YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
03
تەمموز

ڕاگەیێندراوێك لە دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه

Written by 
Published in هه‌واڵ

لەبارەی چالاكیی میدیایی و نووسین و دەربڕینی بۆچوونی سیاسی لە سایت و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا، پارتی دیموكراتی كوردستان بڕوای بە پاراستنی بەها كۆمەڵایەتییەكان و ڕەوشتبەرزی لە نووسین و دەربڕینی ڕای سیاسیدا هەیە و، بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ جنێوفرۆشی و لەكەداركردن و گاڵتەپێكردن و بڵاوكردنەوەی وێنەی نەشیاودا نییە.

ڕەفتاری لەمشێوەیە هەڵقوڵاوی فەرهەنگێكی نامۆیە بە كۆمەڵگای كوردستانی و دژی پڕەنسیپەكانی ڕێبازی پیرۆزی بارزانی و ئامانجە بەرزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانە و، هەر پەیج و سایتێكیش خۆی بە نزیك لە پارتی بزانێت و بیەوێت لاسایی خەڵكی تر بكات و لە ڕێگای شێواندن و بڵاوكردنەوەی وێنەی نەشیاو و كاریكاتێر، بەرگری لە سیاسەتی پارتی بكات، ئەوا لە ڕاستیدا دژایەتیی ڕێبازی پیرۆزی بارزانی و بەهاكانی پارتیمان دەكات و تەعبیریش لە ڕای پارتی ناكات.

 

دەزگەی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان
2 – 7 - 2016

Read 311 times
Rate this item
(0 votes)