YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
12
ئەیلول

سەرۆک بارزانی لە پەیامیدا بۆ ساڵیادی شۆڕشی ئەیلول: لە ئاستی جیهانیدا دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان دۆست و پاڵپشتی گەورەی هەیە

Written by 
Published in هه‌واڵ

سەرۆک بارزانی لە پەیامیدا بەبۆنەی پەنجاوپێنج ساڵەی یادی شۆڕشی ئەیلوول رایگەیاند، لە كاتێكدا یادی ئەو شۆڕشە مەزنە دەكەینەوە كە بە خۆڕاگریی خەڵكی كوردستان و بە گیانفیدایی پێشمەرگە قارەمانەكانمان هەنگاوی زۆر مەزن هاوێشتراوە و لەسەر ئاستی جیهانیدا دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان دۆست و پاڵپشتی گەورەی هەیە. گەلی كوردستان ئەوەی بە جیهانیان سەلماند كە پارێزەری بەهای  ئاشتی و پێكەوەژیان و ئازادییە. ئەو بەهایانەی جێگەی شانازیی تاك تاكی خەڵكی كوردستانن. ئەو دەستكەوتانەیش لەو بنەما و بەها و خەباتە سەرچاوە دەگرێ كە شۆڕشی مەزنی ئەیلوولی لەسەر بنیات نرا.


دەقی پەیامی سەرۆك بارزانی لە پەنجاوپێنج ساڵەی یادی شۆڕشی ئەیلوولدا

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
ئەمڕۆ  پەنجا و پێنج ساڵ بەسەر هەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلوول، گەورەترین شۆڕشی گەلی كوردستان لەدژی زوڵم و چەوساندنەوەدا تێدەپەڕێ. شۆڕشی ئەیلوول شۆڕشێكی سەرتاسەری گەلی كوردستان بوو و ئەو بڕوابەخۆبوونەی لە ناخی هەموو تاكێكی كوردستانی دروست كرد كە دەبێ لەبەرانبەر داگیركاری و ناهەقیدا بوەستێتەوە. بۆ یەكەمجار لە مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان لەو شۆڕشەدا بوو كە هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگە بەشداری خەباتی نەتەوایەتی و دیموكراسیخوازی گەلەكەیان بوون و هەموو پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكانی كوردستانیش شانبەشانی كورد لەژێر سەركردایەتێكی هاوبەش لەدژی ستەم و داگیركاری خەباتیان كرد.  شۆڕشی ئەیلوول لە ناوچەیەكی دیاریكراودا نەمایەوە و بنەماكانی شۆڕش و عەدالەت و كوردایەتیی بە هەموو شوێنەكانی كوردستان گەیاند. هەروەها ڕۆڵی حزبی شیوعیی عێراقی و هێز و كەسایەتییە دیموكراتخوازەكانی عێراقی لەو شۆڕشەدا بەرچاو بووە.
لە كاتێكدا یادی ئەو شۆڕشە مەزنە دەكەینەوە كە بە خۆڕاگریی خەڵكی كوردستان و بە گیانفیدایی پێشمەرگە قارەمانەكانمان هەنگاوی زۆر مەزن هاوێشتراوە و لەسەر ئاستی جیهانیدا دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان دۆست و پاڵپشتی گەورەی هەیە. گەلی كوردستان ئەوەی بە جیهانیان سەلماند كە پارێزەری بەهای  ئاشتی و پێكەوەژیان و ئازادییە. ئەو بەهایانەی جێگەی شانازیی تاك تاكی خەڵكی كوردستانن. ئەو دەستكەوتانەیش لەو بنەما و بەها و خەباتە سەرچاوە دەگرێ كە شۆڕشی مەزنی ئەیلوولی لەسەر بنیات نرا.
لەو یادە مەزنەدا سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی شەڕی دژی تیرۆریستان و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی گەلەكەمان دەنێرین. پێزانینم هەیە بۆ هه‌موو ئه‌و تێكۆشه‌رانه‌ی كه‌ به‌شداربوون له‌ شۆڕشی ئه‌یلوول و مێژوویان بۆ گەلی كوردستان دورست كرد. دەستخۆشی لە پێشمەرگە قارەمانەكانمان دەكەم كە شانازیین بۆ گەلەكەمان و هەموو جیهان.

 


مەسعوود بارزانی
10ـ 9ـ 2016

Read 375 times
Rate this item
(0 votes)