YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
17
تشرینی دووەم

كاكه‌مين نه‌جار ميحوه‌رى ناوه‌ران به‌ سه‌ر ده‌كاته‌وه‌

Written by 
Published in هه‌واڵ

به‌مه‌به‌ستى ئاگاداربوون له‌ ره‌وشى ناوچه‌كه‌ و به‌ سه‌ركردنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ كاكه‌مين نه‌جار ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر به‌ ياوه‌رى ميقدا على به‌ره‌پرسى لقى 24 سه‌فين و دكتۆر پيرۆت و سولحى مه‌جيد ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر سه‌ردانى ميحوه‌رى ناوه‌رانى كرد و له‌لايه‌ن يونس رۆژبيانى جێگرى فه‌رمانده‌ى ميحوه‌رى ناوه‌ران و فه‌رمانده‌ و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان به‌گه‌رمى پێشوازى كران .
كاكه‌مين نه‌جار له‌ نزيكه‌وه‌ له‌ ره‌وشى ناوچه‌كه‌ى پرسى و له‌ گه‌ل فه‌رمانده‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ كۆبۆوه‌ و رۆلى فه‌رمانده‌ و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانى به‌رز نرخاند له‌ ئازادكرنه‌وه‌ى ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى پارێزگاى موسل كه‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ گيان و خوێنى خۆى سنورى راسته‌قينه‌ى ناوچه‌ كوردستانييه‌كانى ديارى كرد .

 

 

Read 7173 times
Rate this item
(0 votes)