YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
03
تەمموز

سەرۆك بارزانی لەگەڵ كەسایەتی و نوێنەرانی گوندە تازە ئازادكراوەكانی كاكەییەكان كۆبۆوە

Written by 
Published in هه‌واڵ

یەكشەممە 3ـی 7ـی 2016 لە سەلاحەدین مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ژمارەیەك كەسایەتی و ڕیشسپی و نوێنەرانی گوندە ئازادكراوەكانی كاكەییەكان لە سنووری میحوەری خازر كۆبۆوە.

لەدیدارەكەدا شاندی كاكه‌ییه‌كان سوپاسی سەرۆك بارزانی و هێزی پێشمەرگەی كوردستانیان كرد كە مەزارگە و شوێنی پیرۆز و گوندەكانیان لەژێر دەستی تیرۆریستانی داعش ئازادكردووە و پێزانینیان بۆ قارەمانێتی و قوربانیدانی پێشمەرگە هەبوو. هەورەها داوایشیان كرد كە گوند و ناوچەكانیان لە مین و تەقەمەنی و پاشماوەی تێكدەرانەی تیرۆریستان پاك بكرێتەوە و خزمەتگوزاریی پێویستیش بە ناوچە ئازادكراوەكانیان بگات.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بارزانی لە وتەیەك ئاماژەی بەوەدا كە خوشك و برا كاكەییەكان بەشێكی ئازیز و تایبەتی گەلی كوردن و ڕۆڵی بەرچاویان لە خەبات و شۆڕشی گەلەكەیاندا هەبووە. هەروەها ڕۆشنایی خستەسەر دڕندەیی تیرۆریستانی داعش و ئەو نەهامەتی و كاولكارییەی لە ئەنجامی پەلاماری تیرۆریستان بەسەر خەڵكی ناوچەكەدا هاتووە و ڕایگەیاند كە جێگەی شانازیی گەلی كوردستانە كە ئەفسانەی داعش لەسەر دەستی هێزی پێشمەرگەی كوردستان تێكشكا و ئامادەبووانی لەوە دڵنیا كردەوە كە هەموو ناوچەكانیان لەژێر دەستی داعش ئازاد دەكرێت و ئاسوودەیی و خۆشگوزەرانی و خزمەتگوزارییەكانیش بە ناوچە ئازادكراوەكان دەگات و جەختی لەوەیش كردەوە كە پشتیوانی تەواوی داواكاریی خوشك و برا كاكەییەكانە بۆ ئەوەی بتوانن بە ئازادی و سەربەرزی بگەڕێنەوە بۆ ناوچە و گوندەكانیان و گرفتەكانیان چارەسەر بكرێن.
 

 

 

 

Read 228 times
Rate this item
(0 votes)