YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
11
کانونی یەکەم

سەرۆكایەتیی هەرێم ئیدانەی تەقینەوەكانی شاری ئیستانبۆڵ دەكات

Written by 
Published in هه‌واڵ

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئیدانەی تەقینەوەکەی ئیستانبۆڵ دەکات  کە شەوی 10ـی دیسەمبەری 2016 لە ئەنجامی دوو تەقینەوەی تیرۆریستی لە دەرەوەی یاریگایەك لە شاری ئیستانبۆڵی توركیادا ژمارەیەك هاووڵاتی و پۆلیس بوونە قوربانی و ژمارەیەكی زۆریش بریندار بوون.

شەوی 10ـی دیسەمبەری 2016 لە ئەنجامی دوو تەقینەوەی تیرۆریستی لە دەرەوەی یاریگایەك لە شاری ئیستانبۆڵی توركیادا ژمارەیەك هاووڵاتی و پۆلیس بوونە قوربانی و ژمارەیەكی زۆریش بریندار بوون.
وێڕای  ئەوەی زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو پەلامارە تیرۆریستییە دەكەین سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆمان بە كەسوكاری قوربانیان ڕادەگەیێنین و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.
ئامانجی تیرۆریستان تێكدانی ئاسوودەیی هاووڵاتیان و شێواندنی ژیان و ئۆقرەییە لە هەموو شوێنێكی جیهان، بەڵام لەوە دڵنیاین كە كردە و هزری نامرۆڤانەی تیرۆریستان كۆتاییەكەی شكستە و سەرناكەون.

 

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
11ـ 12ـ 2016

Read 254 times
Rate this item
(0 votes)