YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
27
تەمموز

پەیامی هاوخەمیی سەرۆك بارزانی بۆ كەسوكاری قوربانیانی ڕووداوە تیرۆریستییەكەی قامیشلو

Written by 
Published in هه‌واڵ

 (سەرۆک بارزانی) وێڕای دەربڕینی هاوخەمیی خۆی بۆ كەسوكاری شەهیدان هاوکات پارێزگای دهۆك و دامودەزگا پەیوەندیدارەكانی هەرێم ڕادەسپێرێ تا بە هەموو توانایانەوە یارمەتیی لێقەوماوان و بریندارانی ڕووداوە تیرۆریستییەكانی قامیشلو بدەن.

دەقی پەیامی هاوخەمیی سەرۆك بارزانی بۆ كەسوكاری قوربانیانی ڕووداوە تیرۆریستییەكەی قامیشلو

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان

بە پەلامارە تیرۆریستییەكانی سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە 27ـی 7ـی 2016 بۆ سەر خوشك و براكانمان لە شاری قامیشلوی ڕۆژئاوای كوردستان, زۆر دڵتەنگ و خەمناكم كە لە ئەنجامدا ژمارەیەكی زۆر، شەهید و برینداری لێ كەوتووەتەوە.

زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە دڕندانەی تیرۆریستان دەكەم، سەرەخۆشی لە كەسوكاری شەهیدانی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنانە دەكەم و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازم. پێویستە پارێزگای دهۆك و دامودەزگە پەیوەندیدارەكانی هەرێم بە هەموو توانایەكیان یارمەتیی لێقەوماوان و بریندارانی ڕووداوە تیرۆریستییەكانی قامیشلو بدەن.

مەسعوود بارزانی

 

27ـی 7ـی 2016

Read 320 times
Rate this item
(0 votes)