YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
21
تەمموز

كاكه‌مین نه‌جار له‌ به‌رنامه‌ی تاو توێی ئین ئار تی دا كۆمه‌ڵێك باسی نوێی خسته‌ به‌رده‌ست

Written by 
Published in هه‌واڵ

ئیمرۆ ئێواه‌ پێنج شه‌ممه‌ 21/7/2016 له‌ به‌رنامه‌ی تاو وتوتوێی كه‌نالی ئین ئار  تی كاككه‌مین نه‌جار ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارێزگی هه‌ولێر له‌كۆی  وه‌لامی پیشكه‌ش كار كارزان  عبدلا دا تیشكی خسته‌ سه‌ر روادو وپێشهاته‌كانی ئه‌م قۆناغه‌و قۆناغهی دادێ ، له‌وه‌لامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌ جه‌نابی سه‌رۆك گوتی:

تا ئێستا هیچ لایه‌نیكی سیاسی نه‌ی ووتوه‌ سه‌رۆك مسعود بارزانی مان قبوڵ نییه‌

 

سه‌باره‌ت به‌ ریفراندۆم و داعش یش  رونیكرده‌وه‌ كه‌ دوای نه‌مانی داعش له‌ ناوچه‌كه‌ ئێمه‌ له‌ رووی سیاسی و سه‌ربازی كێشه‌ی ترمان بۆ درووست ده‌كرێت بۆیه‌ باشترین ده‌رفه‌ت ئیستا له‌ ئارادایه‌ بۆ گه‌لی كوردستان تا ریفراندۆم ئه‌نجامبدات و به‌ ئاشتی له‌ عێراق جیابێته‌وه‌.

 

 

 

سه‌باره‌ت به‌كۆی كیشه‌كانیش گوتی:كێشه‌ی سیاسی له‌ كوردستان كێشه‌ی شه‌خسی نییه‌ له‌ نێوان كاك مسعود و نه‌شیروان مسته‌فا به‌لكو كێشه‌ی سیاسی یه‌ و قابیلی چاره‌سه‌ركردنه‌

 

 

 

ریفراندۆم ته‌نیا بۆ پارتی نییه‌ به‌لكو بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه‌ بۆیه‌ پیویسته‌ هه‌موو حزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان پشتیوانی بكه‌ن.

 

 

 

له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا  بۆ ئه‌و كه‌ناله‌ گوتی پێم وایه‌ باشترین چاره‌سه‌ر له‌م قۆناغه‌ی ئه‌مرۆی كوردستان سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه‌سێكی به‌ ئه‌زموون بێت بۆ ئه‌وه‌ی تووشی هه‌له‌ نه‌بیت

 

 

سه‌باره‌ت به‌ دوو ئیداره‌ییش گوتی من هه‌رگیز له‌ گه‌ڵ دابه‌شكردنی كوردستان نیم ئێمه‌ رووبارێك خوینمان بۆكوردستان رشتووه‌ ئه‌مرۆ به‌ ده‌ستی خۆمان دابه‌شی بكه‌ین كارێكی هه‌له‌یه‌ بۆیه‌ یه‌كگرتوویی و پاراستنی ناوخۆمان باشترین چاره‌سه‌ره‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كانمان..

 

 

Read 1729 times
Rate this item
(0 votes)