YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
18
ئەیلول

نێچیرڤان بارزانى پشتگیرى له‌ نادیا موراد ده‌كات

Written by 
Published in هه‌واڵ

به‌بۆنه‌ى ده‌ستنیشانكردنى وه‌ك باڵیۆزى نیازپاكیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ خاتوو (نادیا‌ موراد)، (نێچیرڤان بارزانى) سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى، پیرۆزبایى لێده‌كات و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ ده‌خوازێت، هه‌روه‌ها پشتگیریى خۆى و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌رك و كاره‌كانى ده‌رده‌بڕێت.

 

له‌ نامه‌كه‌یدا سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستنیشانكردنى (نادیا موراد) به‌ باڵیۆزى نیازپاكیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ نیشانه‌ى هاوسۆزى و پشتگیریى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ خوشك و برایانى ئێزدى له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دات كه‌ له‌ هه‌مان كاتدا مایه‌ى شانازیى ته‌واوى ئێزدییان و كوردستانه‌. هیواش ده‌خوازێت ئه‌م ئه‌ركه‌یان ببێته‌ پشتگیرییه‌ك بۆ هه‌وڵه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و دۆستانى ئێزدییان بۆ ئه‌وه‌ى جینۆسایدى ئێزدییان و پێكهاته‌ ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى دیكه‌، له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ بناسرێت.

 

ده‌قى نامه‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستانه‌ بۆ (نادیا موراد‌):

 

خانما هێژا نادیا موراد،

 

سلاڤ و ڕێز ..

 

گه‌له‌ك خۆشحالم ب ده‌ستنیشانكرنا هه‌وه‌ وه‌ك بالیۆزا نیازپاكیێ یا نه‌ته‌وه‌یێن یه‌كبوویى، ب ڤێ هه‌لكه‌فتنێڤه‌ ژ دل پیرۆزباهیێ ل هه‌وه‌ دكه‌م، هیڤیا سه‌ركه‌فتنێ بۆ ئه‌ركێ هه‌وه‌ دخوازم، ئه‌ز و حكوومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ ژى ب هه‌مى شێوه‌یه‌كى ئه‌م ئاماده‌نه‌‌ هه‌مى پشتگیریا پێویست پێشكه‌شى هه‌وه‌ و كار و ئه‌ركێن هه‌وه‌‌ بكه‌ین.

 

ده‌ستنیشانكرنا هه‌وه‌ وه‌ك بالیۆزا نیازپاكیێ یا نه‌ته‌وه‌یێن یه‌كبوویى نیشانا هه‌ڤسۆزى و پشته‌ڤانیا جڤاكا نێڤده‌وله‌تییه‌ بۆ خوشك و برایێن مه‌ یێن ئێزدى، هه‌روه‌سا جهێ شانازییا هه‌مى ئێزدییان و ته‌ڤایا كوردستانێیه‌. هیڤیدارم كو ئه‌ڤ ئه‌ركێ هه‌وه‌ ببیته‌ پشته‌ڤانییه‌كا دى بۆ هه‌ولێن حكوومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ و دۆستێن ئێزدییان كو جینۆسایدا ل دژى خوشك و برایێن مه‌ یێن ئێزدى و پێكهاتێن دى یێن ئۆلى و نه‌ته‌وه‌یى هاتیه‌ كرن، ژ ئالیێ جڤاكا نێڤده‌وله‌تیڤه‌ بێته‌ ناسكرن.

 

جاره‌كا دى ژ دل پیرۆزباهیێ ل هه‌وه‌ دكه‌م، هه‌مى پشتگیرى و پشته‌ڤانیا خوه‌ بۆ هه‌وه‌ و سه‌ركه‌فتنا ئه‌ركێ هه‌وه‌ دوباره‌ ده‌كه‌م.

سه‌ركه‌فتى بن.

 

نێچیرڤان بارزانى

Read 263 times
Rate this item
(0 votes)