YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
17
نیسان

كاكه‌مين نه‌جار سه‌ردانى نوسه‌ر و كه‌سايه‌تى ديارى كوردستان د مسته‌فا زه‌لمى ده‌كات

Written by 
Published in هه‌واڵ

 

به‌ مه‌به‌ستى پرسينى هه‌واڵ و بارى ته‌ندروستى نوسه‌ر و رۆشنبير و كه‌سايه‌تى ديارى كوردستان دكتۆر مسته‌فا زه‌لمى كاكه‌مين نه‌جار سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر به‌ ياوه‌رى يوسف عبدالقادر ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌ن سه‌ردانى ماڵى دكتۆر مسته‌فا زه‌لمى كرد و له‌ نزيكه‌وه‌ له‌ بارى ته‌ندروستى به‌رێزيانى پرسى و سڵاوى مه‌كته‌بى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستانى گه‌يانده‌ دكتۆر مسه‌فا زه‌لمى . كاكه‌مين نه‌جار هيواى ته‌ندروستى زۆر باشى بۆ دكتۆر مسته‌فا خواست و رايگه‌ياند مسته‌فا زه‌لمى خزمه‌تى بێوچانى به‌ گه‌له‌كه‌مان كردوه‌ ئه‌مرۆ شايه‌نى ئه‌وه‌يه‌ ئێمه‌ وه‌كو سه‌ركردايه‌تى سياسى كورد رێز له‌م خزمه‌ته‌ زۆره‌ى كاك مسته‌فا بگرين . له‌ به‌شێكى ترى ووته‌كانى كاكه‌مين نه‌جار ئاماده‌يى خۆيى و سه‌ركردايه‌تى پارتى ده‌ربرى بۆ هه‌موو هاوكارييه‌ك به‌ مبه‌ستى چاره‌سه‌ركردنى ته‌ندروستى دكتۆر مسته‌فا زه‌لمى . خانه‌واده‌ى مسته‌فا زه‌لمى خۆشحالى خۆيان به‌م سه‌ردانه‌ ده‌ربرى و سوپاسى كاكه‌مين نه‌جار سه‌ركردايه‌تى پارتى ديموكراتى كوردستانيان كرد بۆ ئه‌م به‌سه‌ر كردنه‌وه‌يه

Read 238 times Last modified on یەک شەممە, 17 نیسان 2016 19:11
Rate this item
(0 votes)