YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
08
کانونی یەکەم

پەیامێك لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ ڕای گشتی

Written by 
Published in هه‌واڵ

له‌ په‌یامیدا بۆ خه‌ڵكی كوردستان، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یێنێ، ئەو بڕگەیەی لە یاسای بودجەی گشتیی عێراقدا بۆ پێشمەرگە جێگیر كراوە ڕوون نییە و لاستیكیە و خوێندنەوەی جۆراوجۆر هەڵدەگرێ و بواری یاریپێكردنی تێدا هەیە. هه‌روه‌ها داوا له‌ نوێنه‌رانی كورد له‌ به‌غدا ده‌كات، بێن لەگەڵ حكوومەتی هەرێم كۆ ببنەوە و بە وردی دیراسەی ئەم بابەتە بكەن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕاستییەكان و موزایەداتی سیاسی لەبارەی بودجە و داهاته‌وه‌ بۆ خەڵكی كوردستان ڕوون ببێتەوە.

ده‌قی په‌یامی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

لەبارەی ئەو بڕگەیەی لە یاسای بودجەی گشتیی عێراقدا بۆ پێشمەرگە جێگیر كراوە، بە خەڵكی كوردستان ڕادەگەیێنم كە بڕگە پەسەندكراوەكە ڕوون نییە و لاستیكیە و خوێندنەوەی جۆراوجۆر هەڵدەگرێ و بواری یاریپێكردنی تێدا هەیە.
بابەتی دروستكردنی گرفت بۆ بودجەی پێشمەرگە و هەرێم شتێكی تازە نییە و هەر لە ساڵی 2005ـەوە بە شێوەی جۆراوجۆر حكوومەتی عێراقی پابەبەندبوونە داراییەكانی لە بەرانبەر پێشمەرگە و هەرێم جێبەجێ نەكردووە و گرفتی بۆ ناوەتەوە. بە تایبەتی ئەو عەقلییەتەی سیاسەتی بڕینی بودجەی هەرێم و برسیكردنی خەڵكی كوردستانی پەیڕەو كردووە و ئەوانەی ڕاوێژی نانبڕینی گەلی كوردستانیان داوە هەرگیز ئامادەیش نابن كێشەكانی خەڵكی كوردستان چارەسەر بكەن.
سەبارەت بە هەوڵ و بۆچوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی فراكسیۆنەكانی كوردستانی بۆ چارەكردنی بابەتی بودجەی هەرێم و پێشمەرگە لە بودجەی گشتیی عێراق، بە پێویستی دەزانم كە پارلەمانتارانی كوردستان لە بەغدا لەگەڵ حكوومەتی هەرێم كۆ ببنەوە و بە وردی دیراسەی ئەم بابەتە بكەن و ئەگەر یاسای بودجە و بڕگە پەسەندكراوەكان لە خزمەتی هەرێمی كوردستاندا بێت و ببێتە هۆی داهاتی زیاتر، ئەوە لەسەری ڕێك بكەون. ئەگەریش ببێتە هۆی زیان بۆ هەرێمی كوردستان با بۆ خەڵكی كوردستان هەموو ڕاستییەكان و موزایەداتی سیاسی لەبارەی بودجە و داهات ڕوون ببێتەوە.

 


مەسعوود بارزانی
8ـ 12ـ 2016

Read 357 times
Rate this item
(0 votes)