YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
20
ئەیلول

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئەمەریكا لە عێراق کرد

Written by 
Published in هه‌واڵ

سەرۆکوەزیرانی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئەمەریكا لە عێراق کرد و، لە دیدارەکەدا کونسووڵی نوێی ئەمەریکا خۆشحاڵی بە یەكەم سەردانی فەرمیی خۆی وەك باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق بۆ هەرێمی كوردستان دەربڕی، دواتر باسی لە پەیوەندییە توندوتۆڵەكانی نێوان هەرێمی كوردستان ئەمەریكا كرد و هیوای خواست حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەرك و كارەكانی پاڵپشت و هاوكار بێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ١٩-٩-٢٠١٦ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە دۆگلاس سەلەمان باڵیۆزی نوێی ئەمەریكا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارێكدا كە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان ئامادەی بوو، سەلەمان خۆشحاڵی بە یەكەم سەردانی فەرمیی خۆی وەك باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق بۆ هەرێمی كوردستان دەربڕی، دواتر باسی لە پەیوەندییە توندوتۆڵەكانی نێوان هەرێمی كوردستان ئەمەریكا كرد و هیوای خواست حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەرك و كارەكانی پاڵپشت و هاوكار بێت.

جەختیشی لەسەر هەماهەنگیی نێوان هەولێر و بەغدا و هاوپەیمانان كردەوە بۆ داڕشتنی پلانی ئۆپەراسیۆنەكانی ئازادكردنەوەی شاری مووسڵ و لەمبارەیەشەوە هەردوولا هاودەنگ بوون كە پێویستە پلانی قۆناغی دوای ئازادكرنەوەی شارەكەش دابڕێژرێت بەتایبەتی لەڕووی سیاسی و ئەمنییەوە. هیواشی خواست كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوكاریی زیاتری مرۆیی پێشكەش بە هەرێمی كوردستان بكات  بۆ باشتر بەهاناوەهاتنی ئاوارە و پەنابەرانی دەستی تیرۆر.
لای خۆیەوە  سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان سوپاسی ئەو سەردانەی كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ باڵیۆزی نوێی ئەمەریكا لە عێراق خواست و پاڵپشتی و هاوكاریی حكوومەتی هەرێمیشی بۆ كار و ئەركەكانی دەربڕی، هەروەها پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمەریكا و تۆكمەكردنی زیاتری ئەو پەیوەندیانەی دووپات كردەوە و لەمبارەیەشەوە ئامادەییی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ هەر هاوكارییەك نیشان دا.

 

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ئاماژەی بەوە دا كە پێویستە ئەو گفتوگۆیەی ئێستا لە نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدرالی عێراق و هاوپەیماناندا لەسەر پلانی ئۆپەراسیۆنەكانی ئازادكرنەوەی شاری مووسڵ و قۆناغی دوای ئازادكرنەوەی شاركە هەیە، زیاتر پەرەری پێ بدرێت.

Read 286 times
Rate this item
(0 votes)