YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
23
حوزەیران

بایدن، جه‌ختی لە پێویستیی دابەشكردنی عێراق كرده‌وە.. بێ بارزانی هه‌وڵی ڕزگاركردنی مووسڵ سه‌ركه‌وتوو نابێ

Written by 
Published in هه‌واڵ

جۆ بایدن) جێگری سەرۆكی ئەمه‌ریكا، لە نوێترین چاوپێكەوتنیدا لە گەڵ كەناڵی تەلەڤزیۆنی سی بی ئێسی ئەمه‌ریكاییدا باس لە دوو بابەتی گرینگ دەكات بە نسبەت كوردەوە.

بابەتی دابەشكردنی عێراق و ھەروەھا رۆڵی كورد و (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە رووبەرووبوونەوەی تیرۆر و چاره‌كردنی قەیرانەكانی ناوچەكەدا.

 

(بایدن) لە بارەی دابەشكردنی عێراقەوە رایگه‌یاند، ئەو لە ساڵی 2005 یشدا باسی لە دابەشكردنی عێراق كردووە، هه‌ڵبه‌ته‌ لە ئێستایشدا باشترین چارە بە لای ئەوەوە ئەوەیە، سێ ھەرێمی فیدراڵی لە ناو عێرقدا سنووریان بۆ دیاری بكرێت و ھێزی سەربازی تایبەت بە خۆیان ھەبێت و لە رووی ئابووری و دەستووریشەوە خاوەن بڕیار و سەربەست بن لە چوارچێوەی عێراقێكدا كە سەنتەرەكەی بەغدا بێت.

 

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ھەرێمێك بۆ كورد لە باكوور، ھەرێمێك بۆ سوننە لە ناوەڕاست و لە بەغداوە تا بەسرەیش ھەرێمێك بێت بۆ شیعەكان، ئەو كات ھێزی تایبەتی ھیچ یەك لەو ھەرێمانە ناتوانێت سنووری ھەرێمێكی دیكە ببەزێنێت، بەم جۆرە ھیچ پێكھاتەیەك ناتوانێت ستەم لە پێكھاتەیەكی دیكە بكات، چونكە ھەرگیز كورد رازی نابێت شیعە حوكمی بكات و سوننەش بە ھەمان شێوە. جا بە گوێرەی ئەم پلانە عێراق ئارامیی بۆ دەگەڕێتەوە و ھەر سێ پێكھاتەكەش، سوننە و كورد و شیعە بە ئاسوودەیی لە چوارچێوەی عێراقدا دەمێننەوە".

 

جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت: "من لەگەڵ ئەوەبووم کە سیستەمێکی فیدڕاڵی هەبێت لە عێراق کە تا ئێستایش بە باشترین چارەی دەبینم، ئەویش بەو شێوەیەی کە بەغدای پایتەختت هەبێت کە کۆنتڕۆڵی سنوورەکان و سیاسەتەکانی دەرەوە بکات، بەڵام هەرسێ هەرێمی سوننە، کورد و شیعە هەمان دەسەڵات و ئۆتۆنۆمی هەبێت".

 

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا و تایبەت بە ھەوڵی رزگاركردنی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی داعش، بە تایبەت شاری مووسڵ و دواتریش ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچانەی كە لە دەست داعش رزگار دەكرێن، (بایدن) پێی وایە، ھیچ ھەوڵێك بەبێ كورد و سەرۆكی ھەرێمی كوردستان (مەسعوود بارزانی) سەركەوتوو نابێت.

 

(جۆ بایدن) ده‌شڵێت: "به‌ باوه‌ڕی ئێمە پێویستە و خۆیشم كارم لەسەر ئەوە كردووە، هه‌ماهه‌نگی و متمانە دروست بكەم لە نێوان كورد، بەرێز (بارزانی)، مەبەستم سەرۆك (مەسعوود بارزانی)یە لەگەڵ بەغدادا، ئەمە تاكە رێچارەیە و دەمانگەیێنێتە ئامانج".

 

جێگری سەرۆكی ئەمه‌ریكا دەیشڵێت: "ته‌نیا ڕێچاره‌ ئەوەیە، بەغدا هه‌ماهه‌نگی لەگەڵ (بارزانی)دا بكات و بە ھاوكاریی وڵاتانی ھاوپەیمان دەتوانرێت زۆربەی كێشەكانی عێراق چارە بكرێن و، به‌مجۆرە ھەم داعش لەناو دەچێت و ھەم ئاسایش بۆ ناوچەكە دەگەڕێتەوە".

 

 

 

Read 340 times
Rate this item
(0 votes)