YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
16
تشرینی یەکەم

كاكەمین نەجار پێشوازی لە وەفدێكی ئەنجومەنی عەشایەری و رۆشنبیرانی سونە لە تەلەعفەر كرد

Written by 
Published in هه‌واڵ

پێش نیوەرۆی ئەمرۆ یەك شەممە كاكەمین نەجار ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارێزگای هەولێر لە بارەگای ئەنجومەن پێشوازی كرد لە شاندێكی باڵای ئەنجومەنی عەشایەری و رۆشنبیرانی سونە لە تەلەعفەر . بە سەرۆكایەتی) یوسف ابراهیم چەلەبی( سەرۆكی ئەنجومەنی عەشایەری و رۆشنبیرانی سونە تەلەعفەر و قایمقامی تەلەعفەر و ژماریەك لە رۆشنبیران و كەسایەتی ناوچەكە . لە دانیشتنێكدا تیشك خرایە سەر چۆنیەتی ئامادەكارییەكان بۆ ئازاد كردنی موسل و ناوچەكانی تەلەعفەر و دەوروبەری . ئەنجومەنی عەشایەری و رۆشنبیرانی سونە لە تەلەعفەر داوایان كرد كە دوایی ئازادكردنی ناوچەكانیان هێزەكانی پێشمەرگە لە ناوچەكانیان بمێننەوە بۆ پاراستنی سەر و ماڵی دانیشتوانی ناوچەكە لە هەر پێشهاتێكی تازە . شاندی ئەنجومەنی عەشایەر و رۆشنبیرانی سونە رایانگەیاند ناوچەكانی ئەوان پێویستە لە داهاتوو بخرێتە سەر هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی خەڵكی ئەو سنورە بە ئارامی و ئازادی بژین دوور لە توند و تیژی و ناكۆكی سیاسی و ململانێی مەزهەبی . داوایانكرد هێزێكی تایبەت لە لاوانی پێكهاتەكانی تەلەعفەر لە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە پێكبهێنرێت . دواتر كاكەمین نەجار لە ووتەیەكدا گرنگی ئازاد بوونی ناوچەكەی بۆ هەرێمی كوردستان روونكردەوە كە پێویستە ناوچەكانی موسل و تەلەعفەر بە تەواوی ئازاد بكرێن و خەڵكی ئەوناوچانە بە ئارامی بگەرێنەوە سەر زێدی خۆیان كاكەمین نەجار رۆشنایی خستە سەر پەیوەندی نێوان كورد و سونە لە ناوچەكە كە پەیوەندی و بەرژەوەندی هاوبەشیان لە ناوچەكەیە هەیە و پێویستە گرنگی زیاتر بەم پەیوەندیانە بدرێت بۆ پاراستنی سەقامگیری و دانیشتیوانی دەڤەرەكە . كاكەمین نەجار لە بەشێكی تری ووتەكانی رایگەیاند هاتنی داعش بۆ عێراق زیانی گەورەی بەر برایانی سونە گەیاند و ناوچەكانی ئەوان لە هەموو شوێنێك زیاتر خاپور كران  كە ماوەیەكی زۆری پێویستە بۆ ئاوەدانكردنەوە . كاكەمین نەجار ئامادەیی سەركردایەتی سیاسی كوردی دووپات كردەوە بۆ هاوكاری و پشتیوانی دانیشوانی ناوچەكە كە ئێمە وەكو هەرێمی كوردستان هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ ئەوەی دانیشتوانی ئەو ناوچانە بە ئارامی و دوور لە توند و تیژی ژیان بە سەر ببەن

Read 4568 times
Rate this item
(0 votes)