YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
29
حوزەیران

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان تەقینەوەکانی فڕگەی ئیستانبووڵ ئیدانە دەکات

Written by 
Published in هه‌واڵ

دەقی راگەیاندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان:

شەوی سێشەممە 28ـی 6ـی 2016 تیرۆریستان پەلاماری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئەستەنبوڵیان دا و لە ئەنجامدا دەیان هاووڵاتی گیانیان لەدەست دا و ژمارەیەكی زۆریش بریندار بوون. ئێمە لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بە توندی ئەم كارە تیرۆریستییە نامرۆڤانەیە ئیدانە دەكەین و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆمان بۆ گەل و حکوومەتی توركیا و كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە تیرۆریستییە ڕادەگەیەنین و هیوای چاكبوونەوەی خێرایش بۆ برینداران دەخوازین.

 

تیرۆر هەڕەشەیەكی جدییە لەسەر هەموو مرۆڤایەتی و دژی ئازادی و ئاسوودەیی و پێکەوەژیانە، ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دیاردە ترسناکە هەوڵێکی جیددی و هەمەلایەنەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێویستە.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
29ـی 6ـی 2016

Read 363 times
Rate this item
(0 votes)