YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
20
تەمموز

نێچیرڤان بارزانی: ئامانجی سەردانەکەی مالیکی لە یەکێتی و گۆڕانەوە بزانن

Written by 
Published in هه‌واڵ

 (نێچیرڤان بارزانی) لەبارەی سەردانی (نووری مالیکی) بۆ سلێمانی ڕایگەیاند، "هاتنی (مالیکی) لەسەر بانگهێشتی یەکێتی و گۆڕان بووە، گوایە بۆ پیرۆزبایی ڕێککەوتنی نێوانیان بووە، سەردانەکە ‌حزبییە و هەر هێندە دەزانین، ئەو نەیگوتووە دێتە هەولێر یان هەرێمی کوردستان، کە بێ بۆ هەولێر پێشوازی لێ دەکەین."

لە وەڵامی ڕۆژنامەنووساندا سەرۆکوەزیرانی کوردستان هەروەها گوتی، "پێم وا نییە نیەتی (مالیکی) باش بێ.. ئەگەر بە مەبەستی خێر هاتبا دەبوا پێشتر ئاگادار باین و هاتبا بۆ هەولێر، خۆ من پێشتر چووم بۆ بەغدا و لەگەڵیدا کۆ بوومەتەوە. لەبارەی ئامانجی سەردانەکەیەوە دەکرێ لەو حزبانە بپرسن کە پێشوازییان لێی کردووە."

دەربارەی ئەگەری پێداچوونەوە بە سیستمی مووچەی فەرمانبەرانیشەوە، (نێچیرڤان بارزانی) دەڵێ، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کاریگەریی بۆ داهاتی ئێمە نەبووە، بەهۆی ئەوەی پێشتر پارەیەكی زۆر قەرزكراوە، بۆیە ئێستا ناتوانن بە سیستەمی پاشەكەوتكردنی مووچەدا بچنەوە. ئێمە هێشتا لەو قۆناغەدا نین پێداچوونەوە بە سیستمی مووچەدا بکەین."

 

پێوەست بە کودەتاکەی وڵاتی تورکیایش ڕایگەیاند، "پێمان خۆش بوو ئیرادەی گەل لە تورکیا سەرکەوت، هەڵبەتە لە بەرژەوەندیی کورددا لە باکووری کوردستاندا نەبوو کودەتا سەربکەوێ."
لەبارەی نێوماڵی هەرێمی کوردستانیشەوە گوتی، دەستپێشخەریی جەنابی (سەرۆک بارزانی) هەیە و سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێم ڕاسپێردراوە سەردانی لایەنەکان بکا و ، بڕیارە سەردانی (کاک نەوشێروان) و یەکێتییش بکا، مەبەستیش لێێ دۆزینەوەی دەرچەیەکە بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەکانمان."

Read 243 times
Rate this item
(0 votes)