YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
16
ئەیلول

نێچیرڤان بارزانی و بڵنكن قۆناغی دوای داعشانیان تاوتوو كرد

Written by 
Published in هه‌واڵ

له‌ كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگه‌یاند، هەرێمی كوردستان بەشێكە لە هاوپەیمانیی دژی تیرۆریستانی داعش و بەردەوام دەبن لە هەوڵەكانیان بۆ نەهێشتنی هەڕەشەی تیرۆر. جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌، بەم بارودۆخەوە هەرێمی كوردستان بەرگەی وەرگرتنی ئاوارەی زیاتر ناگرێت بۆیە بە پێویستی زانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوكاریی زیاتری هەرێمی كوردستان و عێراق بكات بۆئەوە بتوانن خزمەتگوزاریی پێویست بۆ ئەو ئاوارانە دابین بكەن كە دوای ئۆپەراسۆنەكانی ئازادكرنەوەی شاری مووسڵ پێشبینی دەكرێت ڕوو لە هەرێمی كوردستان بكەن. 

نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەش دا كە بەم بارودۆخەوە هەرێمی كوردستان بەرگەی وەرگرتنی ئاوارەی زیاتر ناگرێت بۆیە بە پێویستی زانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوكاریی زیاتری هەرێمی كوردستان و عێراق بكات بۆئەوە بتوانن خزمەتگوزاریی پێویست بۆ ئەو ئاوارانە دابین بكەن كە دوای ئۆپەراسۆنەكانی ئازادكرنەوەی شاری مووسڵ پێشبینی دەكرێت ڕوو لە هەرێمی كوردستان بكەن.

ئێوارەی ئەمرۆ پێنجشەممە 15-9-2016 نێچیرڤان بارزانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوزای لە ئەنتۆنی بڵنكن جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا و شاندێكی یاوەری كرد كە لە برێت مەكگۆرگ نوێنەری تایبەتیی باراك ئۆبامای سەرۆكی ئەمەریكا بۆ هاوپەیمانییەتیی شەڕی دژی داعش و دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق وكێن گروس كونسڵی ئەمەریكا لە هەولێر و ژمارەیەك ڕاوێژكار و دیپلۆماتكاران پێكهاتبوو.

لە دیدارێكدا كە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیران و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەی بوون، بڵنكن خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی هەرێمی كوردستان دەربڕی و سوپاسی حكوومەتی ئەمەریكای بە خەڵك و حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند كە پێشوازییان لە ژمارەیەكی یەكجار زۆری ئاوارە و پەنابەرانی دەستی تیرۆر كردووە و جێگەی حەوانەوە و خزمەتگوزاریی پێویستیان بۆ دابین كردوون. باسی لەوەش كرد كە بەهۆی ئۆپەراسیۆنی ئازادكرنەوەی مووسڵ پێشبینی دەكرێت ژمارەیەكی زۆرتری ئاوارە ڕوو لە هەرێمی كوردستان بكەن، بۆیە پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوكاریی هەرێمی كوردستان بكات و بەردەوامیی هاوكارییەكانی وڵاتەكەیشی بۆ هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە.

لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا شاندی میوان باسیان لە قارەمانێتی و نەبەردیی پێشمەرگە لە شەڕی دژی تیرۆرستانی داعشدا كرد و بەشداریكردنی پێشمەرگەیان لە ئۆپەراسیۆنەكانی ڕزگاركردنەوەی شاری مووسڵ لە دەستی تیرۆرستانی داعش بە هەماهەنگیی لەگەڵ حكوومەتی عێراق و هاوپەیمانان، بە گرینگ زانی و تیشكیان خستە سەر ئەوەش كە پێویستە پلانێكی هەمەلایەنە بۆ قۆناغی دوای ئازادكرنەوەی شارەكە دابڕێژرێت، هەروەها ئاماژەیان بە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمەریكا كرد و ئامادەیی وڵاتەكەیان بۆ تۆكمەكردنی زیاتری ئەو پەیوەندییانە دەربڕی. دەستخۆشیشیان لە پرۆگرامی چاكسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد و هیوایان خواست پرۆگرامەكە بە شێوەیەكی سەركەوتوو جێبەجێ بكرێت.

لای خۆیەوە سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان سوپاسی ئەو سەردانەی كرد و جەختی لەوە كردەوە، كە هەرێمی كوردستان بەشێكە لە هاوپەیمانیی دژی تیرۆرستانی داعش و بەردەوام دەبن لە هەوڵەكانیان بۆ نەهێشتنی هەڕەشەی تیرۆر بە تایبەتی كە لەم دواییانەدا هەماهەنگی و پەیوەندییەكی باش لە نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدادا هەیە. جەختی لەوەش كردەوە كە پێویستە لە بوارەكانی دیكەشدا هەماهەنگیی باش و تۆكمە لە نێوان هەولێر و بەغدادا هەبێت بەتایبەتی بۆ هاوكارییكردنی ئەو ناوچانەی لە دەستی تیرۆرستانی داعش ڕزگار دەكرێن.

نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەش دا كە بەم بارودۆخەوە هەرێمی كوردستان بەرگەی وەرگرتنی ئاوارەی زیاتر ناگرێت بۆیە بە پێویستی زانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوكاریی زیاتری هەرێمی كوردستان و عێراق بكات بۆئەوە بتوانن خزمەتگوزاریی پێویست بۆ ئەو ئاوارانە دابین بكەن كە دوای ئۆپەراسۆنەكانی ئازادكرنەوەی شاری مووسڵ پێشبینی دەكرێت ڕوو لە هەرێمی كوردستان بكەن. لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا سەرۆكوەزیران باسی لە دواسەردانی خۆی بۆ بەغدا و كۆبوونەوە و دیدارەكانی لەگەڵ بەرپرسە باڵاكانی حكوومەتی فیدرال كرد و پوختەیەكی لەبارەی سەردانەكەوە بۆ شاندی میوان خستە ڕوو.

 

تاوتووكردنی ڕەوشی سیاسی و ئەمنی ناوچەكە و چەند بابەتێكی دیكەی پەیوەندیدار، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو.

Read 244 times
Rate this item
(0 votes)