ڵێنه‌كانیان په‌شیمان بونه‌وه‌ و بڕیاری‌ له‌ سێداره‌ دانیان بۆ ده‌ركردن. ئه‌م چوار قاره‌مانه‌ی‌ كورد له‌كاتی‌ چوونه‌ سه‌ر په‌تی‌ له‌ سێداره‌دانیان هوتافیان به‌ ژیانی‌ كوردو كوردستان ده‌دا و بوێرانه‌ و زۆر قاره‌مانانه‌ په‌تی‌ له‌ سێداره‌دانیان ده‌خسته‌ ملیانه‌وه‌.. 

Read 592 times
Rate this item
(0 votes)