YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
11
کانونی یەکەم

حكوومه‌تى هەرێمی کوردستان هێرشه‌ تیرۆریستییەکانى ئیستانبول ئیدانه‌ ده‌كات

Written by 
Published in هه‌واڵ

حكوومه‌تى هەرێمی کوردستان، ئیدانەی ئه‌و هێرشه‌ تیرۆریستیه‌ دەکات کە شاری ئیستانبولیان کردە ئامانج و ئومێدەواره‌ ئەنجامدەرانی لە هەر شوێنێک بن، به‌ زووترین كات بدۆزرێنه‌وه‌ و بە سزای یاسایی و دادپەروەرانەی خۆیان بگەن.

 

ده‌قی ڕاگه‌یانراوه‌كه‌ی حكوومه‌تى هەرێمی کوردستان:

 

 

بە توندی ئیدانەی ئه‌و هێرشه‌ تیرۆریستیانه‌ى ئێواره‌ى دوێنێ شەممە ١٠ی کانوونی یەکەم دەکەین کە شاری ئیستانبولیان کردە ئامانج و له‌ ئه‌نجامدا دەیان هاووڵاتی و پۆلیس گیانیان له‌ ده‌ست دا و بریندار بوون. هاوخەمی و سەرەخۆشیمان بۆ خانەوادەی قوربانیان و حکوومەت و گەلی تورکیا دەنێرین و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بریندارەکان دەخوازین.

 

تیرۆریستان کە لە هه‌ر كوێ ده‌رفه‌ت بهێنن دژی هەموو بەهاکانی مرۆڤایەتی دەجەنگن، ڕەفتارەکانیشیان لە دەرەوەی هەموو بەهایەکی مۆراڵی و مرۆییە. ئه‌مه‌ش ئه‌و ڕاستییه‌ دووپات ده‌كاته‌وه‌ كه‌ بنەبڕکردنی تیرۆریستان و بیر و سەرچاوەکانی تیرۆر، دەبێ ئامانجێکی سەرەکیی هەموو وڵات و هێزێکی جیهانی ئازاد و پێشکەوتوو بێت. حکوومەت و گەلی هەرێمی کوردستانیش كه‌ باش له‌ ئازارى تیرۆر تێده‌گه‌ن، هەر لە سەرەتاوە لە بەرەی پێشەوەی ئەم جەنگەدابوون دژ بە تیرۆریستانی داعش و بە هاوکاریی هێزە دۆست و هاوپەیمانەکانیان، بەردەوامن لە شکستهێنان بە بەرەی تیرۆر و تاریکی.

 

ئومێدەوارین ئەنجامدەرانی ئەم هێرشه‌ دڕندانه‌ و هەر کردەوه‌یەکی دیکەی تیرۆریستی لە هەر شوێنێک بێت، به‌ زووترین كات بدۆزرێنه‌وه‌ و بە سزای یاسایی و دادپەروەرانەی خۆیان بگەن.

 

 

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان

    ١١/١٢/٢٠١٦

Read 252 times
Rate this item
(0 votes)