YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
05
کانونی یەکەم

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سوپاسالاری عێراق کرد

Written by 
Published in هه‌واڵ

 لە دیداری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سوپاسالاری عێراقدا وردەکارییەکانی پڕۆسەی ئازادکردنی مووسڵ خرایە بەرباس و ستایشی سەرکەوتنەکانی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق کرا.

ڕۆژی دووشەممە 5ـی 12ـی 2016 لە سەلاحەدین (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە فەریقی یەکەم (عوسمان عەلی فەرهود ئەلغانمی) سوپاسالاری عێراق و شاندێکی یاوەری کرد کە لە فەریق ڕوکن (ئەنوەر حەمەدەمین) فەرماندەی هێزی ئاسمانیی عێراق، فەریق ڕوکن (عەندولئەمیر یارەڵڵا) جێگری سوپاسالاری عێراق بۆ ئۆپەراسیۆنەکان و جێگری فەرماندەی گشتیی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش و لیوا ڕوکن (سەعد ئەلعەللاق) بەڕێوەبەری هەواڵگریی سەربازی.
لە كۆبوونەوەكەدا وردەکارییەکانی پڕۆسەی ئازادکردنی مووسڵ خرایە بەرباس و ستایشی سەرکەوتنەکانی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق کرا.

هەر لە دیدارەکەدا هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە پرۆسەی ئازادکردنی موسڵدا بەرز نرخێندرا و جەخت لەسەر بەردەوامیی ئەو هەماهەنگییە کرایەوە




Read 198 times
Rate this item
(0 votes)