YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
16
ئاب

كاكه‌ مین نه‌جار له‌ پانورامای ئین ئار تی دا: سورۆك بارزانی له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه‌ بۆبۆ كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان و ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه.

Written by 
Published in هه‌واڵ

له‌ درێژه‌ی پانورامایكاتژمێر 11ی  هه‌واڵه‌كانی كه‌ناڵی ئاسمانی ئین ئار تی دا ئه‌م شه‌و 15/8/2016ریزدار كاكه‌مین نه‌جار ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێری پارتی دیموكراتی كوردستان  له‌ وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكدا رونكردنه‌وه‌ی پێویستی دا له‌سه‌ر هه‌نگاونان و هه‌ڵوێستی جدی پارتی له‌ سه‌قامگیر كردنی ئاشته‌وایی و پێداگرتن له‌ كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و به‌ شداری سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له‌ به‌رێوه‌ بردنی كوردستان و هاوبه‌شی له‌ بریارو هه‌نگاو نان به‌ره‌و مافی ره‌وای نه‌ته‌وه‌كه‌مان.كاكه‌مین نه‌جار له‌ درێژه‌ی بابه‌ته‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌ هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانی سه‌رۆك بارزانی كرد بۆكۆكردنه‌وه‌ی خێرای سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر مێزی گفتو گۆ ، به‌تایبه‌ت له‌م قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌ی ئێستا كه‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ پێیدا تێپه‌رده‌بێت.كاكه‌مین نه‌جار ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه‌ سه‌رۆك بارزانی هیواداره‌ لایه‌نه‌كانی كوردستان به‌ پارتیشه‌وه‌ زۆر خێرا  كۆتایی به‌م دۆخه‌ی ئێستا بێنن كه‌ حكومه‌ت و په‌رله‌مان پ\ییدا تێپه‌ر ده‌بێت، سه‌باره‌ت به‌ پرۆژه‌ی چاكسازی ناو خودی پارتیش هه‌ڤاڵ كاكه‌مین نه‌جار رایگه‌یاند كه‌ پرۆژه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌و ئه‌نجامی زۆر باش و دڵخۆش كه‌ریشی ده‌بێت و سه‌رجه‌م كادرانی پارتیش پابه‌ند و هاوكاری ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی سه‌رۆك بارزانین.

Read 1414 times Last modified on سێ شەممە, 16 ئاب 2016 05:59
Rate this item
(0 votes)