YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
15
ئاب

سەرۆك بارزانی دامەزراوەكانی راسپاردووە لێكۆڵینەوە لە كەیسی كوشتنی گەنجەكەی دهۆكدا بكەن

Written by 
Published in هه‌واڵ

گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، لە پێناو دۆزینەوەی بكوژان و تاوانبارانی گەنجەكەی دهۆكدا، (سەرۆك بارزانی) دامەزراوە پەیوەندارەكانی راسپاردووە بە خێرایی لێكۆڵینەوەی ورد لەو كەیسەدا بكەن و تاوانباران دەستگیر بكرێن و سزای یاسایی بدرێن.

ئەمەیش دەقەكەیەتی:

لەبارەی كەیسی كوشتنی رۆژنامەنووس (ودات حوسێن)، نووسینگەی بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پەیوەندی بە (حوسێن عەلی كۆچەر) باوكی (ودات حوسێن) كرد و سەرەخۆشی و هاوخەمیی (سەرۆك بارزانی) بە خانەوادەكەیان ڕاگەیەنرا و دڵنیای كردنەوە كە مومكین نییە تاوانێكی وا ون بێ و مافیان بفەوتێ و پێویستە بە زووترین كات تاوانباران بدۆزرێنەوە و سزای یاسایی خۆیان وەربگرن.

لە پێناو دۆزینەوەی بكوژان و تاوانباراندا، (سەرۆك بارزانی) دامەزراوە پەیوەندارەكانی راسپاردووە بە خێرایی لێكۆڵینەوەی ورد لەو كەیسەدا بكەن و تاوانباران دەستگیر بكرێن و سزای یاسایی بدرێن.

د. ئومێد سەباح

گوتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان

 

15ـی 8ـی 2016

Read 286 times
Rate this item
(0 votes)