YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
25
تەمموز

سه‌رۆك بارزانی: لە ئاییندەیەكی نزیكدا دەردەكەوێ كە كێ پاشكۆیی دەوێت و كێ سەرەوەریی هەڵدەبژێرێت

Written by 
Published in هه‌واڵ

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان(مه‌سعوود بارزانی) رایگه‌یاند، ''دوای ئەو هەموو نەهامەتی و قوربانیدانە، ئێستا لەبەردەم دوو ڕێگاداین، یان ئەو واقعە قه‌بووڵ بكەین كە خەڵكی تر هەركات ویستیان كێشەمان بۆ دروست بكات و بڕیار لە چارەنووسمان بدات و بە پاشكۆیی بمێنینەوە، یان بەیەكەوە بڕیارێكی هاوبەش بدەین و بەرەو سەروەری و سەربەخۆیی هەنگاو بنێن.''

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌و په‌یامه‌یدا كه‌ له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووكدا بلاوی كردووه‌ته‌وه‌، هاوكات جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، ''پشت بە خوا و ئیرادەی گەلی كوردستان لە ئاییندەیەكی نزیك دەردەكەوێ كە كێ پاشكۆیی دەوێت و كێ سەرەوەریی هەڵدەبژێرێت.''

ده‌قی په‌یامی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:

 

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان
گەلی كوردستان لە شەڕی تیرۆریستانی داعش باجێكی گەورەی مرۆیی و ئابووری دا. پێشمەرگە بە قوربانیدانی خۆی ئەفسانەی داعشی شكاند و هێزی سەرەكیی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرە لە ناوچەكەدا. كەچی لە كۆنفڕانسی وڵاتانی هاوپەیمانی دژی داعش لە واشنگتۆن وەزیری دەرەوەی عێراق ڕێگری كرد لەوەی شاندی هەرێمی كوردستان بەشداری كۆنفڕانسەكە بێت كە لایەنی سەرەكیی شەڕی دژی داعشە. بەداخەوە لایەنی میوانداری كۆنفڕانسەكەیش خواستی وەزیری جێبەجێ كرد. ئەو نموونە و زۆر نموونەی تر دەردەخات كە ماف و قوربانیدانی گەلی كوردستان دەكرێ زۆر بە ئاسانی پشتگوێ بخرێ و مامەڵەی نابەجێی لەگەڵدا بكرێت و بە بڕیار و میزاجی خەڵكی تر ببەسترێتەوە. ئەمەیان بە هیچ شێوەیەك قابلی قبول نییە و لەگەڵ ڕۆڵ و پێگە و قوربانیدانی گەلەكەمان ناگونجێت و بۆ چارەسەركردنی گرفتی لەمشێوەیە پێویستیمان بە سەروەرییە و دەبێ خاوەنی بڕیاری خۆمان بین.
دوای ئەو هەموو نەهامەتی و قوربانیدانە، ئێستا لەبەردەم دوو ڕێگەداین، یان ئەو واقعە قبوڵ بكەین كە خەڵكی تر هەركات ویستیان كێشەمان بۆ دروست بكات و بڕیار لە چارەنووسمان بدات و بە پاشكۆیی بمێنینەوە، یان بەیەكەوە بڕیارێكی هاوبەش بدەین و بەرەو سەروەری و سەربەخۆیی هەنگاو بنێن. پشت بە خوا و ئیرادەی گەلی كوردستان لە ئاییندەیەكی نزیك دەردەكەوێ كە كێ پاشكۆیی دەوێت و كێ سەرەوەریی هەڵدەبژێرێت.

Read 503 times
Rate this item
(0 votes)