YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
17
ئاب

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی سەربازی و سیاسیی ئەمەریكا دەكات

Written by 
Published in هه‌واڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێكی سەربازی و سیاسیی ئەمەریكا کرد و لەدیدارەکەدا فەرماندەی هێزە هاوپەیمانەكان لە عێراق  كە كۆتایی بە ئەركەكانی لە عێراق هاتووە، فەرماندەی نوێی هێزی هاوپەیمانان لە عێراقی بە سەرۆك بارزانی ناساند و سوپاسی ڕۆڵی سەرۆك بارزانیی لە شەڕی تیرۆریستانی داعش كرد و پێزانینی بۆ ئازایەتی و قوربانیدانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان هەبوو.

ڕۆژی چوارشەممە 17ـی 8ـی 2016 لە سەلاحەدین مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی سەربازی و سیاسیی ئەمەریكا كرد كە پێكهاتبوو لە جەنەڕاڵ مەك فارلاند فەرماندەی هێزە هاوپەیمانەكان لە عێراق و ستیوارت جۆنز باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و جەنەڕاڵ تاون سێند شوێنگرەوەی فەرماندەی هێزە هاوپەیمانەكان لە عێراق و كێن گرووس كونسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر و ژمارەیەك بەرپرس و ڕاوێژكاری سوپای ئەمەریكا.

لە دیدارەكەدا فەرماندەی هێزە هاوپەیمانەكان لە عێراق  كە كۆتایی بە ئەركەكانی لە عێراق هاتووە، فەرماندەی نوێی هێزی هاوپەیمانان لە عێراقی بە سەرۆك بارزانی ناساند و سوپاسی ڕۆڵی سەرۆك بارزانیی لە شەڕی تیرۆریستانی داعش كرد و پێزانینی بۆ ئازایەتی و قوربانیدانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان هەبوو.
لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی سوپاسی ماندووبوونی جەنەڕاڵ مەك فارلاندی كرد كە لە ماوەی خزمەتیدا لە عێراق ڕۆڵێكی بەرچاوی لە هەماهەنگی و شەڕی تیرۆریستاندا هەبووە و هیوای سەركەوتنی بۆ فەرماندەی نوێی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق خواست.

هەر لەم كۆبوونەوەیەدا باس لە سەركەوتنەكانی ئەم دواییەی هێزی پێشمەرگە كرا و تیشك خرایە سەر تەحەدیات و كۆسپ و تەگەرە سەربازی و سیاسییەكانی بەردەم ئۆپڕاسیۆنی ئازادكردنی موسڵ و هەردولا جەختیان لەوە كردەوە كە پێویستە خەڵك و پێكهاتەكانی پارێزگای موسڵ بەشێك بن لە چارەسەری سەربازی و سیاسیی لە هەردوو قۆناغی ئازادكردن و دوای ئازادكردنی موسڵ.

 

 

Read 217 times
Rate this item
(0 votes)