YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
24
تشرینی دووەم

نێچیرڤان بارزانی و بیناڵی یڵدرم ئاساییكردنەوەی ڕەوشی ناوچەكە دووپات دەكەنەوە

Written by 
Published in هه‌واڵ

لە دیداری نێوان سەرۆکوەزیرانی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی تورکیا، دووپات لە لەچارەکردنی کێشەکان کرایەوە و، سەرۆکوەزیرانی تورکیاش دەڵێ، ناوچەكە گۆڕانكارییەكی گەورە بەخۆیەوە دەبینێت بۆیە پێویستە هەولێر و ئانکارا هەمیشە لە هەماهەنگی و هاوكاریی بەردەوامدابن تا بتوانرێت بە باشترین شێوە نیگەرانی و مەترسییەكان لەسەر ناوچەكە بڕەوێنرێتەوە و بۆ ئاسایشی ناوچەكە و بەرژوەندیی هەموو پێكهاتەكانی دەڤەرەكە، سەقامگیری جێگیر بكرێت.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣-١١-٢٠١٦ بە داوەتێكی فەرمی حكوومەتی توركیا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و شاندێكی یاوەری گەشیتنە شاری ئانکارای پایتەختی توركیا.

لە سەرەتای دیدارەكانیدا (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری، لەلایەن بیناڵی یڵدرم سەرۆكوەزیرانی توركیاوە پێشوازی كران. لە كۆبوونەوەیەكدا باس لە پەیوەندییە توندوتۆڵەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا كرا و هەماهەنگی و پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا بەرز نرخێنرا بەتایبەتی هاوكارییە مرۆییەكانی توركیا بۆ ئەو ئاوارە و پەنابەرانی دەستی تیرۆر كە ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كردووە.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا  سەركوەزیرانی توركیا ئاماژەی بەوە دا كە ناوچەكە گۆڕانكارییەكی گەورە بەخۆیەوە دەبینێت بۆیە پێویستە هەولێر و ئانکارا هەمیشە لە هەماهەنگی و هاوكاریی بەردەوامدابن تا بتوانرێت بە باشترین شێوە نیگەرانی و مەترسییەكان لەسەر ناوچەكە بڕەوێنرێتەوە و بۆ ئاسایشی ناوچەكە و بەرژوەندیی هەموو پێكهاتەكانی دەڤەرەكە، سەقامگیری جێگیر بكرێت.

هەروەها ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ هەماهەنگیی لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا لە بوارەكانی ئاسایش و ئابووری و سیاسیدا بەتایبەتی كە چاوەڕوان دەكرێت دوای ئازادكرنی مووسڵ لە دەستی تیرۆرستانی داعش ئابووریی نێوان هەردوولا بوژانەوەی زیاتر بەخۆیەوە ببنیێت و توركیاش ئامادەیە لە هەموو بوارەكاندا هاوكاریی هەرێمی كوردستان بكات. پشتگیریی خۆیشی بۆ بەردەوامیی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دەربڕی.

لای خۆیەوە سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستانی سوپاسی ئەو پێشوازیەی كرد و هەماهەنگی و ئاستی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیای بەرز نرخاند و ئامادەیی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیشی بۆ زیاتر تۆكمەكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و ئانکارای دەربڕی بەتایبەتی كە ناوچەكە بە بارودۆخێكی سەختدا تێپەڕ دەبێت و هەموو پێشبینییە چاوەڕوانكراو و چاوەڕواننەكراوەكان لە ئارادان.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پەیوەندییەكانی نێوان ئەنقەرە و بەغدا كرا و لەمبارەیەوە بەڕێز سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان هیوای خواست پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا ئاسایی بكرێنەوە كە ماوەیەكە ئاڵۆزی تێكەوتووە و ئاشكرایكرد كە بەغدا ئامادەیە پەیوەندییەكانی لەگەڵ توركیا ئاسایی بكاتەوە. لە بەرامبەریشدا بەڕێز سەرۆك وەزیرانی توركیا ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ بەغدا دەربڕی چونكە عێراق بۆ ئەوان وڵاتێكی گرنگە و دەخوازن باشترین پەیوەندییان لەگەڵ بەغدا هەبێت.




Read 244 times
Rate this item
(0 votes)