YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
17
نیسان

به‌ ئاماده‌بوونى كاكه‌مين نه‌جار له‌ قه‌زاى شه‌قڵاوه‌ يادى داستانى كۆرِێ كرايه‌وه

Written by 
Published in هه‌واڵ

 

له‌ يادى داستانى كۆرێ له‌ باره‌گاى لقى 24 سه‌فين به‌ ئاماده‌بوونى كاكه‌مين نه‌جار ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر و به‌رپرسانى حزبى و حكومى و جه‌ماوه‌رێكى زۆر يادى داستانى كۆرِێ كرايه‌وه‌ . له‌ ووته‌يه‌كدا كاكه‌مين نه‌جار رۆڵى جه‌نابى سه‌رۆك مسعود بارزانى و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانى له‌م داستانه‌ به‌رز نرخاند . كه‌ سه‌رۆك مسعود بارزانى راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتى ئه‌م داستانه‌ى ده‌كرد و سه‌ره‌نجام پێشمه‌رگه‌ داستانێكى كه‌م وێنه‌ى تۆمار كرد و رژێمى له‌ ناو چووى به‌عس تووشى شكستێكى گه‌وره‌ى سه‌ربازى بوو . له‌م داستانه‌دا پێشمه‌رگه‌ و گه‌لى كوردستان بۆ دونيا سه‌لمانديان كه‌ گه‌لى كوردستان ئيتر ژێر ده‌ستى قه‌بوڵ ناكات و ئاماده‌ى هه‌موو قوربانيدانێكه‌ . له‌ به‌شێكى ترى ووته‌كانى كاكه‌مين نه‌جار رايگه‌ياند ئه‌مرۆش پێشمه‌رگه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتى و پشتيوانى جه‌نابى سه‌رۆك رۆژانه‌ داستانى گه‌وره‌ تۆمار ده‌كات و شكست به‌ پيلانى تيرۆريستان و دووژمنانى كوردستان دێنێ . دواتر چه‌ندين ووتار و بيره‌وه‌رى له‌ يادى ئه‌م داستانه‌ پێشكه‌شكران

Read 450 times Last modified on یەک شەممە, 17 نیسان 2016 19:10
Rate this item
(0 votes)