YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
22
ئەیلول

كاكه‌مين نه‌جار : مامۆستايانى ئاينى و يه‌كێتى زانايان پێگه‌يه‌كى گرنگيان هه‌يه‌ و توانيويانه‌ ببنه‌ پارێزه‌رى هزرى نه‌ته‌وه‌يى

Written by 
Published in هه‌واڵ

كاكه‌مين نه‌جار ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر به‌ نوێنه‌رايه‌تى مه‌كته‌بى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستان به‌ ياوه‌رى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر سه‌ردانى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى يه‌كێتى زانايانى ئاينى ئيسلامى كوردستانى كرد و له‌لايه‌ن مامۆستا مه‌لا عبدالله‌ سه‌عيد وه‌يسى سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى به‌ گه‌رمى پێشوازى كران . كاكه‌مين نه‌جار په‌يامى پيرۆزبايى مه‌كته‌بى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستانى ئاراسته‌ى يه‌كێتى زانايان كرد به‌ بۆنه‌ى 46 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى يه‌كێتى زانايانى ئاينى ئيسلامى كوردستان . كاكه‌مين نه‌جار له‌ ووته‌يه‌كدا رۆڵى يه‌كێتى زانايانى به‌رز نرخاند له‌ مێژووى پر له‌ سه‌روه‌رى خۆيان كه‌ هه‌ميشه‌ مامۆستايانى ئاينى پشتيوانى خه‌باتى رزگاريخوازى گه‌له‌كه‌يان بوونه‌ . چ له‌ سه‌رده‌مى شاخ و شۆرشى چه‌كدارى چ له‌ رۆژگارى ئه‌مرۆ كه‌ مامۆستايانى ئاينى رۆڵى كاريگه‌ر و و به‌رچاويان هه‌يه‌ له‌ پشتيوانى كردن له‌ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى تيرۆريستان . له‌ به‌شێكى ترى ووته‌كانى كاكه‌مين نه‌جار رۆشنايى خسته‌ سه‌ر سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى يه‌كێتى زانايانى ئاينى ئيسلامى كوردستان كه‌ له‌ سه‌ر ده‌ستى باوكى رووحى نه‌ته‌وه‌يمان مسته‌فا بارزانى ئه‌م يه‌كێتيه‌ بۆ خزمه‌تى زياتر به‌ مامۆستايانى ئاينى و ئاينى پيرۆزى ئيسلام دامه‌زرا و يه‌كێتى زانايان شان به‌ شانى پێشمه‌رگه‌ له‌ خه‌بات دابوون بۆ رزگارى خاكى كوردستان . دواتر مامۆستا مه‌لا عبدالله‌ به‌ ناوى يه‌كێتى زانايان سوپاسى مه‌كته‌بى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستانى كرد بۆ سه‌ردان و په‌يامى پيرۆزباييان.

Read 1111 times
Rate this item
(0 votes)