YJ Dailynews - шаблон joomla Книги
26
کانونی یەکەم

2016 ساڵی سەردانی سەرکردەکانی جیهان بوو بۆ کوردستان

Written by 
Published in هه‌واڵ

ساڵی 2016 بووە ترافیکی هاتووچۆی سەرکردە و بڕیار بەدەستانی وڵاتانی رۆژئاوا بۆ باشووری کوردستان، لەو ساڵەدا دەیان سەرکردە و وەزیرانی دەرەوەی وڵاتان سەردانی هەولێریان کرد.
 
بەردەوامی شەڕی داعش لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو، پێشڕەوییەكانی هێزی پێشمەرگە و ئۆپەراسیۆنی مووسڵ، هەرێمی کوردستانی کردووەتە ناوەندێکی گرنگی سیاسی و بەردەوام شاندی وڵاتانی بیانی روو لە هەولێر دەکەن و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان گفتوگۆ و بۆچوون ئاڵوگۆڕ دەکەن.
 
رۆژی 10-1-2016  (لۆدڤایك ئاشەر)، جێگری سەرۆكوەزیرانی هۆڵندا و شاندێكی باڵای ئەو وڵاتە سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.
 
رۆژی 11-1-2016 سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ (ماركۆ كارنیلۆس) باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق و شاندێكی دیپلۆماسی و سەربازیی یاوەری كۆبووەوە. و بڕیاری ناردنی تیمێكی دیكەی مەشق و راهێنان بۆ هەرێمی كوردستان درا.
 
رۆژی 14-1-2016 ژەنەڕاڵ (تۆم بێكێت)، نێردراوی تایبەتی ئاسایشی حكوومەتی بەریتانیا بۆ هەرێمی كوردستان و راوێژكاری سەربازیی بەریتانیا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شاندێكی سەربازی گەیشتنە هەرێمی کوردستان.
 
رۆژی 21-1-2016 سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ جەنەراڵ (لۆید ئۆستن)، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا كۆبوونەوە.
 
رۆژی 25-2-2016 (سه‌رۆك بارزانی) و  فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا لەبارەی شەری مووسڵ كۆبوونەوە.
 
رۆژی 7-3-2016 شاندێكی هاوبەشی نەتەوە یەكگرتووەكان و یەكێتی ئەوروپا و وڵاتانی گرووپی حەفت و بانكی جیهانی سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد.
 
رۆژی 17ـی 3ـی 2016 سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە (فیلیپ هامۆند) وەزیری دەرەوەی بریتانیا و شاندێكی یاوەری كرد.
 
رۆژی 26-3-2016 (بان كی مۆن) سكرتێری گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و شاندێكی یاوەری سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد.
 
رۆژی 5-4-2016 (نێچیرڤان بارزانی)، لەگەڵ (ئید رۆیس) سەرۆكی نوێنەرایەتی كاروباری دەرەوەی كۆنگرێسی ئەمریكا و شاندێكی یاوەری كۆبووەوە.
 
رۆژی 12ـی 4ـی 2016  (ژان ئێڤ لۆدریان) وەزیری بەرگریی فەڕەنسا و شاندێكی یاوەری سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد.
 
رۆژی 14ـی 4ـی 2016 سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ جەنەڕاڵ (جۆزێف ڤۆتێل) فەرماندەی نوێی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمەریكا کۆبووەوە.
 
رۆژی 22-4-2016 سەرۆكی ئەركانی هاوبەشی سوپای ئەمریكا بە سەردانێک گەیشتە هەرێمی کوردستان.
 
رۆژی 28-4-2016  جەنەڕاڵ (جۆناتان ڤانس) سوپاسالاری كەنەدا و شاندێكی یاوەری لەگەڵ (سه‌رۆك بارزانی) کۆبوونەووە و هەر هەمان رۆژ (سه‌رۆك بارزانی) لەگەڵ (جەودەت یەڵماز) وەزیری پەرەپێدانی توركیا و شاندێكی یاوەری كۆبووەوە.
 
ئێوارەی هەمان رۆژ لە هەولێر سەرۆكی هەرێمی كوردستان و (جۆ بایدن) جێگری سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و شاندێكی یاوەری كۆبوونەوە.
 
رۆژی 10ـی 5ـی 2016  سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ (رۆبێرتا پینۆتی) وەزیری بەرگریی ئیتالیا كۆبووەوە.
 
رۆژی 11-5-2016 سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە (ئیستێڤان شمیچكۆ) وەزیری بەرگریی هەنگاریا و شاندێكی یاوەری كرد.
 
رۆژی 15-5-2016 وەزیری ئیتڵاعاتی ئێران لە هەولێر لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكوومەتی کوردستان، كۆبووەوە.
 
بە ئامادەبوونی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رۆژی 12-7-2016 یادداشتی لێكتێگەیشتنی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری ئەمریكا واژۆكرا.
 
هەمان رۆژ سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە (هارجیت سینگ ساجان) وەزیری بەرگریی كەنەدا كرد.
 
رۆژی 23-7-2016، (سه‌رۆك بارزانی)، لەگەڵ شاندێكی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا كۆبووەوە رەخنەی تووندی سەبارەت بە بەشداری نەكردنی شاندی ھەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسی وڵاتانی ھاوپەیمانی دژی داعش لە واشنتن لێگرتن.
 
رۆژی 15-9-2016 سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە (تۆنی بلینكێن) جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كرد.
 
22-9-2016 (سه‌رۆك بارزانی) و (مایكڵ فاڵۆن) وەزیری بەرگریی بریتانیا کۆبوونەوە
هەمان رۆژ جەنەڕاڵ (جوزێف ڤۆتێڵ) فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا و شاندێكی یاوەری گەیشتنە هەرێمی کوردستان.
 
رۆژی 23-9-2016 (سه‌رۆك بارزانی) و وەزیری بەرگری ئەڵمانیا كۆبوونەوە.
 
رۆژی 23-10-2016 لە هەولێر سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە (ئاشتن كارتەر) وەزیری بەرگریی ئەمریكا و شاندی یاوەری كرد.
 
رۆژی 25-10-2016 (سه‌رۆك بارزانی) لەگەڵ (ستێفان لۆفێن) سەرۆكوەزیرانی سوید كۆبووەوە
 
رۆژی 3-12-2016  (رۆی ستیوارت) وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری پەرەپێدانی نێودەوڵەتیی بریتانیا و شاندێكی یاوەری سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد.
 
رۆژی 10-12-2016 سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ژمارەیەك لە جەنەڕاڵ و بەرپرسی پێشووی سەربازیی ئەمریكا و هاوپەیمانان كە لە ساڵی 1991 بەشداربوون لە پاراستنی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە.
 
رۆژی 11-12-2016 سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ (ئاشتن كارتەر) وەزیری بەرگریی ئەمریكا لە هەولێر كۆبوونەوە.
 
رۆژی 18-12-2016 سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە وەزیرانی دەرەوەی لۆكسەمبۆرگ، بەلجیكا و هۆڵەندا لە هەولێر كرد.
Read 222 times
Rate this item
(1 Vote)